کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌24 كاتژمێر په‌ژاك له‌ناوده‌به‌ین

Saturday, 06/08/2011, 12:00


چه‌ندین به‌رپرسی‌ بالاَی‌ سوپا زل و تێكشكاوه‌ی‌ پاسداران له‌ده‌ستپێكی‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌ژاك له‌قولاَیی‌ خاكی‌ ڕۆژهه‌لاَت جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌به‌24كاتژمێر په‌ژاك له‌ناوده‌به‌ن یان ژێر پێیان كاول ده‌كه‌ن به‌لاَم چه‌ندجارێك 24كاتژمێری‌ به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ تێپه‌ڕی‌ كرد په‌ژاك له‌ناو نه‌چوو ئه‌گه‌ر ڕێكخراوێكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌بوایه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بۆ شه‌ڕبكردایه‌ و دواتر دۆڕاو و براوه‌ی‌ ده‌ستنیشان بكردایه‌ ئه‌وا دڵنیام ئه‌وكاته‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ به‌دۆڕاو ده‌دایه‌ قه‌ڵه‌م له‌وكاته‌دا شتێكی‌ سه‌یرم كه‌وته‌وه‌ بیر زۆرینه‌ی‌ به‌رپرسه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا كاتێك پۆسته‌كه‌یان وه‌رده‌گرن ده‌ڵێن په‌كه‌كه‌ له‌ناوده‌به‌ین ئه‌وه‌نده‌ی‌ من بیرم دێت باشبوخ و بیوك ئانت و كۆشانه‌ر ڕۆیشتن په‌كه‌كه‌ له‌ناو نه‌چوو ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌تائێستا فه‌رمانده‌ی‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وان به‌تۆمه‌تی‌ كوده‌تاله‌كاره‌كه‌ی‌ دوورنه‌خراوه‌ته‌وه‌ سه‌یرتر له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ بیوك ئانت و باشبوخ و كۆشانه‌ر كه‌یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی‌ سوپای‌ توركیایان به‌جێهێشت په‌كه‌كه‌یان پێ‌ له‌ناونه‌چوو چونكه‌ ئه‌وانیش پێش ئه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كانیان وه‌ربگرن هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان ده‌كرد به‌ماوه‌یه‌كی‌ كورت په‌كه‌كه‌ له‌ناوده‌به‌ن یاخود تاله‌ناوبردنی‌ په‌كه‌كه‌ درێژه‌ به‌شه‌ڕ ده‌ده‌ن به‌هه‌ر لایه‌كدا بێت ئه‌وه‌ ڕاسته‌ چونكه‌ په‌كه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك چۆته‌ ناخی‌ توركیاوه‌ كه‌له‌ناوبردنی‌ ئاسان نیه‌ كورده‌واری‌ خۆشمان ڕه‌حمه‌تیان لێ‌ بێت ده‌مێكه‌ ووتوویانه‌ به‌ردی‌ گه‌وره‌ نیشانی‌ پێدانه‌دا و له‌به‌رئه‌وه‌ مه‌ترسن ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ردی‌ گه‌وره‌ی‌ ده‌ست دایه‌ پێتی‌ دانادات پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (PJAK) ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكی‌ كورته‌ له‌لایه‌ن چه‌ند لاوێكی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ و به‌هاوكاری‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان دامه‌زراوه‌ و خاوه‌نی‌ پۆلێك شه‌هیدی‌ سه‌ركرده‌ی‌ هه‌ڵكه‌وتوویه‌ به‌پشتیوانی‌ گه‌لی‌ كورد و له‌پێناو گه‌لی‌ كورد خه‌باتێكی‌ ڕێكخستنی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ و فه‌رهه‌نگی‌ و ڕاگه‌یاندنی‌ ده‌كات و هاوكات هێزی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان (HRK) باڵی‌ سه‌ربازیه‌تی‌ ئه‌ویش بۆ پاراستنی‌ خۆی‌ و گه‌لی‌ كورد به‌كاریده‌هێنێت ئێستا په‌ژاك له‌سه‌رانسه‌ری‌ ئێران و له‌ناخی‌ هه‌موو لاوێكی‌ خوێنی‌ گه‌رمی‌ كورد و نه‌ته‌وه‌ ژێرده‌سته‌كانی‌ تری‌ ئێران وجودی‌ هه‌یه‌ و له‌ناوبردنی‌ شتێكی‌ ساده‌ و ئاسان نیه‌ ئێستاش كه‌هه‌ریه‌كه‌ له‌حسن دانایی‌ فه‌ڕ و فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌ زه‌مینیه‌كانی‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی‌ به‌رده‌وام له‌په‌ژاك ده‌كه‌ن باشتر وایه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌وه‌ی‌ كه‌به‌دوای‌ چاره‌سه‌ری‌ دا بگه‌ڕێن تاوه‌كو هاوشێوه‌ی‌ توركیا گیرۆده‌ی‌ ده‌ستی‌ په‌ژاك نه‌بن چونكه‌ وه‌ها باوه‌ڕده‌كه‌م كه‌تائێستا ئێران په‌كه‌كه‌ ناسیوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌په‌ژاك ده‌كات ئاغاكان خزمه‌تكارانی‌ ئه‌حمد نه‌ژاد ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ باش بزانن په‌ژاك له‌خه‌بات ماندوونابێت و له‌هه‌ڕه‌شه‌ش ناترسێت گه‌ریلاكانیش باكیان به‌مردن نیه‌ شتێكی‌ باشتان بۆ باس ده‌كه‌م ده‌شێت تائێستا نه‌تان بیستبێت لیلی‌ زانا ژنه‌ هه‌ڵكه‌وتووی‌ كوردی‌ باكوور ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌توركیا له‌پێناو كورد دا خه‌بات بكه‌یت ده‌بێت (لێدان گرتن كوشتن) بخه‌یته‌ پێش چاوان گه‌ریلاكانیش خاوه‌نی‌ دروشمێكی‌ له‌م چه‌شنه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ من ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م ده‌ست له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن هه‌ڵبگرن چونكه‌ هیچ سودێكتان پێناگه‌یه‌نێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی‌ سه‌ره‌كی‌ خۆتان ده‌بن به‌م جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ گه‌ل به‌گه‌له‌ری‌ ده‌كه‌ن واته‌ هه‌موو گه‌لی‌ ڕۆژهه‌لاَت ده‌بێت به‌گه‌ریلا جا ئه‌و گه‌ریلایه‌ گرینگ نیه‌ له‌شاخه‌ یاخود له‌شار ئه‌وكاته‌ ئێوه‌ش ناتوانن كوردستان بكه‌ن به‌به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و هه‌موو گه‌لی‌ كوردی‌ بخه‌نه‌ ناو ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ باش بزانن به‌م هێرشه‌ی‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی‌ ڕابردوو كه‌تیایدا ئێوه‌ی‌ لووت به‌رز تێك و پێك شكان جگه‌له‌وه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد زیاتر بڕیاری‌ پشتگیری‌ له‌په‌ژاكی‌ دا زۆرینه‌ی‌ جه‌ماوه‌ری‌ پارته‌ كوردیه‌كانیش ئاڕاسته‌ی‌ سیاسی‌ خۆیان گۆڕی‌ و دایانه‌ پاڵ په‌ژاك ئه‌وه‌نده‌ی‌ گرینگه‌ بوترێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌بێت ئێران چاوه‌ڕوان بێت هه‌ركات توركیا توانی‌ به‌(124)ساڵی‌ تر په‌كه‌كه‌ له‌ناو ببات ده‌شێت ئه‌وكات له‌ناوبردنی‌ په‌ژاك پێویستی‌ به‌كه‌متر له‌(24)كاتژمێره‌ به‌لاَم ئێستا دانانی‌ كات بۆ له‌ناوبردنی‌ په‌ژاك و وێرانكردنی‌ ژێرپێیان ته‌نیا بریتیه‌ له‌شاردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و شكسته‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ له‌م ماوه‌یه‌ تووشی‌ هاتن ئاسان نیه‌ په‌رده‌پۆشكردنی‌ له‌به‌رچاوی‌ ڕای‌ گشتی‌ ناوخۆی‌ ئێران و جیهان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە