کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەژاک:ڕەوایەتیدان بەھێرشی داگیرکەران خزمەتی گەلی کورد ناکات

Saturday, 22/10/2011, 12:00





لەبەیاننامەیەکدا کەبەبۆنەی گیان لەدەستدانی ئەندامێکی کۆماجڤاکێن کوردستان و دوو بەرپرسی تری ھەپەگە بڵاویکردۆتەوە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان وێڕای خەمگینی نیشان دان بۆ لەدەستدانی ئەم بەرپرسانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ڕەوایەتیدان بەھێرشی داگیرکارانە خزمەتی بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد ناکات.
ئەوەش دەقی بەیاننامەکەیە:
لە رۆژانی رابردوودا لە ئەنجامی ھێڕشێکی دڕندانەی فرۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ھەرێمەکانی خواکوورک و خنێرە، ھەڤاڵان "رۆستەم جودی" ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان و ئەندامانی کۆنسەی سەربازی ھەپەگە و ٤ ھەڤاڵی دیکە ، شەھید بوون.
ھەڤاڵان "رۆستەم جودی"، "چیچەک کچی" و "عەلی شێر کۆچگری" تێکۆشەرانێکی بە ئەزموون، شۆڕشگێرانێکی فیداکار و پێشەنگانی راستەقینەی گەل بوو. تێگەیشتن لە فەلسەفەی ئاپۆیی و تێکۆشان لە رێبازی ئازادیخوازانەی راستەقینە، لەھەموو بوارەکەنی کەسایەتی و ژیانیان دا رەنگدانەوەی تەواوی ھەبوو. ئاستی نەتەویەت، خۆشەویستی گەل و وڵات، فیداکاری و لەخۆبردوویی لە ئەواندا بەرجەستە بوو. ھەڤاڵان "رۆستەم جودی"، "چیچەک کچی" و "عەلی شێر کۆچگری" شەھیدانی پێشەنگ و بەرێوەبەرانێکی راستەقینەی ئاپۆیی بوون کە لە رێگای ئازادی گەل ھەموو ژیانی خۆیان بە تێکۆشان تەرخان کردبوو.
ئەگەرچی شەھادەتی ئەم ھەڤاڵانە بۆ گەلی کورد گران بوو، بەڵام ھەڤاڵان و ھاوسەنگەرانیان لە پێداگری لە تێکۆشانی ئازادیخوازانە ،ئەم راستیەیان بۆ ھەر کەس سەلماندووە کە داگیرکارانی کوردستان ناتوانن بە شەھید کردنی پێشەنگەکانی ئەم گەلە ،تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد رابوەستێنن. ھەڵبەتە بەھایەکی کە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد و سەرجەم گەلی کورد بۆ گەیشتن بە مافە رەواکانیان دەیدات پێویستە لە لایەن ھەموو ھێزە کوردستانیەکانەوە ببینرێت.
پێدا‌گری لەسەر تێکشکاندنی سیاسەتی نکۆڵی و لەناو بردنی داگیرکاران، سوربوون لەسەر ئازادی گەلی کورد لەلایەن تێکۆشەرای ئازادییەوە ھەم دەستکەوت بۆ گەلی کورد دەخۆڵقێنێت، ھەمیش پاراستنی دەستکەوتەکان گارانتی دەکات. لەم قۆناخەدا کە گەلی کورد بەرەو چارەسەری کێشەکەی و دارشتنی پێگەی خۆی لە ھەموو ھەرێمەکە ھەنگاو دەنێت، بینینی ئەم بەھایە و ھەروەھا ھەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر ھێر‌شەکانی داگیرکاران ئەرکێکی نەتەوەییە.
بۆ دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی لەم قۆناخەدا پێویستی بە دیتنی ڕووی راستەقینەی ھیرشی دڕندانەی دوژمنانی گەلی کورد و ھەروەھا تێگەیشتن لە تێکۆشانی ئازادی خوازانەی گەلی کورد لە ھەموو پارچەکانی کوردستان ھەیە.
شەھید بوونی ئەم ھەڤاڵانە ھەم دڕندایەتی دەوڵەتی تورک و ھەمیش ئاستی تێکۆشانی گەلی کورد لە بەرامبەر دەگیرکاران نیشان دەدات. لە بەرامبەر بەھایەکی وەھادا ھەڵوێستی ھێزە کوردستانیەکان بە تایبەت کاربەدەستانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە لە سەر بنەمای پێداگری لەسەر راستیەکان بێت.
بێ گومان ھەر ھەڵوێستیک کە رەوایەتی بە ھێرشی داگیرکاران بۆ سەر گەلی کورد دەکات، نە خزمەت بە یەکێتی نەتەوەیی و نە بەرژەوەندی باشووری کوردستان دەکات.
لە کۆتایی دا بە ھۆی شەھادەتی ھەڤاڵان "رۆستەم جودی"، "چیچەک کچی" و "عەلی شێر کۆچگری" سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی رێبەر ئاپۆ، کۆما جڤاکێن کوردستان، سەرجەم گەلی کورد و بنەماڵەی ھەڤاڵانی شەھید دەکەین.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە