24ساڵیش تێپه‌ری و ههڵهبجهههر سه‌وز نه‌بۆوه!!
Saturday, 17/03/2012, 12:00
ووتەی دۆستانی ژینگەی کوردستان له‌سوید
له‌ساڵی ١٩٨٨ دا هه‌ڵه‌بجه شاری تاقیگەی خراپترین چەکی کۆکتێلی کیمیاوی بووە ،زۆر دڕندانە مامەڵە لەگەڵ شار ودانیشتوان و سروشتی ئەم شارە کراوه،،هه‌ر بۆیهئێمەوەکو ڕێکخراوهكهمان لهمێژهداوای ئه‌وه‌مان کردووە لە نوسینهكانماندا بۆ دەسەلات و دام دەزگاكانی ئەوروپا وته‌نانه‌ت سویدیش کە دەبێت باجی ئەم تاوانە بده‌ن و ئاسەوارەکانی ئەم تراژیدیایەی كاولكردنهنەهێڵرێت.
ئه‌م ساڵ كهنزیك له چارهكهسهدهیهكههێشتا پاشماوه‌ی ئەم تاوانە دیار‌و ڕون دەبینرێن ... . ئێمە وەکو ڕێکخراوی دۆستانی ژینگەی کوردستان نەفرەتی خۆمان و ئێوەش لە دژی جەنگ، چەکی کۆکوژو هەموو توندوتیژیەک ڕاده‌گه‌یه‌نین، هەروەها لەجیاتی ئێوەو کوردانی هەندەران و دۆستانی هەڵەبجە.. سەره‌خۆشی لە کەسو کاری قوربانیانیان دەکەین.
بەناوی کۆمەڵەی دۆستانی ژینگەی کوردستان کە زیاتر لە ١٥ ساڵە بۆ ئەم پرسە کاری کردوە، ئەو كاتانە ئێمە دەنگە کەمەکان و یەکەمەکان بووین کە کارەساتی هەڵەبجەمان بە تاوانێکی مرۆڤایەتی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی و ئیکلۆجی [ژینگەیی] ناوزه‌د دەکرد ....هتد.. ئێستا دڵخۆشین کە هەندێ لە ڕاو بۆچونەکانمان بونەتە ڕای خەڵکی و زۆریشی ماوە كهکاری پێبکرێت.
با ئه‌مساڵ یادەکانمان بكهینە داواکاریی گشتی ، بەڵێنەکانی ساڵیادی هەڵەبجە بکرێنە نامەی کار‌و فشار بۆ سەر دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنیان.
وه‌ك دۆستانی ژینگەی کوردستان داوا ده‌كه‌ین:
١. یادی هەڵەبجە بکرێت بە یادێک كهڕێکخراوە مەدەنیەکان، دۆستان و دانیشتوانی ههڵهبجهڕێکی بخەن و، ده‌بێت دەسەڵاتی کوردی لەم ڕۆژەدا گوێگربن نەک ته‌نیا قسەکەر وتارخوێننەرهوهبن ، ئه‌وه‌تا ٢٤ ساڵ تێپدهپهڕێ و زۆر كه‌م لهبهڵێنهكانیان جێبەجێکردووه.
٢. هەوڵبدرێت تاوانبارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئەنفال و بێسەروشوێنکردنی بارزانیەکانیان و هەموو کۆمەڵکوژیەکانی کورد لەهەر شوێنێک بن بدرێنە دادگا و ڕێگا بە دەسەڵاتی کوردی نەدرێت جارێكی تر پسوڵەی لێبوردنیان پێ ببه‌خشێ.
٣. ئەو وڵات و كۆمپانیانه‌ی کە له‌م تاوانەدابهشداربوونباجی چاكردنهوهیئەم شارە و قەرەبوی کەس و کاری قوربانیان بدەنەوە.
٤. داوا دەکەین لەشاری هەڵەبجەدا مەڵبەندێکی لێکۆڵینەوەی ژینگە وئیکۆلۆجی، بۆ هەڵەبجە به‌تایبه‌تی و بۆ کوردستان بەگشتی دابمەزرێنرێت.
٥. پلانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ژینگه‌یی بێت، نه‌ك وهكوئێستا كه له‌كار و پلانی هه‌رێمی كوردستان دا هیچ نرخێك بۆ ژینگه. سروشت وئێكۆلۆجی كوردستان دانانرێت.
٦. نەهێڵرێت لەم جۆرە کاراساتانە چیدی لە پارچەکانی تری کوردستاندا ڕووبدات. گرنگە بەردەوام پەردە لەسەر کاری ئەو ڕژێمانەش هەڵبدرێتەوه، وه‌ك ئەوەی ئێستا تورکیا زۆر نامرۆڤانهسنوردەبەزێنێت و به‌مۆدێرنترین چەک كۆمه‌ڵكۆژی ده‌كات.
له‌كۆتاییدا ئێمهداوا ده‌كه‌ین كهڕۆژی ههڵهبجهبكرێتهڕۆژی جیهانی دژ به‌چه‌كی كیمیایی له‌جیهان دا..
ووتەی دۆستانی ژینگەی کوردستان له‌سوید
١٧ ئازار ٢٠١٢نەرویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست