ئێستاش دەڵێم لیلى زانا هێڵى سوورە.
Thursday, 22/10/2009, 12:00
وەڵامێكى زۆر سادە بۆ ئارام ئەحمد على،
بەداخەوە ئارام ئەحمد سەرەڕاى ئەوەى بەبێ زانیارى هێرش دەكاتە سەر لیلى زانا و بەئەڵقە لەگوێ و شەخس پەرستى وەسف دەكات بەڵام لەهەمانكاتدا بەكفرى ئیمامى ئەعزەمى دەزانێت كەس وەڵامى بداتەوە پێبڵێت ئەمە هێڵى سوورە تۆ ناتوانیت لێى لابدەیت و نەرمە گیا و پووش بەیەكەوە بسوتێنیت بەڵام ئەم بەڕێزە وەلامەكانى ئێمە بەناشایستە دەزانێت و پێیوایە تەنیا نوسینەكانى ئەو شایستەن و پێویستە سوپاس گوزارى لێبكرێت و خەڵاتى باشترین نوسەرى ساڵى پێبدرێت لەسەر ئەوەى بەبێ زانیارى هێرشى ناڕەواى كردۆتە سەر لیلى زانا بەڵام ئارام گیان ئەوەى تۆ نوسیوتە ناشایستەیە وەڵامەكانى ئێمە شیاو بوون هیچ هێرشى ناڕەوامان نەكردە سەرت بەبێ ئەوەى زانیاریمان هەبێت لەسەرت لێ تۆ ئەوەت نەبینیوە كە لیلى زانا وەكو گەورەترین ژنى كورد لەپەرلەمانى ووڵاتانى ئەوروپى بانگهێشت دەكرێت و داواى لێدەكەن باسى نەهامەتیەكانى گەلى كوردیان بۆ بكات بەڵام گیانە تۆ ئەم شتانە نەبینیووە یاخود ناتەوێت بیبیستیت من هەوڵ دەدەم لەداهاتوودا ژیاننامەى لیلى زانا ئامادە بكەم نوسخەیەكى ژیاننامەكەشت بەدیارى بۆ بنێرم تاوەكو بەڕێزیشت كەمێك سود لەژیاننامەكەى وەربگریت یان گەرحەزبكەیت ئیمەیل و ژمارە تەلەفۆنەكەى لیلى خانت بۆ دەنێرم تاوەكو داواى لێبوردنى لێبكەیت لەو هەڵەیەى كەكردووتە بەرامبەرى ئەم بەڕێزە.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست