چه‌ند هه‌واڵێکی وابه‌سته به باکور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
قەرەیلان: به‌بێ ئاشکرابوونی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان، ئاشتی و دیموکراسی مومکین نابێتسهرۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان سه‌باره‌ت به پێڤاژۆی بێچالاکی ده‌ستنیشانی کرد، که ئه‌وان ناچارن، پێش مانگی ئادار، ڕه‌وشه‌که بنرخێنن. قه‌ره‌یلان تیشکی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و ووشیاری دا، که ده‌وڵه‌تی تورک ئاماده‌کاری هێرشێکی سه‌ربازی له به‌رامبه‌ر ئه‌وان ده‌کات. قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها بابه‌تی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسه‌نگاند و وتی: به‌بێ ئاشکرابوونی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ،ئاشتی و دیموکراسی مومکین نابێت. سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که موراد قه‌ره‌یلان له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵنێری فورات، تیشکی خسته سه‌ر پێڤاژۆی بێچالاکی و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌تانه‌ی له ڕۆژه‌ڤدان.
قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند ،که ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که ئاکه‌په بتوانێت به چیرۆکی نوێ له ژێر ناوی کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک، که‌سێک بخڵه‌تێنێت و وتی: " ناوی ئاکه‌په له کوردستان، به واتای داگیر که‌ریه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له کوردستان ده‌سه‌ڵاتداری و داگیرکاری به‌ڕێوه ده‌بات و نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات، ئاکه‌په بۆ خۆیه‌تی." قه‌ره‌یلان تیشکی خسته سه‌ر گرنگی مانگی ئادار و ده‌ستنیشانی کرد که بۆ به‌رده‌وامی پێڤاژۆی بێچالاکی، پێویستی به نه‌رم کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌یه، به‌ڵام ئاکه‌په وا نزیک نابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان قه‌ره‌یلان وتی: هه‌تا ده‌وڵه‌تی تورک و حکوومه‌تی ئاکه‌په بڕیاری چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد نه‌ده‌ن، و هه‌ر جاره هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ڕووداوه چه‌په‌ڵانه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵه به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌رده‌وام بکه‌ن، به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو:
" ئاکه‌په به هه‌موو شێوازه‌کان هه‌وڵ ده‌دات، سه‌رپۆش دروست بکات بۆ ئه‌و کرده‌وه دژه مرۆیی و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی که ده‌وڵه‌ت له کوردستان کردوویه‌تی.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی له کوردستان ئه‌نجام دراون ئاشکرا نه‌بن، دۆسیه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆنیان له کوردستان نه‌خسته ڕۆژه‌ڤه‌وه.
گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و هۆڤیهتیهن. پێویسته بزانرێت که دیموکراسی له‌سه‌ر ئێسک و پرووسکی به سه‌دان قاره‌مانی گه‌لی کورد که له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کاندا نێژراون، ئاوا ناکرێت."
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئاکه‌په قه‌ره‌یلان ووتی: " هه‌ر چه‌نده له هه‌ندیک شوێن، له‌دوای ئه‌وه‌ی به شێوازی جیاواز و له ئه‌نجامی زانیاری شاهیدان هه‌ندیک له گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان ئاشکرا کراون، ئاکه‌په بۆ ئه‌و مژاره له دڵه‌وه نزیک نابێته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕێگری ده‌کات. بۆیه ئاکه‌په بڕیاری چاره‌سه‌ری پرسی کوردی نه‌داوه، رێکه‌وتنیان له‌گه‌ل گلادیو هه‌یه و پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی ته‌سلیم کاری ده‌که‌ن."
قه‌ره‌یلان بێ ده‌نگی هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی سه‌باره‌ت به مژاره‌که گه‌ڕانده‌وه بۆ هاوکاریه‌کانی ئه‌وان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ئه‌رته‌شی تورک و ووتی، بێده‌نگی ئه‌وان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵانه هه‌مووی به هاوکاری و ئه‌رێ کردنی ئه‌وانه‌وه پێکهاتووه.
قه‌ره‌یلان بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به کۆمه‌ڵه‌کان بانگی زیاتر کردنی هه‌وڵه‌کانی کرد و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو: ئیتر کیشه‌ی کورد خۆی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ن ده‌سه‌پینێت. گه‌لی کورد که ئازادی خۆی ده‌وێت، ئاشکرا بوونی هه‌موو ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه فه‌رز ده‌کات و ده‌یهه‌وێت تاوانباران ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بکرێنه‌وه. ئه‌و یه‌که‌ش به تێکۆشانی ئازادی ئه‌و گه‌له چاره‌سه‌ر ده‌بێت و هه‌ر له ئێستاوه دیاره که ئه‌و پێڤاژۆیه ده‌ستی پێکردووه.
قه‌ره‌یلان ده‌ستنیشانی کرد ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌سه‌ریه‌کی به‌رده‌وام، گرنگه که پێش هه‌ر شتێک ئه‌و کرده‌وه چه‌په‌ل و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دراون ئاشکرا بکرێن، که‌سانی تاوانبار ده‌ستنیشان بکرێن، دواتر به‌و شێوه‌یه ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی پێش ده‌که‌وێت. قه‌ره‌یلان هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی کرد که ساز کردنی کومیسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له ڕاستیه‌کان به‌س نییه و وتی: " ده‌بێت کۆمسیۆنی لێکۆڵینه‌وه له ڕاستیه‌کان و داد ئاوا بکرێت."
چالاكییەكانی شەمەزاركردنی پیلانگێڕی پانزدەی شوبات شارەكانی باكووری وڵات و توركیای گرتەوە لە باكووری كوردستان و شارەكانی توركیا، سەرەڕای چالاكیەكان، پیلانگێڕی 15 ی شوبات بە پانێل و كۆبوونەوەی گەل شەرمەزار كرا. لە مووش، جەماوەرێكی زۆر لە بەردەم ناوەندی بەدەپە كۆبوونەوە و بۆ شەرمەزاركردنی 15ی شوبات، رێپێوانێكیان ئەنجام دا. بەڕێوەبەرانی بەدەپەی شار و ناوچەكان بەشداری ڕێپێوانەكە بوون.
دواتر لێدوانێكی چاپەمەنی درا و ڕاگەیەندرا كە سیاسەتەكانی ئینكار و لەناوبردن، بە تێكۆشانی گەلی كورد، بێ ئەنجام مانەوە. لە ناوچەی گمگمی مووش، دەربارەی 15ی شوبات پانێلێك بەڕێوەچوو و سەبارەت بە دۆخی نالەباری ئۆجەلان لە ئیمڕاڵی زانیاری درا.
لە ناوچەی موشی مەلازگەریش پانێل بەڕێوەچوو و داواكرا كە لە پیناو ئاشتیدا درێژە بە چاوپێكەوتنەكان بدرێت لەگەڵ ئۆجەلاندا. چالاكیەكانی شەرمەزاركردنی پیلانگێڕی 15ی شوبات، دوێنێ شەو لە زۆربەی شارەكان بەردەوام بوو. لە شاری ئەدەنەی توركیا و لە شارەكانی باكووری كوردستان وەكو جۆلەمێرگ، سێرت، ناوچەكانی وێرانشار، مسرج و جەزیر چالاكی بەڕێوە چوون. لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ڕحا و ئەدەنەش، بە گشتی (27) ماشێنی هێزەكانی دەوڵەت، سووتێندران.
لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، ئینسیاتیڤی گەل بۆ شەرمەزاركردنی 15ی شوبات، چالاكیەكیان بەڕیوە برد و دەربارەی پیلانگێڕی 15ی شوبات سینەفزیۆنێك(كورتە فیلمێك)نیشاندرا. دوای سینەفزیۆنەكە، جەوانان بە وتنەوەی دروشم، دەستیان بە ڕێپێوان كرد.
لە جۆلەمێرگ، سێرت و ناوچەكانیتر، چالاكی بەڕێوە چوون. لە سێرت، جەماوەرێكی زۆر كۆبوونەوە و ڕێگای هاتووچۆیان گرت. بەهۆی دەستێوەردانی پۆلیس، شەڕ و پێكدادان ڕوویدا و چالاكوانان بە مۆلۆتۆف و بەرد وەڵامی هێرشەكانی پۆلیسیان دایەوە و زیانیان بە 2 ماشێنی پۆلیس گەیاند. لە ناوەندی سێرتیش، كۆمەڵێك جەوان، بۆمبێكی دەنگیان هاویشتە ناو پایەگایەكی پۆلیسەوە. بە هەمان ئامانج لە ناوچەی مسرجی سێرت و ناوچەی وێرانشار لە ڕحا، جەماوەرێكی زۆر كۆبوونەوە و ویستیان 15ی شوبات بە ڕێپێوانێك شەرمەزار بكەن، بەڵام بەهۆی هەوڵەكانی پۆلیس بۆ ئەوەی ڕێ لە چالاكیەكە بگرن، شەڕ و پێكدادان روویدا. لەناوچەی جەزیرەی شرناخیش، بۆ شەرمەزاركردنی پیلانگێڕی 15ی شوبات، كۆمەڵێك بەناوی " ئەبوو موسلوم دۆغان"مۆلۆتۆفیان هاویشتە ناوەندی پۆستەوە.
لەلایەكی دیكەوە چالاكیەكانی سووتاندنی ماشێنی هێزەكانی دەوڵەت بەردەوامن. لە ڕحا،3ماشێنی هێزەكانی دەوڵەت سووتێندران. لە ناوچەی "پەندیك"ی ئەستەنبوڵیش، كۆمەڵێك كە ناوی "ئینسیاتیڤی ژنانی گەنجی ئاپۆچی" لەخۆیان ناوە، بۆ شەرمەزاركردنی پیلانگێڕی ناونەتەوەیی،8ماشێنیان سووتاند. لە ئیزمیر و ناوچەكانیشی، لە ماوەی 2 ڕۆژدا،14 ماشێنی هێزەكانی دەوڵەت سووتێندراون. هەروەها لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنەش، جەوانان،2 ماشێنیان ئاگر تێبەردا.
كچە تێكۆشەری كورد، شیرین عەلم هولی لەشەوی پانزدەی شوباتدا نامە بۆ رێبەر ئۆجەلان دەنوسێت ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك شیرین عەلەم هولی ئاتەشگا كە لەگەڵ سێ هەڤاڵی تری‌دا لە رێكەوتی 9ی مانگی مەی ساڵی 2010 لە گرتووخانەی ئێوین لە شاری تاران لەسێدارە درا، دوو نامەی سەبارەت بە پیلانگێڕی 15ی شوبات لە دووای خۆی بەجێ هێشتووە. شیرین كە ناوەڕۆكی نامەكەی ئاڕاستەی ڕێبەری گەلی كورد كردووە، دەنوسێ:
ڕێبەری ئازیزم، چۆن ئەوەندە ساڵە دەتوانن لە ناو ئەو دەریایەدا لە ژوورێكی تاكەكەسی و تاریكدا بەرخۆدان بكەن؟ تەنانەت ناتوانی ئاسمانیش ببینی. كاتێك بیر لە دۆخی تۆ دەكەمەوە، من شەرم دەكەم.
شیرین نامەكانی ئاراستەی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان كردووە و باس لە هەستەكانی دەكات سەبارەت بە پیلانگێڕی پازدەی شوبات.
شیرین نامەكەی لە ڕێككەوتی یەكی مەی ساڵی 2009دا نوسیووە و باس لە هەلومەرجی دژواری زیندانی ئیمڕاڵی دەكات و دەنوسێت: ڕێبەری ئازیزم، ئەم شەو لە ژورە تاكەكەسیەكەمدا دەهاتم و دەچووم كە لەسەرەوەیدا پەنجەرەیەكی بچوكی تێدایە. كاتێك سەرم هەڵبڕی، لە پەنجەرەكەوە من هیوا و ئەستێرە گەشەكەكانم بە ئاسمانەوە بینین. دەستم بە گریان كرد. تا دڵم ڕەحەت بوو تێر گیریام. كاتێك قوڵپی گریانەكەم تەواو بوو، هەستم بەوە كرد كە ژیان لەناو قەفەسەێكدا چەندە دژوارە. لە دڵ خۆمەوە گوتم- بۆچی دەبێ مرۆڤ ئەو هەموو ئازارە بچێژێ؟ بەخۆم گوت، ئایا مرۆڤ بۆ چێژتنی ئەو ئازارانە لەدایك بووە؟ ئێمە وەك مرۆڤی زیندوو خراوینەتەوە گۆڕستانەكانەوە...هیچ كەسێك ئاگاداری ڕەوشی ئێمە نییە. تەنانەت دەنگی گیراوانی تریش نابستین و دەنگی پێیەكانیشیان نایەت. هەرچەندە هاواریش بكەی، هیچ كەسێك بەهاوارتەوە نایەت.
ڕێبەرم...
كاتێك فكرم لەتۆ كردەوە، لەسەرخۆ دانیشتم. بەخۆم گوت:"من چەندە خۆویستم! من تەنها ماوەی مانگێكە لە ژوری تاكەكەسی ڕاگیراوم و تەنانەت ئاسمانیش دەبینم. چۆن ناتوانم بەرخۆدان بكەم. بەخۆمم گوت، هەستە سەرپێ و خۆت كۆكەوە.
شیرین لە درێژەی نامەكەیدا باس لە پیلانگێڕی 15ی شوبات دەكات و دەنوسێت: ڕێبەرم، ئەمڕۆ ڕۆژی 15ی شوباتە. واتا 26ی ڕێبەندانە. ئەمساڵیش وەك ساڵانی ڕابردوو لەو ڕۆژەدا بەڕۆژوو بووم. بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە بەڕۆژوو بووم. ئەمڕۆش بیرەوەرییەكانی ئەو كاتەی لەگەڵ هەڤاڵانمدا بووم بەبیرمدا دێن و دەچن. یەكەیەكەی هەڤاڵان دەهاتنە بەرچاوم. جارێكی تر چومەوە جیهانی ئەو كات. فكرم دەكردەوە و دەمگوت، ئەرێ دەبێ ئێستا هەڤاڵانم چی بكەن. دەبێ ئەوانیش فكر لەمن بكەنەوە...
شیرین لە كۆتایی نامەكەیدا دەنوسێت، هەرچەندە ژیان لە وێنەی تیژایەتی پیواز بێت كە جاروبار فرمێسك لەچاوی مرۆڤەكان دەبارێنێت، بەڵام ئەگەر مرۆڤ باش تێڕابمێنێت و بە دروستی لەگەڵیدا بجوڵێتەوە، ئەو كات ژیان خۆشە.
شیرین بە دروشمی بەرخودان ژیانە كۆتایی بە نامەكەی دێنێت...
جێی ئاماژەیە شیرین هاوشانی گیراوانی دۆزی پەكەكە و پەژاك مامۆستا فەرزاد كەمانگەر، فەرهاد وەكیڵی، عەلی حەیدەریان و گیراوی سیاسی ئێرانی مەهدی ئیسلامیان لە رێككەوتی 9ی مەی ساڵی 2010 لە زیندانی ئێویندا لەلایەن دەوڵەتی ئیرانەوە لەسێدارە درا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست