قەرەیلان___هۆشدارى دەداتە توركیا و ، تابیستى ئەیلول مۆڵەتى پێدەدات
Wednesday, 08/09/2010, 12:00
لەمیانەى لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هەواڵنێرى فورات نیوز موراد قەرەیلان سەرۆكى كۆنسەى ڕێڤەبەرى كۆما جڤاكێن كوردستان(KCK)ئەگەر تا(20)ئەیلول هیچ هەنگاوێك بۆ ئاگربەستى دوو لایەنە نەگیرێتە بەر ئێمە ئەم بڕیارە جارێكى تر لەپێش چاو دەرباز دەكەین قەرەیلان لەبەشێكى ترى دیمانەكەیدا باسى لەگرینگى كۆبونەوەى نێوان كۆنگرەى گەل و كەجەكە كرد و لەچەند خاڵێكدا باسى كردن بایكۆتى ڕیفراندۆم موزاكارە و جڤین پێڤاژۆیە بێچالاكى كو وێ (20)ئەیلول كۆتایى پێبهێت قەرەیلان جارێكى تر هۆشدارى دا ئەگەر هەنگاوى ئەرێنى نەهاویشترێن بێچالاكى كۆتایى پێبهێت قەرەیلان لەبەشێكى ترى لێدوانەكەیدا باسى لەخۆنسەرى دیموكراتى كرد و ووتى ئەمە بۆ سەرجەم گەلانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاستە نەك تەنیا كورد ئەو بەرپرسە باڵایەى پەكەكە جارێكى تر هۆشدارى دا ئەگەر تا بیستى ئەیلول هیچ هەنگاوێك نەنرێت و توركیا بیەوێت تەنیا بەڕێگەى هێرش پێشوازى لەبڕیارەكانى ئێمە بكات ئێمە لەبەرامبەردا وەلامدەدەینەوە خۆنسەریا دیموكراتیك دەخەینە پێش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست