خێڵان بەختیار چى وەرگرتووە؟؟؟
Monday, 16/11/2009, 12:00
دواى ئەوەى هاوڕێم خێڵان بەختیار لەسایتى كوردستان پۆست بابەتێكى لەسەر هەڵوێستى بارزانى بڵاوكردبۆوە كەلەسەر شارى كەركوك لەبەردەم پەرلەمانى كوردستان نواندبووى من گرفتم نیە لەسەر ئەم بابەتەى كاك خێڵان و نامەشمەوێت وەڵامى نوسینەكەى بدەمەوە بەڵكو بەپێچەوانەوە دەست خۆشى لێدەكەم چونكە كەركوك زۆر لەوە زیاترى قابیلە بەڵام ئەم هەڵوێستەش كەم نیە كەئەو بەڕێزە لەسەر كەركوك و لەبەرامبەر لایەنەكانى ناو عێراق نواندى،بەڵام سەیر لەوەدابوو ئێوارەیەك زەنگى مۆبایلەكەم لێیدا...
منیش ئاسایی ئۆكەم كرد و ووتم بەڵێ گیان فەرموو،،،
ووتى كاك دیارى خۆتى منیش ووتم بەڵێ گیان....
ئەویش خۆى ناساندوو ووتى بابەتێكى زۆر سەیرم لایە بۆم بڵاوبكەوە بەس تكادەكەم ناوم مەهێنە منیش ئاسایى ووتم باشە ئادەى پێم بڵێ ووتى خێڵان بەختیار دەناسیت؟
منیش ووتم بەڵێ،
چى كردووە.ووتى بابەتێكى لەسەر سەرۆكى هەرێم نوسیووە پارتى بەبڕێك پارەى خەیاڵى پاداشتى كردووە!!!
منیش ووتم گیان پارەكە چەند بوو؟
ووتى بابا چوار دەفتەر و وەنەوشەیەكیان پێداوە،هتد
منیش باوەڕم پێى كرد و كورتە نامەیەكم بۆ كاك خێڵان نارد ئەویش بابەتەكەى بەگاڵتە وەرگرت و ووتى بڕێكى كەمیان پێت ووتووە،دواتر بۆم ناردووە ووتى ناتكەم بەشەریك،دواتر كورتە نامەیەكى ترم بۆى نارد ئینجا تەلەفۆنى بۆم كردەوە،ووتى كاكە ئەوە بەڕاستتە منیش ووتم بەڵێ،
ووتى وەڵا تائێستا هیچم وەرنەگرتووە و بەڵام كەوەرم گرت پێـــت دەڵێم،لەبەرنامەشم دانیە لەبەرامبەر ئەم نوسینە پارە وەربگرم بەڵام بەبێ بەرامبەر بمدەنێ هەرچەندێك بێت وەریدەگرم،
بەهەرحاڵ كۆتاییمان بەقسەكانمان هێنا بەڵام تائێستا بۆم ڕوون نەبۆتەوە كەئایا كاك خێڵان لەبرى ئەم نوسینە پاداشت كراوە یان نا...؟
وەلێ بەبڕواى شەخسى خۆم پاكانەشى بۆ ناكەم بەڵام پێناچێت خەڵات بكرێت و پێموایە هەر تۆمەت بێت بۆى دروست كرابێت،منیش بەنیازبووم دەست خۆشیەك بۆ سەرۆكى هەرێم بنوسم و كەتائێستا پارتى كرێكارانى كوردستان(پەكەكە)ى بەتیرۆریست وەسف نەكردووە و داواى لێنەكردوونە خاكى كوردستان بەجێبهێڵن یان چەك دابنێن،چونكە بەباوەڕى من ئەم هەڵوێستەى بارزانیش شایەنى سوپاسكردنە بەڵام من بابەتەكى خۆم نانوسم تابۆم ڕوون نەبێتەوە كەئاخۆ كاك خێڵان چى وەرگرتووە،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست