کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەبەرپرسىPKKم نەلێپرسراوىPJAK ،

Monday, 16/11/2009, 12:00


حەزمنەدەكرد كەئەم چەند دێرە بنوسم وەلێ قسە و پەیوەندى تەلەفۆنى چەند دەزگایەكى ڕاگەیاندن ناچاریان كردم كە بنوسم ناگیان بەهەڵە تێگەیشتوویت،
من(دیارى محمد)ماوەیەكى كورتە جارجارە هەواڵ و چاوپێكەوتن ئامادە دەكەم واتە بەشێوەى هەواڵنێرى لەمەشیاندا خۆم ئازادم چاوپێكەوتن لەگەڵ كێ بكەم و لێدوانى كێ بكەم بەهەواڵ،
نایشارمەوە و پێم شەرم نیە كەزۆرینەى كارەكانم لەگەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان و پارتى ژیانى ئازادى كوردستان و كۆنگرەى گەلى كوردستان و كۆنگرەى نەتەوەیى كوردستان و پارتى كۆمەڵگەى دیموكراتیكە،ئەم كاركردنە زۆرێك لەهاوڕێ نزیكەكانى خۆشمى بەهەڵە بردووە بەوەى جارێك دەڵێن تۆ لەجێگەى فڵان بەرپرسەى پەكەكە دەتوانیت قسە بكەیت،یان تۆ لێپرسراوى ناوەندى چاپەمەنى و ڕاگەیاندنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى. و زۆر شتى تر...هتد
دوا قسەشیان هاوڕێیەكى خۆم بوو كەووتى تۆ دیار غەریبى سەرۆكى پارتى چارەسەرى،
سەیر لەوەدایە ناكرێت و نابێت كەسێك كارى ئامادەكردنى و هەواڵ و چاوپێكەوتن بێت پەیوەندى هەبێت لەگەڵ پارتێكى گەورەى كوردستانى كەچاوى هەموو جیهانى لەسەرە و ڕۆژنامەنوسان لەقاڕەیەكى دوورى گۆى زەویەوە دەهێنێتە كوردستان و سۆراغى ئەوە دەكات چۆن بگاتە لایان،
بەهەرحاڵ بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەى(دیارى محمد)بەبەرسى باڵاى پەكەكە و یان لێپرسراوى باڵاى پەژاك دەزانن بەهەڵە تێگەیشتوون چونكە كارى ئێمە تەنیا پەیوەندیەكى كوردانەیە لەسەر ئەساسێكى ڕاستگۆیى و هیچیتر،ناوى ئەو بەڕێزانەشم لاى خۆم ئەرشیف كردووە كەچ ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ یان بەتەلەفۆن بێت ئەم باسەیان كردبێت كەمن پەژاك بم یان پەكەكە،
من تەنیا هەواڵنێرێكى ئاساییم و هیچى تر....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە