بریندارانی گه‌ریلا لهههولێرنین
Monday, 08/08/2011, 12:00
ته‌له‌ڤیزیۆنی سه‌حه‌ر لهڕاپۆرتێكدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی باس كرد كه‌چه‌ند به‌شێكیان دووربوون له‌ڕاستیه‌وه و به‌كورتی سه‌رتاپای ڕاپۆرته‌كه شه‌رعیه‌تدان بوو به‌تۆپبارانكردنی سنوره‌كان وه‌كو ئاگادارێك و چاودێرێكی دۆخه‌كه ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه به‌پێویست ده‌زانم
له‌وانه له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتبوو كهبریندارانی گه‌ریلا له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتیه‌وه ده‌برێنه نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم ئه‌م هه‌واڵ و زانیارییه‌ی دراوه به‌م ته‌له‌ڤیزیۆنه دووره له‌ڕاستیه‌وه و چونكه بریندارانی گه‌ریلا ژماره‌یان له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكات و هه‌ر له‌چیا و له‌و شوێنانه‌ی چالاكی ده‌كه‌ن چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ ده‌كرێت بۆ زانیاری ئه‌م ته‌له‌ڤیزیۆنه تائێستا گه‌ریلاكان بریندارێكیان وه‌هایان نه‌بووه كه‌پێویستی بهنهخۆشخانهبێت ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئه‌م ته‌له‌ڤیزیۆنه وه‌كو لێدوانه‌كه‌ی شوان ڕابه‌ر و ئه‌حمد وه‌رتی وابێت یاخود له‌مه‌ش سه‌یرتر ده‌بێت ئه‌م ته‌له‌ڤیزیۆنه باسێكی وه‌ها ده‌خاته ناو ڕاپۆرته‌كه‌ی و ده‌ڵێت چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گه‌ریلاكان له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێره‌وه بۆ گه‌ریلاكانی په‌ژاك دابین ده‌كرێت له‌ڕاستیدا ئه‌م قسه‌یه‌ش نه‌ك بۆ پێكه‌نین به‌ڵكو جێگای گاڵته‌جاڕییه كه‌كاری ئه‌م تیڤیه ته‌نیا داتاشینی تۆمه‌ت بێت و ڕاپۆرتی درۆ و ده‌له‌سه بڵاوبكاته‌وه به‌ڕاستی ده‌بێت چ چاره‌نوسێك چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكات كهتیڤی به‌مشێوه‌یه به‌شان و باڵیان دا بڵێت ده‌بێت ته‌له‌ڤیزیۆنی سه‌حه‌ر و ئاماده‌كاری ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م ڕاستیه باش بزانن كه‌سه‌رچاوه‌ی هێز و چه‌ك و دارایی و پزیشكی و خۆراك و جل و به‌رگ و تادوایی هه‌مووی له‌گه‌لی كورده‌وه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌یه هیچ كات له‌كه‌می نادات خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م پێداویستیانه‌ی په‌ژاك له‌ئه‌مریكا یاخود ووڵاتێكی تر بێت وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌حه‌ر خه‌یاڵی بۆ ده‌كات ئه‌وا له‌وانه‌یه مانگ كه‌م بێت مانگێكی تر زۆر بێت یاخود هه‌ر ببڕێت به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م ڕاستیه بزانرێت كه‌سه‌رچاوه‌ی پێداویستیه‌كانی په‌ژاك ته‌نیا گه‌لی كورده و تاگهلیش بمێنێت په‌ژاك خه‌بات ده‌كات و پێویستی به‌هیچ ده‌وڵه‌تێك نابێت چونكه سه‌رچاوه‌ی هه‌رشتێك ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین بوو ئه‌وا ئه‌تۆمی و زه‌ڕه‌ی ئێران له‌به‌رامبه‌ریدا پشتیان شكاوه و ده‌بێت به‌ره‌و دواوه بكشێنه‌وه جارێكی تر ئه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتده‌كه‌مه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی زانیاری له‌به‌رده‌ستی به‌نده دا هه‌یه بریندارانی گه‌ریلا لهههولێرنین و چه‌كی گه‌ریلاش له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكیه‌وه دابین ناكرێت.
تێ بی نی،
ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه له‌جیاتی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان و ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا نیه به‌ڵكو زانیاری تایبه‌تی خۆمن و گوزارشت له‌بۆچوونی خۆم ده‌كه‌ن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست