کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌حمه‌د تورک کۆتری ئاشتی..له‌وه‌ش زیاتر ماندێلای کورد

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


هیچ شتێك بەقەدەر بیستنى هەواڵى پەلاماردانى بەڕێز ئەحمد تورك نیگەران و دڵتەنگى نەكردم چونكە جارێكیان لەهەولێر چاوم پێى كەوت كەبۆ یەكەم جار بوو وەكو سەرۆكى پارتێكى كوردى سەردانى هەرێمى كوردستان بكات جارێكى تریش بەتەلەفۆن قسەم لەگەڵیدا كردووە ئەحمد تورك كەسەركردەیەكى بەڕەچەڵەك كوردە و ساڵانێكى زۆر گەنجایەتى لەزیندانەكانى توركیا بەسەربردووە ئەو بەرلەزیندان و دواى ئازادكردنیشى هەمیشە هەوڵى ئەوە بووە كەكێشەى كورد بەڕێگەى ئاشتى چارەسەرببێت و جار جارەش كەدەبینى دەوڵەت بەچ شێوەیەك پەلامارى گەلى كورد لەباكوور دەدات منداڵان ڕەوانەى زیندان دەكات بەڕێز ئەحمد تورك لێدوانى ئاگرینى دژ بەدەوڵەت ڕادەگەیاند بەوەى كەپێویستە دەوڵەت ناچارى شاخمان نەكات ئەو بەكۆترى ئاشتى ناسراوە هەتا ئەوكاتەشى كەلەلایەن ئەو توركە فاشیست و ڕەگەزپەرست و دڵڕەشە پەلاماردرا هەر پەیامى ئاشتى دەوتەوە ئەگەرچى ئەو نامەردە بەشێوازێكى زۆر نامەردانە و وەكو دڕندە كەوتە گیانى سەركردەى ماندوو نەناس بەڕێز ئەحمد تورك

لێرەدا پرسیار ئەوەیە بۆچى توركەكان پەلامارى كۆترى ئاشتیان دا بۆچى توركەكان ئەو ڕق و قینەى لەكۆترى ئاشتى هەیان بوو بەدوورخستنەوەى لەسیاسەت كۆتایى پێنەهات بۆچى ڕۆژى پێشتریش لەكاتى بەشداربوونى لەخۆپیشاندانێك جارێكیتر پەلاماردرا لەهەفتەى ڕابردووش خوارزایەكى ناوبراو لەكەش و هەوایەكى تەم و موژاوى تیرۆركرا؟ ئایا بەردەوام بوونى ئەم هێرشانە لەدژى بەڕێز ئەحمد تورك گەلى كورد چاوترساو دەبێت و دەڵێت ئاغاى كەمالیست بەڵێ تۆ چى ئەمردەكەیت من لەخزمەتتدام بێگومان نەخێر چونكە دەمێكە گەلى كورد ئەو قۆناغانەى تێپەڕاندوونە كەبەهۆى گرتنى سەركردەیەكى یان پەلاماردانى یان تیرۆركردنى لەخەبات كردن پاشەكشە بكات ئەوەى پێویستە بیڵێم ئەوەیە كەلەسەر نوسەران ڕۆشنبیرانى كورد پێویستە خاوەندارێتى لەو سەركردەیە بكەن چونكە تەواوى تەمەنى خۆى لەپێناو بەدەستهێنانى مافەكانى گەلى كورد بەخت كردووە بەندە بەڵێنتان پێدەدات ئێوە هەر ووتارێك یان پەیامى تایبەتتان هەبوو بۆ بەڕێز ئەحمد تورك ئەوا منیش دەیخەمە سەرچاوم لەماوەى چەند خولەكێك دەگەیەنمە دەستى بەڕێزیان جارێكیتر وەكو هاووڵاتیەكى كورد وێڕاى ئەوەى هێرشەكەى سەر بەڕێز ئەحمد تورك مەحكوم دەكەم بەهیوام تەندروستیان باش بێت بەڕێزیان ببێتە ماندێلاى كورد،،ئەمەش چەند وێنەیەكن كەباس لەژیانى بەڕێز ئەحمد تورك دەكەن.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە