کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مناڵەكەى شێخ جه‌عفرى وەزیرى پێشمەرگە تەندەرێكى 5 ملیون فیشەكى بۆ دەرچوو

Monday, 26/01/2009, 12:00


* تێبینی کوردستانپۆست: بۆ زانیاری خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌کان نووسه‌ری ئه‌م هه‌واڵه‌، کاک (عه‌بدولقادر سه‌عید سه‌رچناری) شاعیر نییه‌.

خوێنەرى بەڕێز : گەندەڵى و دزى و گیرفان پركردن لە پەرەسەندایە رۆژ بەڕۆژ مەسئوولەكان خەریكى پارە پەیدا كردنن !! زۆریش بە هەڵپە و بە پەلەن و بە فرسەتى ئەزانن ! ئەم زرووفە بۆیان ! كە گوێشیان لێئەگرى ! هەر باسى نیشتمان پەروەرى و خەباتى خۆیان بە خەڵكى جەماوەر ئەفرۆشنەوە !!! وە زۆر بێمنەتانە ئەدوێن و بێباكن لە گەندەڵى و دزى ! وە بە حسابى خۆیان بۆ جەماوەرى ستەم دیدە لە هە وڵدان ! وە هیچ شەرم وحەیا هەیە لاى مەرد ! لاى ئەم مەسئوولە قۆنتەرات چیانە نەماوە !

دلێرى شیخ مستەفا و وریاى خوشكەزاى شیخ جعفر هەرچى قەراخ و خوار دەستارەكە و رێى عەربەت هەیەبە بەنزین خانەو مەعمەلى غازو وە چەندەها زەوى بەنرخ و روكن و تیجاریە هەمویان داگیر كردووە !

كەپێش ڕاپەڕین هیچیان دینارێكى ئاسن لە گیرفانى شەرواڵكەیاند نەبوو وە هەموو خەڵكى دێى ئاواى حەمەىكەرەم ئەزانێ!! وە شارى سلێمانى ئەزانى كە شێخ دلێرى براى پێش راپەرین لە مەزادخانەكە شاگرد ى چێشتخانەكەى رحیم ى رەوفە شەڵ بوو ! ئێستا مامە كردویەتى شێخى خاوەن تەكیە ! هەر مامۆستایەك لەقەراخ دامەزاریە ئەبوو شیخ دلێر رازى بكرایە !

ئێستا مناڵەكەى شیخ جعفر كە هه‌رزه‌کاره‌   بۆته‌   تاجرى ئەسلحە ى سەربازى !! ئەم مناڵە تەندەرێكى  5ملیون فیشەكى بۆ دەرچوو بۆ وەزارەتى پیشمەرگە بۆیان دابین بكات كە نرخەكەى ملیونەها دۆلارە!
باشە ئەبێت وەڵامیان چى بێت بۆ ئەو جەماوەرە ! كە مناڵی مەنسوولێك بتوانێ باى ملوێنەها دۆلار ئەشیابكرێت !؟ بە چەقەنەیەك یه‌کدوملیون دۆلار بخاتە گیرفانى؟
ماڵى شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كیمیابارانیش با زەقەى چاویان بێت ! چونكە ئێستا جادەكەى پانە و مەسئوولەكان بە ئارەزووى خۆیان لێئەخورن كەس نەماوە لێى بترسن! بۆ گەندەڵى لێپرسینەوە و نەهێشتنى دزى هەر ئمانەشیان داناوە!
رێوى بكەى بە حاكم ئەبێت چى رووبدات! (قەل بەقەلێكى برادەرى ووت رووت رەش نیە).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە