کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دوێنێ (گۆڕان) فه‌شه‌لێکی تریشی تۆمارکرد

Saturday, 18/02/2012, 12:00





 
ڕاپه‌ڕین مه‌رجی مێژوویی خۆیی هه‌یه‌، به‌فیس بووک ناکرێت. ئه‌و مه‌رجه‌مێژووییه‌له‌خودی ژیانی خه‌ڵکی خۆیدایه‌نه‌ک له به‌رنامه‌سوواوه‌کانی ئه‌م حیزب و ئه‌وی تریاندا.‌ هه‌ر دوێنێ 17 ی شوبات، گرد بوونه‌وه‌ی هه‌زاران لاو له‌به‌رده‌رکی سه‌رادا ئه‌و ڕاستیه‌ده‌سه‌لمێنێت. دوێنێ هه‌روه‌ک بانزین به‌شه‌قامه‌کاندا ڕژا بێت، چاوه‌ڕێت ده‌کرد هه‌ر ئێستا شار کڵپه‌ده‌سێنێت. دوێنێ لاوه‌شۆڕشگێره‌کان، بێ ترس، پۆل پۆل به‌ره‌و سه‌را ده‌کشان. به‌ڵام به‌ڕوواڵه‌تیانا دیار بوو که‌له‌نێوان واقیعی ژیانی خۆیان و هه‌یت و هوته‌که‌ی که‌ی ئێن ئێن و فه‌یسبووکی گۆڕاندا، به‌حه‌په‌ساویه‌وه‌ده‌یانڕوانیه‌ده‌وروبه‌ره‌که‌یان و نه‌یانده‌زانی ده‌بێ چی بکه‌ن. له‌وێ تاکه‌ده‌موچاوێکی ناسراوی (گۆڕان) نه‌بینرا. ئه‌وان هیچ درۆیان نه‌کرد که‌ته‌نها خه‌ڵکی هانده‌ده‌ن، ده‌نا خۆیان له‌17 ی شوباتدا، هیچ به‌رنامه‌یه‌کیان نیه‌. یاد کردنه‌وه‌یشی له‌که‌ی ئێن ئێنه‌وه‌، به‌و مه‌به‌سته‌بوو به‌خه‌ڵکی بڵێن: ئێمه‌هیچ ناکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێوه‌جووڵه‌یه‌کتان کرد با هێمنانه‌و ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌بێت، په‌لاماری هێزه‌عه‌سکه‌ریه‌کان نه‌ده‌ن، وه‌کو پار گوڵبارانیان بکه‌ن. له‌مه‌یشدا هیچ نابینرێت سه‌رله‌نوێ مزایه‌ده‌نه‌بێت به‌سه‌ر ژیانی ئه‌و لاوه‌بێکارانه‌وه‌که‌دوێنێ، له‌هه‌ر خۆ ڕاپسکانێکدا، ده‌یانتوانی ئاسمان داگرن.
به‌ڵام زۆر به‌پێچه‌وانه‌ی پلانی ئه‌م حیزبی ده‌سه‌ڵات ئه‌و حیزبی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، باری ئابووری جیهان و به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕو ناکۆکیه‌کان له‌خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوادا وه‌ک یه‌ک، به‌رده‌وام بنکه‌ی ئه‌و هێزه‌جه‌ماوه‌ریه‌ڕاپه‌ڕیوه‌فراوانتر ده‌کات که‌له‌سه‌نگه‌رێکه‌وه‌ده‌گوێزنه‌وه‌بۆ سه‌نگه‌رێکی تر، له‌هێرشێکه‌وه‌تێپه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ هێرشێکی تر، واوه‌یلا بۆ ئه‌وانه‌ی پشت له‌خه‌باتی شۆڕشگێری ده‌که‌ن‌و خه‌ڵکی هانده‌ده‌ن هێمنانه‌له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه‌. ئه‌و نیازه‌فێڵاویانه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌رخه‌ناگونجێت. جه‌ماوه‌ر زۆر به‌زوویی له‌تاقیکردنه‌وه‌کانی ژیانی خۆیه‌وه‌فێر ده‌بێت. دوێنێ ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ده‌وڵه‌مه‌ند تر بوون. ئه‌مرۆ جه‌ماوه‌ر به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌، سبه‌ینێ به‌پلانێکی شۆڕشگێریی تۆکمه‌وه‌دێته‌وه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، له‌پشت نیازو ئامانجه‌کانی گۆڕانه‌و، له‌هه‌ر شه‌قامێکدا، سه‌نگه‌رێک لێده‌دا. به‌تایبه‌ت چوونه‌پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ئێران، به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی شۆڕشگێری له‌سوریا، گه‌ڕانه‌وه‌ی تونس و میسر بۆ گۆڕه‌پانی خه‌بات، درێژه‌کێشانی شه‌ڕی سه‌رشه‌قامه‌کان له‌یۆنان و جێگاکانی تری ئه‌وروپاو ئه‌مریکادا، ته‌واوی هێزی جه‌ماوه‌ری له‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌کی یه‌کگرتوودا کۆ ده‌کاته‌وه‌و هه‌مووشیان ده‌بنه‌پشت و په‌نای یه‌کتر. ئێستایش ئیتر کاتی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌رس و تاقیکردنه‌وه‌کانمانه‌له‌گۆشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاران و بێکارانه‌وه‌نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ڕۆشنبیرو سیاسیانه‌ی خۆیان بۆ سه‌ر کورسیه‌پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت و پله‌و پایه‌به‌رزه‌کان ئاماده‌کردووه‌. هه‌رگیز باوه‌ڕتان نه‌بێت سه‌رانی گۆڕان په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نیان به‌حیزبایه‌تی و یاریه‌سیاسیه‌کان و مفاوه‌زاته‌وه‌به‌سه‌ر بردبێت ئێستا بتوانن نموونه‌یه‌کی تر پێشکه‌ش به‌کۆمه‌ڵگا بکه‌ن، ئه‌وان به‌فیکرو سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆژیاو مێژوویانه‌وه‌هه‌ر یه‌کێتین و هه‌ر یه‌کێتی ده‌بن.

به‌ره‌و خۆ ئاماده‌کردنێکی نوێ له‌بزووتنه‌وه‌یه‌کی خۆڕسکی نا حیزبیدا!
به‌ره‌و پێکهێنانی لیژنه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌شۆڕشگێریه‌‌کان له‌هه‌ر کووچه‌و کۆڵانێکدا!
به‌ره‌و داگرتنی ده‌سه‌ڵاتی بیرۆکراسی و مشه‌خۆرو دامه‌زراندنی ئیداره‌ی زاتی له‌هه‌ر کارگه‌و سه‌ر زه‌وی و زانکۆو فه‌رمانگه‌یه‌کدا!
به‌ره‌و داگیرکردنی زه‌وی و بینا به‌رزه‌کان و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه‌هه‌ژارانه‌دا که‌له‌کونجێکدا ده‌ژین!
به‌ره‌و وه‌ستاندنی قه‌تاره‌ی نه‌وت که‌که‌س سوودمه‌ند نیه‌لێی ده‌سه‌ڵاتداران نه‌بێت!
به‌م ئیمه‌یڵه‌په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکه‌ن:
[email protected]






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە