بۆ پەیامنێرى الشرق الاوسگ لەهەر شوێنێك بیت
Thursday, 19/11/2009, 12:00
هاوڕێى خۆشەویستم كاك هیوا عزیز ئەگەرچى لەماوەی یەكترناسیندا تەنیا جارێك بوین بەهاوڕێى گەشتێكى دوور و درێژ و خۆشبەختانەش دڵسۆزى بەڕێزتان بوو بەمایەى سەربەرزى بۆ بەندە بەهیوا بووم جارێكى تر گەشتێكى تر بەیەكەوە بكەین بەڵام ڕۆژگار دەرفەتى نەداین ئەویش بەهۆى ئەوەى كەبەڕێزتان وازتان لەڕۆژنامەى(الشرق الاوسگ)هێناوە كاتێك بەڕێزتانم لەشاشەى كەناڵى ئاسمانى(KNN)بینى زۆرم بەلاوە سەیر بوو چونكە ئێوە لەشوێن و پێگەى خۆتان زیاتر دەتانتوانى خزمەت بكەن لەگەڵ ڕێزیشم بۆ شوێن و جێگەى ئێستاتان و ناشمەوێت لەڕۆڵى ئێستاتان كەمبكەمەوە و ڕێزیش لەبیروڕاى سیاستان دەگرم،بەڵام هاوڕێى خۆشەویست زۆر حەزمدەكرد ڕۆژگار جارێكى تر بەیەكەوە كۆمان بكاتەوە گەشتێكى دوور و درێژبكەین،بەڵام وەكو بیستوومە بایەخ نەدانى دەسەڵاتى كوردیە بەو گەنج و لاوە خوێن گەرمانەى لەڕێگەى كاركردن لەمیدیاكانى بیانیەوە خزمەت بەدۆزى ڕەواى گەلەكەیان دەكەن بەداخەوە دەڵێم پشت گوێ خستنى بەڕێزتان لەمنێوەندەدا زۆر بەڕوونى هەستى پێدەكرا،بەڵام ئەمەش نابێت والەبەڕێزتان بكات مەیدانەكە چۆڵ بكەیت چونكە وەكو خۆشت ئاماژەت پێكرد بابەتێك ئەگەر كوردێك لەسەر كورد بینوسێت جوانتر دایدەڕێژێت وەك لەوەى عەرەبێكى سحودى بێت دیمانە لەگەڵ بەرپرسانى كورد بكات یان ڕاپۆرتێك لەسەر ژیاننامە و ڕابردووى كورد بكات،
هاوڕێ خۆشەویست:
زۆر بەداخ و عەسرەتەوە ئەم ووشانەت بۆ دەنوسم چونكە من ئەگەرچى دەروونناسیش نیم بەڵام زۆر بەباشى ئێوەم خوێندۆتەوە خۆزگە هەموو ئەو كەسانەى كەبەمنەتەوە وەڵامى تەلەفۆنەكەت دەدەنەوە وەكو من شارەزایى بەڕێزتان بان،بەڵام ئەوەى گرینگە بۆ بەڕێزتان ئەوەیە كەبڕواى من ئێوە ویژدانى خۆتان ئاسوودە كردووە لەماوەى كاركردنت لەم ڕۆژنامە جیهانیە بەوپەڕى دڵسۆزیەوە وەكو پێشمەرگەیەكى چەك بەدەست لەبەرەى جەنگ لەدژى دوژمن كارت كردووە،ئەوەى خوێندنەوەى بەندەیە بۆ بەڕێزتان بەڵام نابێت وەڵامنەدانەوەى تەلەفۆنى بەڕێزتان لەلایەن بەرپرسێكى كوردەوە تۆى ئازیز نیگەران بكات وات لێبكات دەست لەم ڕۆژنامە جیهانیە هەڵبگریت چونكە ئەوەى بەڕێزتان لەم شوێن و پێگەیە دەتانتوانى بیكەن پێموانیە لەشوێنى تر بتوانن ئەم كارە بكەن،دەزانى براى خۆشەویستم پێویستە لەئێستا بەڕێزت درك بەوە بكەیت كەهاوشاریەكانت لەكەركوك زۆر پێویستیان بەكەسێكى وەكو تۆ هەیە بۆ ئەوەى چاونەترسانە دەنگ و ڕەنگیان لەڕێگەى ڕۆژنامەكەتەوە بگەیەنیت بەدنیاى دەرەوە وەلێ كەمتەرخەمى لەئێستادا بەڕێزتان ڕووبەڕووى مێژوو دەكاتەوە بەوەى كەمتەرخەمیتان كردووە و مەیدانى خەبات و كاركردنتان چۆل كردووە هەر خواش دەزانێت كێ دێتە جێگەى تۆ و ئەم بۆشاییە پڕدەكاتەوە كەبەندە پێى وایە خەڵك دەتوانێت بێتە شوێنى تۆ بەڵام كەمن ئەو كەسانەى تواناى تۆیان هەبێت و وەكو بەڕێزتان دڵسۆزبن،
هاوڕێى خۆشەویست:پێویستە بەڕێزتان چاو لەئەحمد زاویتەیى پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى الجزیرە بكەن،كەهیچ شتێك ناتوانێت مەیدانى كاركردن بەم پەیامنێرە چۆل بكات و هیچ شتێك بایەخى نیە بەلاى ئەو پەیامنێرەوە بەڵكو زاویتەیى گەورەتر لەكێشە و گرفتانە بیردەكاتەوە وەكو ئەوەى من بیستوومە ناوبراو جارێك ڕووبەڕووى هەڕەشە و جارێك تۆمەتی بۆ هەڵدەبەسترێت و زۆر شتى تریش بەڵام تائەم چركەساتە،
هاوڕێى خۆشەویستم من تانە لەشوێن و پێگەى ئێستاتان نادەم بەڵام ڕەخنەى توند ئاراستەى بەڕێزتان دەكەم بەوەى زۆر بەئاسانى مەیدانى كاركردنتان چۆل كردووە كەتائێستا دیارنیە كێ دێتە شوێنى ئێوە،بۆیە بەپێویستى دەزانم كەوردتر بەو بڕیارەدا بچیتەوە كەداوتە ئەویش وازهێنان لەڕۆژنامەى شەرق الاوسەت برا گیان بەردەوامیت لەسەر ئەم كارە هەموو ئەو كەس و لایەنانە ناچار دەكات كەخۆیان بەدواى ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیلت دا بگەڕێن و ئامادەیى ئەوە دەرببڕن تاهاوكارییت بكەن و پێت بڵێن لەهەر شوێنێك گرفتت بۆ دروستكرا ئەوا دەتوانى پەیوەندى بكەیت بەم ئێمەوە تا كارئاسانیت بۆ بكەین دڵنیابە ئەوە شتێكى دوور و موستەحیل نیە بەڵكو زۆر نزیكە و زۆریش ئاسانە بەو هیوایەى بەڕێزتان وەڵامى ئەرێنیتان هەبێت،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست