لەیلا زانا هێڵى سوورە!!!
Thursday, 24/09/2009, 12:00
زۆر خۆم ڕاگرت بێدەنگ ببم لەبەرامبەر چەند قسەیەكى كاك ئارام ئەحمد كەلەسەر لەیلا زانا نوسیبووى بەڵام هەركاتێك سەیرى سایتى كوردستان پۆستم دەكرد و ئەم نوسینەم دەبینى بەقەد ئەوە نیگەران دەبووم كەكاتێك فڕۆكە شەڕكەرو دۆڕاوەكانى توركیا دێنە ئاسمانى قەندیل و بۆمب دەبارێننە سەرئەم خاكە پیرۆزە،ئەوكاتەشم بیردەكەوتەوە كەلەگەڵ مەهدى زاناى هاوسەرى لەیلا زانا دانیشتبووم باسى ئەوكاتەى بۆ دەكردم كەچەندین شارى توركیا گەڕاوە بۆ ئەوەى چەند پارچە قوماشێكى ڕەنگاو ڕەنگى دەست بكەوێت تا لەیلا خان بەدەستى بەقژیەوە بیبەستێت و لەناو دڵى توركاندا بەزمانى شیرینى كوردى سوێند بخوات.
دڵى تورك كەپەرلەمان وەكو بوركان بیهەژێنێت، لەڕێگەى ئەم سوێندەوە بەتوركیا و جیهانى دەرەكى ووت كەگەلێكى ستەم لێكراو هەیە لەتوركیا،
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا زانا بۆ ئەمەش فەرمانى پێكرابوو،بێگومان نەخێر مەهدى زانا هاوسەرى لەیلا زانا بۆى باسكردم كەهاوڕێكانى بووبوون بەدووبەش بەشێكیان لەگەڵ ئەوە نەبوون لەیلا زانا بەزمانى كوردى سوێند بخوات بەشێكی تریان لەگەڵ ئەوەبوون زانا بڕیارەكەى خۆى جێبەجێبكات و پەرلەمان بهەژێنێت،
كەسى خاوەن ویژدان عەسرەت دەیگرێت كاتێك نوسینە بێ بەڵگەى كاك ئارام دەخوێنێتەوە چونكە زۆرباش دەزانم كاك ئارام هیچ لەبارەى ژیان و گوزەرانى لەیلا خان نازانێت و نازانێت ئەم خێزانە بێبەشن لەبەسەربردنى سەرەتاییترین مافى ژیان ئەویش بەیەكەوە بوونە،
لەوبارەیەوە مەهدى زانا هاوسەرى لەیلا خان بۆى باس كردم ئێمە سى ساڵە چوینەتە پرۆسەى هاوسەرگیریەوە 28ساڵە ئێمە یەكترمان نەدیوە مەهدى زانا شانازى بەوەوە دەكات كەهاوسەرەكەى ئیمرۆ بۆتە جێگەى سەرنجى ڕاى گشتى نێودەوڵەتى و نیگەرانیش نەبوو بەوەى كەساڵانێكە دووركەوتۆتەوە لەخێزان و خانەوادەكەى مەهدى زانا و لەیلا خان خاوەنى كوڕێك و كچێكن كوڕەكەیان لەئەوروپایە كچەكەشیان لەدیاربەكرە لاى لەیلا زانا مەهدى زانا بۆى باس كردم كەئێستا لەڕێگەى پارێزەرێكەوە سكاڵاى تۆماركردووە بۆ ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ توركیا چونكە ناوبراویش ساڵانێكە لەم ووڵاتە قاچاغە و لەتاراوگە ژیان بەسەردەبات مەهدى زانا كاتێك دێتە سەرباسى گەڕانەوە بۆ توركیا دەست دەكات بەگریان و دەڵێت پێخۆشە بەرلەوەى بمرم خاك و نیشتیمانى خۆم ببینم و بچمەوە لاى هاوڕێكانى منداڵیم مەهدى زانا هەرچەند ئەوەش دەڵێت كەزۆربەى هاوڕێكانى منداڵى یان سەردەمى سەرەتایى دەست پێكردنى خەباتى لەژیاندا نەماون بەڵام ئەو ئەوكاتەى ئێمە چاوپێكەوتنمان لەگەڵ كرد بۆ ڕۆژنامەى هاوڵاتى سووربوونى خۆى دووپاتكردەوە بەوەى بگەڕێتەوە بۆ خاكى نیشتیمانەكەى وەكو خۆى دەڵێت حەزدەكات بەرلەوەى بمرێت تەنیا جارێك لەگەڵ هاوسەرەكەى و كوڕەكەى و كچەكەى لەسەر یەك سفرەى نان خواردن كۆببنەوە،
گەلۆ ئەمە پیاهەڵدان نیە بەڵكو ئەمە هەقیقەتە و كاك ئارام دەتوانێت بەدواداچوون بكات لەنزیكەوە لەیلاخان بناسێت بۆ ئەوەى چۆن بەقەڵەمێكى نوك تیژ تۆمەتى مەسحود پەرستى و ئەڵقە لەگوێى خستۆتە پاڵ بەهەمان قەڵەم داواى لێبوردنى بۆ بنوسێت،
لێرەدا لەكاك ئارام دەپرسم؟
*خانمێك گەنجایەتى لەناو زیندانەكانى دڕندەترین ڕژێمى جیهان بەسەربردێت دەبێتە ئەڵقە لەگوێى كەس؟
*ئەى وەكو بەڕێزان كاك على و كاك كمال نوسیویانە تەنیا لەبەرئەوەى لەیلاخان ڕێڕەوى كۆڕەكەى بەئاقارى تەسكى حیزبایەتى دا نەبردووە؟بۆیە بەمشێوەیە هێرشت كردە سەر؟
لەكۆتاییدا دەڵێم پێویستە كاك ئارام جارێكى تر نوسینەكەى خۆى بخوێنێتەوە و بزانێت چى نوسیوە ئینجا بڕیاربدات كەئاخۆ پێویستە داواى لێبوردن لەلەیلا خان بكات یان بەردەوام بێت لەسەر ئەم جۆرە نوسینانە لەسەر ئەم خانمە،
جگەلەمەش پێویستە سایتى كوردستان پۆست هەڵوێستى خۆى لەم نێوەندەدا ڕوون بكاتەوە كەئایا بڵاوكردنەوەى ئەم نوسینەش بەشێك نیە لەهەڵوێستى كوردستان پۆست بەرامبەر لەیلا زانا،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست