کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ یان چا خواردنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌

Saturday, 23/07/2011, 12:00


ده‌مێكه‌ لێره‌ و له‌وێ‌ گوێ بیستی‌ ئه‌وه‌ ده‌بین كه‌كۆنفرانسێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ بۆ گه‌لی‌ كورد له‌ئاو و هه‌وا گرینگتره‌ به‌لاَم تائێستا نه‌ئه‌م ئاوه‌ خوراوه‌ته‌وه‌ نه‌ هه‌واكه‌ش هه‌ڵمژراوه‌ گه‌لی‌ كوردیش نه‌مردووه‌ و به‌ڵكو هه‌ر زیندووه‌ و جوڵه‌ ده‌كات به‌لاَم چ جوڵه‌ كردنێك

به‌رپرسێكی‌ كوردی‌ باكوور ده‌ڵێت كورده‌كانی‌ باشوور به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌به‌هاردا ده‌به‌سترێت وه‌رزی‌ به‌هار ڕۆیشت و وه‌رزی‌ هاوینیش هات له‌ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بیستم كه‌هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ به‌ڕه‌سمی‌ كه‌كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ له‌پاییزدا ده‌به‌سترێت و ئێستا لیژنه‌ پێكهێنراوه‌ و ئاماده‌كاری‌ بۆ ده‌كرێت به‌لاَم به‌باوه‌ڕی‌ من كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ نابه‌سترێت هه‌رگیز شتی‌ وانابینرێت كه‌سه‌ركرده‌ی‌ كورده‌كانی‌ هه‌رچوارپارچه‌ی‌ كوردستان له‌سه‌ر یه‌ك مێزی‌ گفتوگۆ قسه‌بكه‌ن و پلانی‌ ستراتیژی‌ بۆ دواڕۆژی‌ گه‌لی‌ كورد دابڕێژن ئه‌مه‌ شتێكی‌ دووره‌ و به‌مزووانه‌ نابینرێت بۆ ئه‌وه‌ش كه‌نوسیومه‌ كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ یا چاخواردنی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌وه‌ مه‌به‌ستم سوكایه‌تی‌ نیه‌ یاخود له‌بایه‌خی‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ كه‌مناكه‌مه‌وه‌ به‌ڵكو پێموایه‌ ڕۆژێك هه‌رده‌به‌سترێت به‌لاَم دیارنیه‌ كه‌ی‌ ده‌بێت به‌ڵكو هه‌ركات بینرا ته‌واوی‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز چایه‌كیان به‌یه‌كه‌وه‌ خوارده‌وه‌ ده‌شێت ئه‌وكاته‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ قسه‌بكرێت ئه‌گه‌رچی‌ زۆر شاره‌زاییم نیه‌ له‌به‌ستنی‌ كۆنفرانس به‌لاَم پێموایه‌ كه‌ده‌بێت ئاماده‌كارییه‌كی‌ زۆری‌ بۆ بكرێت چونكه‌ گه‌لی‌ كورد به‌به‌ستنی‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ سه‌رجه‌م په‌یماننامه‌ و ڕێككه‌وتننامه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌به‌هۆیانه‌وه‌ كوردستان دابه‌شكراوه‌ بۆ چوارپارچه‌ تێك و پێك ده‌شكێنێت له‌ڕاستیدا دابه‌شكردنی‌ كوردستان بۆ چوارپارچه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ گه‌لی‌ كوردی‌ په‌ڕاگه‌نده‌ی‌ وولاَتانی‌ تری‌ جیهان كردووه‌ ده‌بێت له‌خواردنه‌وه‌ی‌ چایه‌كی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ یا به‌ستنی‌ ئه‌م كۆنفرانسه‌ ئه‌وانیش له‌بیرنه‌كرێن بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر خاكی‌ كوردستان له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی‌ كورد له‌هه‌رچوارپارچه‌ی‌ كوردستان و شوێنه‌كانی‌ تری‌ جیهان بۆ ته‌نیا یه‌كجاریش بێت چایه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ بخۆنه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌دوژمنانم به‌چۆكدا دێن و ئه‌ژنۆیان ده‌له‌رزێت به‌لاَم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر دڵی‌ وولاَتانی‌ دراوسێ‌ چایه‌كیش به‌یه‌كه‌وه‌ نه‌خۆنه‌وه‌ ئه‌وا به‌یه‌قینه‌وه‌ ده‌ڵێم هه‌رگیز كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كوردستان و هه‌تا ده‌مرین هه‌ر ژێر ده‌سته‌ ده‌بین و به‌بچوكترین ئامانجی‌ خۆمان ناگه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ به‌نده‌ پێشنیار ده‌كات بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ كه‌ده‌خوازن كۆنفرانسی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ببه‌سترێت باچاوه‌ڕوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌كه‌ن و خۆیان ئه‌م كاره‌ بكه‌ن چۆن كورده‌كانی‌ باكوور ئارامگرتنیان كۆتایی‌ پێهات و چیتر چاوه‌ڕوانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیایان نه‌كرد خۆنسه‌ری‌ دیموكراتیان ڕاگه‌یاند پێویسته‌ ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی‌ ده‌خوازن ئه‌م كۆنفرانسه‌ ببه‌سترێت ئه‌م كاره‌ بكه‌ن....

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە