ڕوونکردنەوەیەکی پێویست لە سەر کارزان کەریم
Monday, 23/01/2012, 12:00
لە سایتی کوردستانپۆستدا ھەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەسەر کارزان کەریم ی ھاوڕێم ھەواڵەکە بەمشێوەیە کە کارزان لەلایەن پاراستنەوە تۆمەتبارکراوە گوایە کاری بۆ پەژاک کردووە من لێرەوە بەپێویستی دەزانم کەشاھیدی بۆ کارزان دەدەم جگە لەکاری ڕۆژنامەنووسی ھیچ جۆرە پەیوەندیەکی تری لەگەڵ پەژاک دا نەبووە و نیە ھەتا ماوەیەک پێش دیارنەمانیشی کارزان لەگەڵ ووتەبێژی پەژاک ناکۆکی ھەبووە من زۆر ورد ئاگاداربووم چونکە یەکەمجار لەگەڵ شێرزاد شێخانی من ھەردووکیانم برد بۆ قەندیل وەک ئەم وێنەیەدا دیارە ئەم دوو بەرپرسەیان چاوپێکەوت کە یەکێکیان ناوی شێرزاد کەمانگەرە ئەویتریشیان ناوی پەلدایە لەبەرئەوە تۆمەتبارکردنی کارزان بەھەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەژاک دوورە لەڕاستیەوە و ھیچ بنەمایەکی نیە چونکە ئاژانسی کوردستان بۆ دەنگوباسیش ئەم شاھیدیەی بۆ دەدات کە ماوەیەک پێش دیارنەمانی لەسەر بڵاوکردنەوەی ھەواڵێک ناکۆکی کەوتە نێوان کارزان و ووتەبێژی پەژاک لەبەرئەوە باشتر وایە ئەگەر بەڵگەیەک بوونی نیە لەسەر کارزان تەنیا ئەوەیە پێویستە ھەرچی زووتر ئازادبکرێت چونکە من ورد و درشت ئاگادارم ئەوە لەپەژاک ناوەشێتەوە کە داوای کاری نایاسایی لەڕۆژنامەنووسان بکەن چونکە ئەوان پێگە و ڕێزی ڕۆژنامەنووسان دەزانن.
بەڵێ بۆ ئازادیی ڕادەبڕین
بەڵێ بۆ ئازادیی کارزان کەریم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست