کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


على خامنەیى بەنهێنى هاتۆتە كوردستان

Sunday, 17/01/2010, 12:00


رێزان جاوید. ئەندامی مەجلیسی پارتى ژیانى ئازادى كوردستان. لە ساڵی 2003ـوە لە ناو پارتەدایە و ئێستا ئەندامى كۆردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستانە گۆڤارى هەڵبون دیمانەیەكى لەگەڵدا سازكرد و بەچەند بەشێك بڵاویكردەوە لەبەر گرینگى و ناوەڕۆكى دیمانەكە جارێكیتر لێرەدا بڵاویدەكەینەوە،
سەرەتا كورتەیەك لە خەباتی پارتی ئازادیی ژیانی كوردستان، كە ساڵانێكی دوورودرێژ بوو گەلی كورد لە رۆژهەڵات دەبوو پارتێك رێبەرایەتیی بكات، پارتێك كە هەڵیستێنێتەوە، وەك چۆن دەڵێ لە قۆناغێكی كپبووندا بوو لە قۆناغێكی بێ دەنگبووندا بوو، ئەوەش لە حاڵەتێكدابوو كە رۆژهەڵاتیش خاڵی نییە لە كۆمەڵێك پارتی كلاسیكی كە ساڵانێكی زۆر خەباتیان كرد، ئێمە لەگەلأ رێزمان بۆیان دواتر لە ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامیدا بۆسەر پارتی و یەكێتی ئەوانیش خانەنشین بوون و ئێستا لە هەرێمی كوردستان كەوتوونە، ئایا پژاك ئەو دەرفەتەی قۆزتەوە یا بەرنامەرێژیی بۆكرابوو كە پارتێكی لەو شێوەیە بێت و ئەو بۆشاییە پڕ بكاتەوە؟ بە گشتی مەبەست بە دامەزرانی پژاك چ بوو؟
پژاك لە قۆناغێكی هەستیاردا ساز بوو، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانكاریی جیدی هەبوو. خەباتی رزگاریی گەلی كورد لە بەشەكانی دیكەی كوردستان لە پارچەكانی دیكەی كوردستان پێشكەوتنی زۆر گەورەی تێدابوو. بە رووخانی سەددام حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەربەخۆیی خۆی واتە لە چوارچێوەی دەوڵەتێكی فیدراڵیدا، گەلی كورد هەتا رادەیەكی زۆر لە بواری ناسنامەییدا لە بواری سیاسیدا توانیی هەبوونی خۆی بپارێزێ. هاوكات لە باكووری كوردستان بە پێشەنگایەتیی رێبەر ئاپۆ و PKK پێشەكەوتنێكی زۆرگەورە لە بواری رێكخستنی گەل و لە بواری هەنگاونانەوە بەرەو ئازادییەكی بنەڕەتی لە باكووری كوردستان، پێشكەوتبوو. لە رۆژهەڵاتی كوردستان دوای ماوەیەكی درێژ واتە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران خەباتی رزگاریخوازیی گەلی كورد بۆشاییەكی گەورەی تێدابوو، پێشكەوتن لە پارچەكانی تری كوردستان خەڵكی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستانی بەرەو خەباتێكی هاوشێوە هاندەدا. بە تایبەتی دوای گرتنی رێبەر ئاپۆ لە لایەن وڵاتانی هەم ئەمریكا، هەم ئەورووپا و هەم وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گەلەكۆمەكێكی نێودەوڵەتی، لەسەر یەك رق و قینێكی لە هەموو پارچەكانی كوردستان هەڵایساند، بەڵام لە رۆژهەڵاتی كوردستان هاوكات لەگەلأ دەربڕینی ئەو رق و قینە لە بەرامبەر دوژمناندا داخوازییەك هاتە گۆڕێ، داخوازییەكی بەرفراوان، كە لە لایەن گەلی كوردەوە بۆ سازكردنی خەباتێكی هاوچەرخ كە بتوانێ ئەو بۆشاییە سیاسییەی كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەبووە پڕبكاتەوە. بە سەدان گەنج خۆیان گەیاندە شاخەكانی كوردستان، لە ژێر چەتری...
ـ ئەوە لە چ رێكەوتێكدابوو؟
ساڵی 99 بەسەدان گەنج دوای سەرهەڵدانە گشتییەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەربازی شاخەكانی كوردستان بوون، زۆر خوێندەوان، زۆر ئینسانی وڵاتپارێز و جەوانی بەهەست دەریازی شاخەكانی كوردستان بوون. لەو كاتەوە بە دوا ئامادەكاری بۆ سازكردنی خەباتێكی بەرفراوان بە فیكر و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەستی پێكرد. قۆناغی ئامادەكاری هەتا ساڵی 2003 كە كۆنفراسی یەكەمی پژاك بەسترا بەو شێوازە بەردەوام بوو، پێشتر لە چوارچێوەی بزووتنەوەی یەكگرتووی دیموكراتیك لە رۆژهەڵاتی كوردستان خەبات دەكرا. بەڵام هێدی هێدی ئەو خەباتە بە رێكخستن بوو، و لە ساڵی 2004 بە فەرمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان راگەیەندرا. پژاك وەكوو پارتییەك بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ توانیی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماوەیەكی كەمدا ورەیەك هیوایەكی تازە لە ناو گەلی رۆژهەڵات لە كوردستاندا ساز بكاتەوە واتە حەرەكەتێكی نوێ بوو چونكی هەروەكی دەزانن رێبەر ئاپۆ لە كوردستاندا بزاڤێكی نوێی خوڵقاند ئەوكاتە پژاكیش وەكوو حەرەكەتێك كە لە بن هەمان فكر و فەلسەفە و ئایدۆلۆژیا دایە خەباتێكی هاوچەرخی لە رۆژهەڵاتی كوردستان ساز كرد. هەم ئەو بۆشاییە سیاییەی پڕ كردەوە كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان هەبوو هەمیش توانیی بە شێوازێكی هاوچەرخ نە بە شێوەیەكی كلاسیك لە بەرامبەر رژیمی ئێران ویست و داخوازییەكانی گەلی كورد رابگەیەنێ. واتە خەباتێكی سیاسی، رێكخستنی و چەكداریی لە رۆژهەڵاتی كوردستاندا وەڕێخست.
ـ باسی ئەوەت كرد كە لە 2003دا یەكەمین كۆنفرانسی پژاك بەسترا، رایەك هەیە لەسەر ئەوەی كە پژاك لەوكاتەدا بە فەرمی راگەیەندرا، ئەوەش هاوكاتبوو لەگەلأ هاتنی ئەمریكا بۆ ناوچەكە، دەگجوترێ كە ئەمریكا و ئیسراییل دەستیان هەیە لە دامەزراندنی پژام بە هاوكاریی PKK كە ئەگەر PKK دروستكردنی پژاك هاوكاریی ئەمریكا و ئیسراییل نەكا بۆ لێدانی ئێران؟؟؟؟؟؟؟، ئەوا ئەمریكاو ئیسراییل هێرش دەكەنە سەر PKK . بەڕێزت چ رایەكت سەبارەت بەو بۆچوونە هەیە؟
بۆ خویندنه‌وه‌ی ته‌واوی دیمانه‌که‌ ، تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/pjak.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە