کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


توانامان هەیە بەتوندترین شێوە وەڵامى هێرشى توركیا بدەینەوە

Thursday, 24/09/2009, 12:00


رۆژ ووڵات بەرپرسى ڕاگەیاندنى كونسەى ڕێڤەبەرى كۆما جڤاكێن كوردستان لەلێدوانێكى تایبەت بۆ ئاژانسى ئاكى ئیتالى ڕایدەگەیەنێت كەلەساڵى 1993ەوە تائێستا پێنج جار ئاگربەستى تاكلایەنەمان ڕاگەیاندووە تەنیا لەماوەى ئەم ساڵیشدا 3 جار قۆناغى بێچالاكیبونمان درێژكردەوە ئێمە دەمانەوێت كێشەى كورد بەڕێگەى ئاشتى چارەسەربكەین بەڵام سوپاى توركیا نایەوێت ئەم كێشەیە چارەسەرببێت ووڵات ووتى سەرۆك ئەركانى سوپاى توركیا لێدوانى دوژمنكارانە دەدات هەركاتێك پەكەكە ئاگربەستى ڕاگەیاندبێت لەشكرى توركیا بەهێرش وەلامى ئەم ئاگربەستەى داوەتەوە ناوبراو نیگەرانى خۆشى نیشاندا لەلێدوانەكانى باشبوخ و ووتى ناوبراو جارێكى تر ئەوەى ڕوونكردەوە كەتوركیا شتێك ناناسێت بەناوى كوردەوە ووڵات داواكاریەكەى باشبوخ بۆ دانانى چەك بەگاڵتەجاڕى وەسف دەكات و دەڵێت ئێمە چەكمان بۆ چارەسەرى كێشەى گەلەكەمان دەست داوەتێ لەئێستا هیچ نەبووە تائێمە چەكەكەمان فڕێ بدەین ووڵات دەڵێت ئێمە جارێكى تر باوەڕى خۆمان بۆ ئەوە تەئكیددەكەینەوە كەشەڕ چارەسەرى هیچ كێشەیەم ناكات،
لەوەڵامى ئەو پرسیارەى كەئایا بۆچى قەرەیلان لەلێدوانەكەى دوێنێ بڕیارى درێژكردنەوەى ئاگربەستى ڕانەگەیاند ووڵات ووتى ئاگربەستى تاكلایەنە هیچ ئەنجامى نابێت ئێمە ئاگربەست ڕابگەیەنین ئەوان هێرش بكەن ناوبراو دەڵێت تەنیا بەهۆى ڕاگرتنى چالاكیەكانمان لە13ى نیسانەوە تائێستا زیاتر لە60گەریلاى ئێمە شەهید بوونە لەبارەى ئەوەى كەئایا گەریلاكان لەتوانایان داهەیە وەڵامى هێرشى توركیا بدەنەوە كەئێستا ئامادەكارى بۆ دەكات ووڵات دەڵێت ئێمە دەستى ئاشتیمان لەدەستى شەڕ درێژترە بەڵام كەهێرشیش بكرێتە سەرمان زۆر بەتوندى وەڵامى دەدەینەوە لەهەموو ڕوویەكەوە تواناى گەریلا بەهێزە ووڵات لێدوانەكەى باشبوخ لەبارەى ئەوەى كەچەندین گەریلا خۆیان تەسلیم كردۆتەوە ناوبراو ئەمە بەدرۆى شاخدار وەسف دەكات و دەڵێت ئەمە شەڕى دەروونیە ئەگینا لەئەساسدا هیچ شتیك بوونى نیە ناوبراو گەریلاشى بەپارێزەرى دەستكەوتەكانى كورد وەسف كردوو وووتى ئامادەیى و تواناى ئەوەندە بەهێزى هەیە كەوەڵامى هەر هێرشێك بداتەوە كەبكرێتە سەرى ،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە