کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سامى شۆڕش ئەمجارەش لە دژى ئۆجه‌لان شەكرێكى زەردى ژەنگاوى شكاند!

Thursday, 24/09/2009, 12:00


لەكاتژمێر3ى عەسرى ئەوڕۆ، سامى شۆرش(ئەلسورە) لە بەشى عەرەبى كەناڵى زاگرۆزى بنەماڵەى تاڵانچى بارزانى و ئەحفادەكانى، لە بەرنامەیك لەسەر ئێستاو ئایندەى كوردى باكورى كوردستان، بەو عەرەبیەى كە لە باوكە بەعسیەكەى بۆى ماوەتەوە، زۆر بێئاگایانەبووبێ، یا برنامەڕێژو تەوسێكراوبێ، سەرەتا هێرشێكى زۆر نا ئەخلاقى كردە سەر ڕابەرى كوردان و پێشەواى سەردەم سەرەك ئاپۆ!
سامى سەورە بە ئەندازەیەك نا ئەخلاقى بەرامبەر بە گەریلا و سەركردەو سەرەك ئاپۆ دەدوا، هەمووى حسابنەكردن بوو هێرش كردن بوو بۆ سەر بیروباوەڕو دیسپلین و كۆڵەكەكانى چۆنایەتى خەباتكردن و تێكۆشان و مقاوەمەتى كوردانى باكورو بزووتنەوە چەكدارى و فیكریەكانى پەكەكە و، لە ماوەى 45 خولەكدا 23 جار باسى لە ماڤى مرۆڤ و دیمكراسى و دەستەلاتدارانى توركى لە توركیا كردوو، 21 جاریش و سەركردەكانى بزاڤى چەكدارانەى پەكەكەو گەریلا خۆشەویستەكانى بە ناسیاسى و نا واقیعى و كاڵفام لە قەڵەم دابوو!
سامى شۆرش 1 جار باسى عەقلانیەتى گەریلاكانى كردبوو، كە ئەویش ئاگربەستیان راگەیاندەو، سامى شۆرش وەك ئەوەى ژەنەرالە تۆرانیەكان و جەندرمەكانى كەمالیست و میتى توركى ڕایانسپاردبێ، داواى بەردەوامى ئاگربەستى دەكرد، تا ئەوەى بێژەركە گووتى: چۆن دەتوانرێت ئاگربەست بەردەوام بێ و، هێرشى فرۆكەكانى توركیا بەردەوام بێ؟!
لە وەڵامدا سامى شۆرشى چەند جار جاسوسى بەینە میللەلى گووتى: با ئێمە مساوەمە بكەین، تا شتیكمان دەستبكەوێ؟!
لە راستیدا كاتێ گوێم لەو هەموو ناماقوڵى و شەكرشكاندنەى سامى شۆرش بوو، بریارمدا شیكاریەك بۆ چەند دێرێكى شەكرشكاندنە زەردباوەكانى بكەم!
نەمزانى بۆچى سامى كۆنە بەعسى و پیاوى مخابراتى بەعس و دەزگاى زانیارى و پاراستنى ئەمرو میتى توركى ئەوەندە داخلەدڵانەى دژى سەرۆك ئاپۆ دەڕشایەوە؟!!
نەمزانى لە پایى چى بە چ مەبەستێك ئاپۆى هەمووانى بە ناسیاسى و ناحیكمەت دەشوبهاند؟ لەكاتێكدا سەرۆك ئاپۆ لە زیندانیشدا رابەرى نەتەوەیى هەموو كوردانە، نەك مەسعو بارزانى لەناو گەلى باشورى كوردستانیشدا، بە تەزویر بووە سەركى هەرێم بۆ 4 ساڵ!
گەر ئاوڕێك لە خەباتى نەپساوەو بەرخودان و دلسۆزى گەریلا بكەین، بۆ ساتێك بە بێ بڕیارى ئاپۆ هەنگاوێكیان نەناوەو، ئەو سیاسەتەش بۆتە هەوێنى ئازایەتى و بەردەوامى و سەركێشى كوردانى باوكور بەرامبەر بە تۆرانیەكان.
نەك ئەوەى مەسعود بارزانى و جەلال تاڵەبانى ،نەك لەناو میللەتەكەى خۆیاندا ڕەواجیان نەماوە، بەڵكو لە ناو ئەندامان و سەركردەكانى خۆشیان حساب بۆ نەكراوون!
سامى شۆڕش ناهەقى ناگرین گەر داواى مساوەمە بكات، لە گەریلا و باڵى سیاسى پەكەكە، چونكە ئەوەندە مساوەمەى لە مەسعود و نێچیرو تاڵەبانى سەرانى ئەو دوو حیزبە دیوە، كە بە ئاشكرا لە هەموو ئەو ماڤ و دەستكەوتانەى گەلى كوردستان بە كەركوك و خانەقینیشەوە مساوەمەیان بۆ بەغدا كردووە، تەنها بۆ ئەوەى ئیمتیازو سامان و دۆلاریان چەنگ بكەوێ!
سامى ناتوانێت رۆڵى زۆرناژەن و ماستاوچى و راپۆرت نووس ئینشا نووس بۆ بنەماڵەى بارزانى نەبینێ، چونكە فایل و دۆسیەى ئەو 4 ساڵەى كە وەزیرى ڕۆشنبیرى بووە هەڵدەدەنەوەو، هەرچى لە تەزویر و گەندەڵى و بەدەستهینانى و بە پارەى كۆرو كەرنەڤاڵو ڤیستیڤاڵ و كۆنفراسە هەمە جۆرەكان كە دوو خانوى پێكڕیى و لە شارى درێم ستیش خانویەكى دروست كردووە بایى 1 ملیۆن دۆلار دەبى، ئیتر باسى ناموسفرۆشى و ئاهەنگى شەوانەى خانزاد و شیراتۆن عەینكاوە لەو لاوە بوەستێت كە بۆ ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و بنەماڵەى بارزانى سازیی كردووە!
هەر بۆیە ناچارە قسە بكات و شەكر بشكێنێت و لەسەرمێزى دەستەلاتیش تەكلیف بكرێ بۆ دژایەتى نەیاران و دوژمان و ناحەزانى بنەماڵەى مەسعودى تەزویرچى!
سامى شۆرش دیارە بیرى چۆتەوە كە باوكى مامۆستایەكى بەعسى زۆر نارەسەن بوو، دەیان قوتابى و خوێنكارى هەولێر لە ترسى فشارەكانى باوكى وازیان لە خوێندن هێناوەو، چارەنووسیان هەژارى و نەخوێندەوارى و بەشیان بووە، بەڵام بە كورد بوون و كوردایەتى مانەوەو، باوكى سامى شۆرش بە خیانەت و بەعسێتى سەری نایەوە، دڵنیاین چارەنووسى سامى شۆرش لە باوكى باشتر نابێ!
سامى رۆژانێك لە براغ و لەندەن بە فەرمانى تاڵەبانى دژایەتى بنەماڵەى مەسعود بارزانى دەكردوو، دواتریش بووە ئەو پارستنەى بە یەك بینینى مەسعود كردیانە وەزیرو دوا خانەنشینكراویش بە تەلەفۆن تەكلیف دەكرێت هەر رۆژە بە فەرمانى پاراستن و بنەماڵەى 31 ئاب، بە ناوى چاودێرى سیاسى و نووسەرو ڕۆژنامەنوس و بۆ چەند دۆلارێك جاشقەلچەمى و بۆ دژایەتى لایەنێكى كوردى و عەرەبى و بەكاردەهێنێت!!
پاراستنى بنەماڵەى بارزانى خودان خیانەتى نیشتیمانى، هەر ڕۆژە زوڕناژەنێك دەخەنە بەردیدى خەڵكیەوە، لەواەنە : فەرهاد پیرباڵ، مەهاباد قەرەداغى ، حەمەسەعید حەسەن، ئازاى حەسیب و كاروان ئاكرێى و نیاز لاجانى و ئاسۆ كریم و نەژاد عزیز سورمێ و هەر هەموویان وەنەشە دەهاژوون ، ئەمانى بۆ پارچە دۆلاریەكى 100 دۆلارى زۆر شتیان پێكردوون، شەرمە بە نووسین بنووسرێت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە