بەدەپە:لەماوەی دوو ساڵدا ٧٧٤٨ کەس دەستەبەرکراوە و ٣٨٩٥ کەسیش دەستگیرکراوە
Saturday, 08/10/2011, 12:00
فورات نیوز لەھەواڵێکدا ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەلەماوەی دوو ساڵ و نیوی ڕابردوو دەستگیرکراون یاخود دەستبەسەرکراون پارتی ئاشتی و دیموکراسی ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کەئەندام و دۆست و لایەنگری ئەوانن و بەناوی کەجەکەوە دەستگیرکراون مەرال دانش دەڵێت لە ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩ تائێستا حەوت ھەزار و حەوت سەد و چل و ھەشت کەس دەستبەسەر کراون و لەوانەش سێ ھەزار و ھەشت سەد و نەوەدوپێنج کەس دەستگیرکراون مەرال دانیش کەلەھەمان کاتدا بەرپرسی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و جێگری سەرۆکی بەدەپەیە دەڵێت
لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو دا چوار ھەزار و سەدو چل و ھەشت کەس دەستبەسەرکراون و ھەزار و پێنج سەد و چل و ھەشت کەسیش دەستگیرکراون لەئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە سیاسیەی لەدژی ئەندامانەی ئێمەدا بەڕێوە دەچێت ٢ سەرۆک ئەنجومەن ٤ جێگری سەرۆک ئەنجومەن و ٢٩ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ١٠ شارەوانی و ٨ جێگری سەرۆکی شارەوانی و ٢ جێگری شارەوانی تر لە ٢٣ ئەیلول ھەتائێستا لەئیزمیر ئەندامێکی ئەنجومەنی پارتیمان بەڕێوەبەری لیژنەی بەڕێوەبەری ٣٠ بەڕێوەبەری تری پارتیمان دەستگیرکراون
مەرال دانش زیاتر دەڵێت لە ٢٢ی ئەیلول لەشەرناخ ٣ سەرۆک شارەوانی و ٤٧ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستگیرکراون لە ٢و٣ی ئەم مانگە لەئامەد یەک ژمێریاری گشتی ٢ ئەندامی بەدەپە ١ جێگری ھەڤسەرۆکی گشتی بەدەپە و ٥ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی شار و ١ جێگری سەرۆکی شار و ١ ئەندامی ئەنجومەنی شار و دەستگیرکراون بەرپرسەکەی پارتی ئاشتی دیموکراسی ئاماری شاری دێرکیشی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە لە٣ی ئەم مانگە شارەوانی دێرک و ٧ ئەندامی تری ئەنجومەنی بەدەپە سەرۆکی ١٤ ناوچان ١٣ بەڕێوەبەری شار ٩ بەڕێوەبەری تر لەئەستەمبوڵ دەستگیرکراون لەئامەدیش ١١٥ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستبەسەرکراون و لەمێرسینیش ١٢٠ کەس دەستبەسەرکراون ٥٤کەس لەئێستادا دەستبەسەرن لەلایەکی ٤ بەڕێوەبەری تری شار و ١ ئەندامی ئەنجومەنی پارتیمان و ٢ سەرۆکی ناوچەیی بەدەپە و ٢٠ کەسی تر دەستگیرکراون لەتەتوانیش ١١ ئەندام و بەڕێوەبەری بەدەپە دەستگیرکراون لەبەرامبەر ھەڵمەتی ئەم دەستگیرکردنانەی پۆلیس موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی ئەم ھەڵمەتە ڕەتیشکردەوە کەئەوان ئەندامی کەجەکە بن و داوای ئازادکردنیانی کرد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست