یەكەمین ماڵپەرى تایبەت بەكارى رۆژنامەنوسى كرایەوە،
Wednesday, 14/10/2009, 12:00
كاردۆ ئەمین سەرپەرشتیارى گروپى رۆژنامەنوسانى بێ سنورى كوردستان لەلێدوانێكى رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند دواى چەندین ساڵ لەكاركردن لەڕێگەى ئیمەیلى تایبەتى گروپەوە ماوەیەك بەرلەئێستا وەكو كارێكى سەرەتایى وێبلاگێكمان كردەوە ئەگەرچى كارێكى سەرەتایش بوو بەڵام خۆشبەختانە زۆرترین كەس سەردانى دەكرد و كۆمپانیایەكى تایبەت بەدروستكردنى ماڵپەر ئەركى دروستكردنى ئەم ماڵپەرەیان خستە ئەستۆى خۆیان ئێمەش لێرەوە سەرەڕاى ئەوەى لەناخى دڵەوە سوپاسیان دەكەین هیوادارین رۆژنامەنوسان و نوسەرانیش ئەم ماڵپەرە بەهى خۆیان بزانن،
كاردۆ لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا تەئكیدى لەوە كردەوە كەگروپەكەى ئێمە نەدژى هیچ كەس و لایەنێكە نەبەشێكیشە لەهیچ كەس و لایەنێك ڕوونیشیكردەوە كەئێمە تەنیا بابەتى ڕۆژنامەوانى بڵاودەكەینەوە، شایانى ووتنە گروپى رۆژنامەنوسانى بێ سنورى كوردستان لەساڵى 2008ەوە دامەزراوە و سەرپەرشتیارى گروپەكە كاردۆ ئەمینە و گروپى ناوبراو خاوەنى چەندین ئەندامە لەناوخۆ و دەرەوەى كوردستان،
ئەمەش لینكى ماڵپەرەكەیانە،
www.besnuri.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست