کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەکەکە:مالیکی دوژمنی کوردە

Thursday, 20/10/2011, 12:00





لەکاردانەوەی لێدوانەکەی مالیکی بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان مالێکی بەدوژمنی کورد لەقەڵەمدەدات و ڕایدەگەیەنێت بۆچی ئەوکاتەی (٧)ھاوڵاتی سڤیل و بێتاوان لەقەندیل جنۆساید کران مالیکی ھیچ لێدوانێکی نەدا ڕۆژ ووڵات بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆما جڤاکێن کوردستان ڕایگەیاند قسە و لێدوانەکانی مالیکی ھیچ بایەخێکیان نیە لای ئێمە ئەو نەک ئێمە بەڵکو دوژمنی ھەموو کوردە ووڵات مالیکی بەسەرۆک وەزیری عێراق نازانێت و دەڵێت ئەو کەسێکی شیعەیە و بۆ دوژمنایەتی کورد لەوێ دانراوە بۆ ئەوەش وەڵامەکەی تاریق ھاشمی کەگوتبوی لێدوانەکەی مالیکی دژی دەستووری عێراقە ئەو بەرپرسە دەڵێت مالیکی ھەندێ بەرپرسیاریەتی ھەیە لەعێراق پێویستە ئەمانە جێبەجێبکات قسە لەسەر کێشەی کورد نەکات چونکە تائێستا ملیۆنەھا دۆلار لەعێراق دزراوە دەبێت مالیکی چارەنوسی ئاشکرابکات و تەئکید لەوە دەکاتەوە کە مالیکی بازرگانی بەکوردەوە و دەکات و دوژمنی کوردە لەھەرجێگەیەک بێت ڕۆژێک داوای داگرتنی ئاڵای کوردستان دەکات و ڕۆژێک داوا دەکات سوپا بچێتە قەندیل و ئێستاش گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا داگیرساندووە ئەمانە ھەمووی ئەوە نیشان دەدەن کەمالیکی دوژمنی کوردە

 
--

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە