کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دڵۆپە خوێنەكان توركەكانیان تۆقاند!!!

Monday, 19/04/2010, 12:00


ئەحمد تورك یەكێكە لەو سیاسەتمەدارە كوردانەى كەپێگەیەكى بەهێزى هەیە لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى هەربۆیەش ڕووداوى هێرشكردنە سەر ئەحمد تورك و برینداركردنى لەباكوور زۆرى لەسەرنوسرا و زۆر كەسیش لە لایەنگرانى ئەحمد تورك بەهۆى ئەوەى ڕژانە سەر شەقامەكان و دەنگى ناڕەزایەتیان بەرزكردەوە دەستگیركران ئەردۆگان و عبدڵا گوڵ و ئارینج و ئاتەڵایى و چەندین بەرپرسیارى ترى تورك بۆ ئەوەى ڕێگە بگرن لەوەى لایەنگرانى تورك كاردانەوە توند نیشان نەدەن بەشێوەى ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پۆزشیان بۆ ئەحمد تورك هێنایەوە ێلاح الدین دەمیرتاش سەرۆكە گەنج و خوێن گەرمەكە زۆر بەتوندى هێرشەكەى ئیدانە كرد دەمیرتاش ئەو قسانەى بەدرۆ وەسف كردن كەدەڵێن هێرشەكە تاكە كەسى بووە و ووتى چ مرۆڤێك بەم قسەیە باوەڕ دەكات زۆرى نەبرد بەڕێز تورك لەنەخۆشخانە هاتە دەرەوە چاوەڕوانى ئەوە لەبەڕێزیان دەكرا كەبەزمانێكى توند هەڕەشە بكات و بڕیارى تۆڵە سەندنەوە بدات بەڵام وەكو پیشەى هەمیشەیى خۆى جارێكى تر پەیامى ئاشتى و برایەتى و بەردەوامى خەباتى دیموكراتى لەتوركیا دووپاتكردەوە بەڵام سەیر لەوەدابوو لەو شارەى كەتوركە فاشیستەكان بەڕێز ئەحمد توركیان زامدار كرد لەلایەن چەند چەكدارێكى نەناسراوەوە دوو پۆلیس كوژران و دواتر بارێكى نائاسایى لەو شارە ڕاگەیەنرا
كاتێك سەیرى ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەكەیت كەبەشێوازى جیا جیا گیراون لەوكاتەى بەڕێز تورك پەلاماردەدرێت زۆر نیگەران دەبم بەڵام بەپێچەوانەوە كەبۆ هەمان شەو و بەرەبەیانیەكەش و تائەم چركەساتەش كوردانى چاونەترسى باكوور بەشێوازى جیا جیا پشتیوانى لەو سەركردە ئاشتیخوازەى خۆیان دەكەن نیگەرانیەكەم نەماو زۆر دڵخۆش بووم پێشتر لەسەر نوسینێكى نەژادى حاجى برایم چەند سەرنجێكى كورتم نوسى بوو چەند خوێنەر پێیان وابوو من بەنزینم بەئاگردا كردووە.بۆیە بەپێویستى دەزانم كەبڵێم نەخێر بەڵكو ئێمە پەیامێكى كورتمان بۆ پەكەكە ناردووە كە ئاوەكە گەیشتۆتە ئێسقان بۆیە پێویستە زەنگى ووشیاركەرەوە بەگوێى بەرپرسانى توركدا لێبدەن و پێیان بڵێن نەكەن لەبەڕەى خۆتان زیاتر قاچ ڕابكێشن چونكە وەكو پیرى داربڕ تەور ئەكێشین بەقاچتاندا،
چونكە پێشتر توركیا و ئەمریكا پلانى تیرۆركردنى موراد قەرەیلان داڕشت بوو پەلاماردانى ئەو سەركردەیەى كوردیش كەئێستا وێڕاى قەدەغە كردنى پارتەكەى سیاسەتیشى لێقەدەغەكراوە و ڕێگەخۆشكردنە بۆ ئەوەى بزانێت ئایا كوردان خاوەندارێتى لەسەركردەكانى خۆیان دەكەن یان نا
من نامەوێت بەرنامە بۆ پەكەكە دابنێم كەچى بكات و چۆن خەبات بكات چونكە هەرخۆم جارێكیان دیمانەم لەگەڵ ووتەبێژى پەكەكە كردووە كەدەڵێت پەكەكە پێویستى بەئاقڵى پسپۆڕانى دۆسیەى توركیا نیە منیش نامەوێت هەمان قسە خۆشم بگرێتەوە بەڵكو تەنیا دەمەوێت ئەوە بڵێم كەخۆشبەختانە توركیا دواى ڕژانى چەند دڵۆپێك خوێن ڕووبەڕووى بوركانێك ناڕەزایەتى جەماوەرى چاونەترس بۆوە كەهیچ جیاوازیەكى نەبوو لەگەڵ ئەوكاتەى كەعبدڵا ئۆجەلان دەستگیركرا،،،، سەیرى ئەم دوو وێنەیە بكەن كەتیایدا ئەحمد تورك و ێلاح الدین دەمیرتاش دەردەكەون بەڵام لەدووكاتى جیاوازدا،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە