ئاسیا سێڵ هەرێمی كوردستان ئەكاتەوە بە دوو ئیدارە!
Tuesday, 13/12/2011, 12:00
لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی شاری هەولێر و دهۆكم كرد، ئەوەی لەم سەفەرەمدا سەرنجی راكێشام فێڵێكی شاراوەی ئاسیا سێڵ بوو لە بەشدارانی دانیشتووی شاری سلێمانی، چونكە ئەو مۆبایلانەی بە یەك سەنت ناسراون واتا كۆدەكانی (0770152 تا 0770158)ن، كاتێ سەردانی هەردو پارێزگای دهۆك و هەولێر ئەكەن راستەوخۆ نرخی پەیوەندیەكانیان ئەبێتە دوو قات! زۆر لە هۆكاری ئەم فێڵەی ئاسیا سێڵ گەڕام، تا دواجار ئەندازیارێكی ئاسیاسێڵ بە چپە پێی وتم لای ئاسیا سێڵ هێشتا سیستەمی دوو ئیدارەیە و كەسیش نیە چاودێری نرخەكانی بكات، ئەگینا بۆ ئەبێ لە سلێمانی بچتە بەغداد هەر یەك نرخە، بەڵام ئەگەر بچیتە بادینان ببێتە دوو قات؟. ئەمەش فێڵێكی نوێیە لە بەشداربوان و قبوڵ كردنیشی زەمینە بۆ چەندین فێڵی تری كۆمپانیاكانی پەیوەندی خۆش ئەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست