دەزگای پاراستنی پارتی ئەو تیرۆرستانە لە هەولێر دەستگیركراون یان لە موسڵ؟
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
ماوەی دوو ڕۆژە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی پارتیمان دەستیان بە درۆو دەلەسەیەكی یەكجار گەورەكردوە. ئەویش ئەوەیە گوایە ئاژانسی پارستنی پارتی باندێكی تیرۆرستی و چەك و تەقەمەنیان لە پارێزگای هەولێر گرتووە. بەڵام ئەوەی من لە نزیكەوە ئاگاداربم ئەو هەواڵە تەواو ناڕاستەو دورە لە راستیەوە تەنها بۆ زلكردنەوەی ئەو ئاژانسەیە كە دژبە خەڵكی هەولێرو دهۆك دروستكراوە. ڕاسیتی ئەو هەواڵە بەم جۆرەیە تەواوی ئەو چەك و تەقەمەنی و باندە تیرۆرستیە ماوەیەك پێش ئێستا پارتی لە دەوروبەری موسڵ گرتویانن وەكو لەسەرەوە ئاماژەم پێكردوە ئەوەی ڕاگەیاندنی پارتی باسی لێوەدەكەن هەموی درۆو دەلەسەی بنەماڵەی بارزانیە ئەیانەوێت واخۆیان پیشانی خەڵك بدەن كە ئەگەر ئەوان نەبن تیرۆرست لە هەولێر تەقینەوە ئەنجام دەدات، ئەوەی من دەزانم ئەگەر خەڵكی كوردستان بزانێت بزوترین كات لە پارتی ڕادەپەڕن تەحدا دەكەم ئەگەر پارتی ڕاست دەكات ئەو كەسانەیان لە هەولێر گرتووە بە بفەرمون لە دادگایەكی بێلایەنانەدا ڕاستیكان بۆ خەڵك بڵاو بكەنەوە دەپرسین كێی هەیە لە ژێر دەسەڵاتی پارتیمان جورئەتی ئەوە بكات تەقینەوە ئەنجام بدات ئەگەر پارتی مان خۆی ویستی لە سەری نەبێت. ئێمەی پارتییە بێسەرەكان لە 31 ئابدا ئەو هەموو كوردەمان كوشت دەرباز نەهاتین ئێستا گوایە دڵسۆزی هەولێریەكانین پارێزگاریان لێدەكات پارتیمان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست