کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەرێكى سەركەوتوو!!!

Monday, 16/11/2009, 12:00


لەژیانمدا حەزم لەوە نەكردووە وەسفى هیچ كەس و لایەنێك بكەم و بەسەر كەسدا هەڵبڵێم واتە بەكوردى و بەكورتى شان و باڵ لەكەس بنێم لێ ناشكرێت لەئاست كارى چاكە چاو دابخەم و دژى خراپەكەش نەبم،
(ئەحمد خدر مستەفا)دەرچووى زانكۆى سلاح الدینە ناوبراو ماوەى چەند ساڵێك پیشەى مامۆستایەتى بووە و ماوەیەكیشە بەڕێوەبەرى خوێندنگاى ئامادەیى چوارقورنەیە ئەوەندەى من سەرنجى كارو چالاكیەكانى ئەم مامۆستایەم دابێت پێم وایە سەركەوتوو بووە لەكارەكانى بەڵام هەڵسەنگاندنى منیش كیفایەت نیە بۆى،
لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا نەمبیستووە لەسەر كارى چاكەى خەڵات كرابێت و لەسەر كەم و كوڕیەكانیش سزادرابێت،
خوێنەرى ئازیز:ئەوەى ئێستا ئەم مامۆستایە دەیكات لەبەڕێوەبەرى خوێندنگاكەیدا جوانتر لەسیستەمى پەروەردەیى ئێستا ڕۆژانە بەڕێوەبردنى كاروبارى ئیداریى خوێندنگاكەى بەیەكێك لەمامۆستاكان دەسپێرێت بۆ ئەوەى ئەم مامۆستایانەش بزانن و سود لەم هەل و دەرفەتە وەربگرن بەوەى كەڕۆژێك ببن بەبەڕێوەبەر شارەزاییان هەبێت لەبەڕێوەبردنى كاروبارى ئیداریدا و لەوەش تێبگەن كەئەركى بەرێوەبەرى قورسە سەرەڕاى ئەوەیش هیچ ئیمتیازێكى ئەوتۆى نیە كەشایەنى باس كردن بێت،ئەوەندەى ژیاننامەى سەركردەو بەرسانم خوێندبێتەوە جاگرینگ نیە ئەوانە لەچ پلە و پایەیەك دابن بەڵام هیچ ڕۆژێك لەڕۆژان شوێنى خۆیان بۆ كەس چۆڵ نەكردووە تاماوەیەك بچنە سەركورسى بەباوەڕى من ئەوەى ئیمڕۆ لەكوردستان بچێتە سەركورسى وابیردەكاتەوە كەئەم كورسیەى لەنەبونەوە بۆ دروستكراوە،
لەكۆتاییدا ئەوەى پێویستە بوترێ ئەوەیە كەپێویستە وەزارەتى پەروەردەو لایەنى پەیوەندیدار دواى هەڵسەنگاندنى ئەم كارە بەڕێوەبەرى ناوبراو خەڵات بكەن و قسەشم بۆ تەواوى بەڕێوەبەرانى كوردستان ئەوەیە چاو لەكارى ئەم بەڕێوەبەرە بكەن و ئێوە ببن بەپێشەنگ بۆ ئەوەى بەرپرسانى تر فێربكەن تاوەكو زۆر كورسیان خۆش نەوێت وابیربكەنەوە كەكورسى تاسەر بۆ هیچ كەس نیە،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە