کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پسپۆڕانی‌ دۆسیه‌ی‌ توركیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ توركیاوه‌ قوڕمیش ده‌كرێن

Thursday, 06/01/2011, 12:00


ئه‌و ده‌مه‌ی‌ ئۆجه‌لان بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌چۆن گه‌لێكی‌ ژێرده‌ست له‌ ژێر ده‌ستی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ دڕنده‌ ڕزگاربكات ده‌وڵه‌تێكی‌ تورك به‌شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ئه‌وكاته‌ چه‌ك وه‌كو ئامرازێك بۆ خۆپاراستن به‌كارده‌هێنن و ئێستاش ئه‌م چه‌كه‌ بۆته‌ قه‌ڵغانی‌ به‌رگری‌ له‌گه‌لی‌ كورد و چۆكی‌ توركیاشی‌ شكاندووه‌ و ئه‌و وولاَته‌ی‌ ناچاركردووه‌ بۆ ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ریلایانه‌ی‌ له‌ژێر ئایدۆلۆژیای‌ ئۆجه‌لان چه‌كیان له‌شان كردووه‌ داوا له‌چه‌ندین وولاَتی‌ زلهێز و خاوه‌ن چه‌كی‌ قورس كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ دژی‌ ئه‌م گه‌ریلایانه‌ بوه‌ستێته‌وه‌ به‌لاَم ووته‌بێژی‌ هێزی‌ پاراستنی‌ گه‌لی‌ كوردستان كه‌جه‌ناحی‌ سه‌ربازی‌ په‌كه‌كه‌یه‌ له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ وارڤین وه‌لاَمی‌ چه‌ندین پرسیاردا ده‌داته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی‌:_

*له‌كاتێكدا گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌قۆناغی‌ بێچالاكیدان به‌لاَم باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا (20)گه‌ریلای‌ ئێوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ئێوه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
دۆزدار حه‌مۆ_دیاره‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی‌ دیمانه‌ و نامه‌ی‌ چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن ئه‌م ئاگربه‌سته‌مان ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌رده‌وامین له‌سه‌ری‌ ئێمه‌ش دیاره‌ كه‌له‌ژێر چه‌تری‌ كه‌جه‌كه‌داین و تاڕۆژی‌ ئیمڕۆ پابه‌ندین پێوه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م قۆناغه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ تێداین و ئاڵۆز نه‌بێت زۆر به‌حه‌ساس نزیك ده‌بینه‌وه‌ و ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی‌ چالاكی‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌ نه‌بێت ئێمه‌ هیچ ده‌ست پێشخه‌ریه‌كمان بۆ چالاكی‌ نه‌كردووه‌ دیاره‌ له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا حكومه‌تی‌ ئه‌ردۆگان لێكدانه‌وه‌ی‌ جیاجیا ده‌كات بۆ قۆناغی‌ بێچالاكی‌ ئێمه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات ئێمه‌ بێهێزین و توانای‌ شه‌ڕمان نیه‌ به‌لاَم ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ چونكه‌ حكومه‌ت ده‌یه‌وێت شه‌ڕ په‌ره‌پێبدات ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ئاشتی‌ به‌ره‌و پێش بچێت نه‌ك به‌شه‌ڕ دیاره‌ له‌م قۆناغه‌دا ئه‌گه‌رچی‌ چه‌ندین هه‌ڤاڵی‌ ئێمه‌ شه‌هیدبوونه‌ و له‌چه‌ندین شوێن له‌زه‌وی و ئاسمانه‌وه‌ هێرشی‌ كردۆته‌ سه‌ر گه‌ریلاكانی‌ ئێمه‌ دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی‌ پێش خستنی‌ شه‌ڕدایه‌ نه‌ك ئاشتی‌،

به‌لاَم ئێوه‌ له‌كاتی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئاگربه‌ست باستان له‌وه‌ كردبوو ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست پێشخه‌ری‌ نه‌كات ئێمه‌ ئاگربه‌ست ده‌شكێنین؟
ئایا ئێوه‌ به‌و دیدارانه‌ی‌ نێوان ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌تی‌ تورك یان به‌ده‌ست پێشخه‌ری‌ به‌ڕێز ئه‌حمد تورك بۆ خۆنسه‌ری‌ دیموكراتی‌؟

دۆزدار حه‌مۆ_به‌ڵێ‌ ئێمه‌ له‌نزیكه‌وه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ به‌باشی‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین دیاره‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ستراتیژی‌ سه‌ربازی‌ و سیاسی‌ ئه‌وا پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك ئه‌م ڕاستیه‌ بزانن كه‌گه‌لی‌ كورد ئه‌م توانایه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌وه‌لاَمی‌ ئه‌م هێرشانه‌ی‌ پێبداته‌وه‌ به‌هێز بێت یان به‌ڕێگه‌ی‌ دیموكراتی‌ چونكه‌ گه‌لی‌ كورد زۆر باش خۆی‌ به‌ڕێكخستن كردووه‌ ئه‌وه‌ش نه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ نه‌ ته‌ئدیده‌ به‌ڵكو ڕاستیه‌ و ده‌بێت بزانرێت ئێمه‌ش وه‌كو هه‌په‌گه‌ پابه‌ندین به‌سیاسه‌تی‌ به‌رگری‌ كردن له‌گه‌لی‌ كورد ئه‌گه‌ر هێرشی‌ بكرێته‌ سه‌ر،

به‌ڕێز حه‌مۆ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قه‌ره‌یلان له‌ڕێگه‌ی‌ بێ‌ سیمه‌وه‌ په‌یامێكی‌ ئاڕاسته‌ی‌ گه‌ریلاكان كرد له‌باكوور به‌لاَم دوای‌ ئه‌وه‌ باس له‌وه‌ كرا كه‌قه‌ره‌یلان داوای‌ له‌گه‌ریلاكانی‌ كردووه‌ له‌باكووره‌وه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن؟ئه‌مه‌ چۆن بوو ده‌كرێت زانیاری‌ بده‌یت؟
دۆزدار حه‌مۆ_برای‌ ئازیزم ئه‌و هه‌واڵه‌ درۆ بوو كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی‌ توركیا بلاَویانكرده‌وه‌ چونكه‌ بڕیاری‌ پاشه‌كشه‌ له‌ئه‌جێندای‌ نه‌كه‌جه‌كه‌ نه‌ هه‌په‌گه‌شدا هه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ گه‌ریلاكان تیایدا جێگیرن به‌خوێنی‌ گه‌ریلاكان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه‌ بۆیه‌ تائه‌وكاته‌ی‌ خۆری‌ ئازادی‌ به‌ڕووی‌ گه‌لدا هه‌ڵنه‌یه‌ت ئه‌م شوێنانه‌ چۆل ناكرێن ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌وێته‌ كۆتایی‌ بابه‌تی‌ ئاشتی‌ و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد مه‌به‌ستم پاشه‌كشه‌ و چه‌كدانانه‌ به‌لاَم كه‌ناڵه‌كانی‌ سه‌ربه‌ده‌وڵه‌ت ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ و بابه‌ته‌كه‌یان ئاوه‌ژوو كرده‌وه‌ جارێكی‌ تر ئه‌وه‌ ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ئه‌م بڕیاره‌ له‌ئه‌جێندای‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ ئێمه‌دا نیه‌،

ئێستا سه‌رده‌می‌ چه‌كداری‌ نه‌ماوه‌ و به‌لاَم ئێوه‌ له‌گه‌ڵ وولاَتێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ته‌نیا له‌زمانی‌ چه‌ك تێده‌گات؟
دۆزدار حه‌مۆ_ئێمه‌ وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی‌ ئازادی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ به‌ڕێگه‌ی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتی‌ ئاماده‌ین دیاره‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌م ڕاستیه‌ بزانن كه‌ئێمه‌ له‌دژی‌ سیسته‌مێك ئه‌م چه‌كه‌مان له‌شان كردووه‌ كه‌ده‌ڵێت نه‌ زمانتان هه‌یه‌ نه‌ئیراده‌تان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ چه‌كمان كردۆته‌ شان ئه‌م چه‌كه‌ له‌دژی‌ سیسته‌مێك له‌شان كراوه‌ كه‌به‌چه‌ك ئه‌م گه‌له‌ی‌ قڕكردووه‌ ئه‌وكاته‌ش ئه‌م چه‌كه‌ داده‌نرێت كه‌ ئیراده‌ی‌ كورد قبوڵ بكرێت ده‌بێت ئه‌م ڕاستیه‌ هه‌موو لایه‌ك پێش هه‌موو شیان گه‌لی‌ كورد بیزانێت چونكه‌ دوژمن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی‌ ئێمه‌ ده‌جه‌نگێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هیچ قسه‌ نه‌كه‌ین و ده‌نگی‌ ناڕازی‌ هه‌ڵنه‌بڕین ئه‌وه‌ سیاسه‌تێكی‌ ڕاست نیه‌ چونكه‌ تۆ قسه‌ له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌كه‌یت و ده‌ڵێیت فه‌رموو گه‌له‌كه‌م له‌ناوببه‌ به‌لاَم ئه‌گه‌ر تۆ چه‌كت له‌ده‌ست بوو ئه‌وكات به‌دوژمن ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌م كاره‌ بكه‌یت منیش ده‌توانم وه‌لاَمت بده‌مه‌وه‌ خۆ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕێگه‌ی‌ دیموكراتی‌ بگرێته‌ به‌ر ئێمه‌ بۆ ئه‌م ڕێگایه‌ش ئاماده‌ین هه‌ركه‌سێكیش ده‌ڵێت سه‌رده‌می‌ چه‌ك نه‌ماوه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌ بۆ ده‌وڵه‌تی‌ تورك ده‌كات نه‌ك سیاسه‌تێكی‌ ڕاست

به‌ڕێز دۆزدار حه‌مۆ هه‌ندێ كه‌سی‌ تر به‌ناو پسپۆڕ و شاره‌زای‌ دۆسیه‌ی‌ توركیا دێنه‌ سه‌ر شاشه‌ی‌ تیڤیه‌كانی‌ توركیا له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كورد قسه‌ ده‌كه‌ن؟
دۆزدار حه‌مۆ_كاكه‌ گیان بامن قسه‌یه‌ك بۆ تۆ بكه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ به‌مه‌به‌ست و لێزانین ده‌هێنرێنه‌ سه‌ر شاشه‌ و له‌كاتی‌ پێویست دا ده‌ست ده‌كه‌ن به‌قسه‌ چونكه‌ ئه‌وانه‌ ئاقڵمه‌ندی‌ ده‌وڵه‌تن و سیاسه‌تی‌ شاراوه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن دیاره‌ ئه‌وانه‌ به‌ناوی‌ پسپۆڕ و شاره‌زا خۆیان ده‌ناسێنن به‌لاَم هیچ له‌بابه‌ته‌كه‌ نازانن چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ توركه‌وه‌ قوڕمیش ده‌كرێن ده‌بێت لێره‌دا ئه‌و بابه‌ته‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك باش بزانرێت ئه‌م گه‌ریلایانه‌ی‌ له‌شاخن و له‌پێناو گه‌لدا خه‌بات دكه‌ن له‌ قوتابخانه‌ی‌ نه‌خوێنده‌واران ده‌رسیان نه‌خوێندووه‌ به‌ڵكو له‌ئه‌كادیمیاكانی‌ ئاپۆ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی‌ ده‌خوێنن و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێن و هه‌موویان ناسنامه‌ی‌ چه‌ك ده‌ناسن و ده‌زانن چه‌ك بۆچی‌ له‌شان كراوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كاتی‌ چه‌ك نه‌ماوه‌ خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ دوژمن ده‌كه‌ن چونكه‌ تائێستا ئه‌م دوژمنه‌ گه‌لی‌ كورد قبوڵ ناكات،

هه‌ر په‌یوه‌ست به‌مه‌سه‌له‌ی‌ ویكلیكس باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ئه‌مریكا هاوكاری‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات و توركیا هاوكاری‌ قاعیده‌؟تۆچی‌ ده‌ڵێیت؟
دۆزدار حه‌مۆ_دیاره‌ ئه‌م له‌سه‌ر زانیاری‌ هه‌ندێ‌ لایه‌نی‌ سیخوڕی‌ توركیا بلاَوكراونه‌ته‌وه‌ چونكه‌ تائێستا ئێمه‌ هیچ هاوكاریه‌كمان له‌ئه‌مریكا وه‌رنه‌گرتووه‌ و ده‌ستیشمان نه‌خستۆته‌ ناو ده‌ستی‌ ئه‌مریكا دیاره‌ ئێمه‌ له‌ساڵی‌ هه‌شتا و چوار تائێستا ئێمه‌ شه‌ڕمان له‌دژی‌ توركان ده‌ست پێكردووه‌ توركان به‌چه‌كی‌ ئه‌مریكی‌ له‌دژی‌ ئێمه‌ شه‌ڕیان كردووه‌ ڕاسته‌ له‌به‌رامبه‌ری‌ ئێمه‌ سه‌ربازی‌ توركی‌ ده‌بینرێن به‌لاَم به‌چه‌ك و سیاسه‌تی‌ ئه‌مریكی‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌م هه‌واڵه‌ی‌ له‌م ماڵپه‌ره‌ بلاَوكراوه‌ته‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌ و چونكه‌ پشت به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نابه‌ستێت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌شیان له‌به‌رده‌ست دایه‌ ده‌كرێت بلاَویبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ڕای‌ گشتی‌ جیهان بزانێت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ داخراوبین نا ئێمه‌ پێشوازی‌ له‌هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌ین هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد بدات و دۆستانی‌ له‌گه‌لی‌ كورد نزیكبێته‌وه‌ ئێمه‌ ناڵێین نا

كاك دۆزدار مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ تر ناردنی‌ سیخوڕه‌ بۆ ناو ڕیزه‌كانی‌ هه‌په‌گه‌؟دوا هه‌وڵی‌ بۆ تیرۆركردنی‌ د.باهۆز بوو ئایا له‌وكاته‌وه‌ تائێستا هیچ هه‌وڵی‌ تری‌ داوه‌؟
دۆزدار حه‌مۆ_توركیا وه‌كو ده‌وڵه‌ت له‌وكاته‌ی‌ كه‌په‌كه‌كه‌ دروست بووه‌ له‌حه‌فتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو چی‌ له‌ده‌ست هاتووه‌ كردوویه‌تی‌ و هه‌موو ڕێ و ڕێبازێكی‌ تاقیكردۆته‌وه‌ و وه‌كو تۆش باست كرد سیخوڕیشی‌ ناردووه‌ به‌لاَم ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بۆ به‌ڕێزت ڕوونبكه‌مه‌وه‌ كه‌سیخوڕ له‌ڕیزه‌كانی‌ ئێمه‌دا جێگه‌ی‌ نابێته‌وه‌ چونكه‌ ژیانی‌ ئێمه‌ ژیانێكی‌ زه‌لاله‌ و هه‌ركه‌س به‌مشێوه‌یه‌ بیربكاته‌وه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری‌ ئێمه‌ و باوه‌ڕبكه‌ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین و پسپۆرترین سیخوڕی‌ جیهانی‌ بێته‌ ناو ئێمه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر ته‌ئسیری‌ ئێمه‌ چونكه‌ ژیانێكی‌ زه‌لال ده‌گوزه‌رێنین وه‌كو له‌ناو ماستێكی‌ سپیدا دنكه‌ ڕه‌شكه‌یه‌ك هه‌بێت هیچ كاریگه‌ری نابێت دیاره‌ زۆر هه‌ڤاڵ هاتنه‌ ناو ئێمه‌ سیخوڕبوون له‌دادگا داوای‌ لێبوردنیان كرد و دواتر شه‌هیدبوون،

یانی‌ توركیا له‌م هه‌نگاوه‌دا سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌؟
دۆزدار حه‌مۆ_ناسه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه‌ چونكه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر ته‌ئسیری‌ ئێمه‌ و شكست ده‌هێنن،

بۆچی‌ دوو گه‌ریلاتان سزاداوه‌ به‌ ساڵی‌ جۆراوجۆر؟
دۆزدار حه‌مۆ_دیاره‌ ئه‌و چالاكیه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌م دوو هه‌ڤاڵه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ به‌نیه‌تێكی‌ پاك ئه‌نجام دراوه‌ دیاره‌ هه‌رچالاكیه‌ك خه‌ڵكی‌ سڤیل بكاته‌ ئامانج له‌چوارچێوه‌ی‌ سیاسه‌ت و ستراتیژی‌ ئێمه‌ ده‌رده‌چێت و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ دوژمن بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك به‌م كاره‌ هه‌ستابێت سزاده‌درێت چونكه‌ ئێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ یاساكانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ شه‌ڕده‌كه‌ین و هه‌ر مینێك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساكانی‌ جنێڤ بێت ئێمه‌ به‌كاریناهێنین چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه‌مان ئیمزا كردووه‌ و پابه‌ندین پێوه‌ی‌ دیاره‌ ئه‌م هه‌ڤالاَنه‌ی‌ له‌باتمان چالاكیان ئه‌نجام دابوو سزادران چونكه‌ له‌یاسا و ڕێنوماییه‌كانی‌ هه‌په‌گه‌ لایاندابوو له‌به‌رئه‌وه‌ درانه‌ دادگا یه‌كێكیان به‌(24)ساڵ حكومی‌ زیندانیان خوارد ئه‌ویتریشیان به‌(21)ساڵ.

له‌دوا پرسیاردا له‌دۆزدار حه‌مۆم پرسی ده‌كرێت پێمان بڵێیت جگه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی‌ تر له‌ڕیزه‌كانی‌ گه‌ریلا بوونیان هه‌یه‌؟
دۆزدار حه‌مۆ_ئه‌ڵمان و فارس و تورك سویدی‌ و عه‌ره‌ب و ڕوسی‌ و فه‌له‌ و ئینگلیزی‌ و یۆنانی‌ بوونیان هه‌یه‌ و له‌زۆربه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ تر شه‌هیدیان هه‌یه‌ و به‌شێكی‌ تریشیان بوونیان هه‌یه‌،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە