بارزانی هه‌مان رۆڵی تورکیای هه‌یه له که‌وتنی کۆبانی دا
Saturday, 11/10/2014, 12:00
تورکیا چه‌نده پشکی هه‌یه له ئاراسته‌کردن و رێکخستن و به‌خێوکردنی داعشدا؛ هێنده‌ش چاو‌ڕێی ده‌کات و شاگه‌شکه ده‌بێت به که‌وتنی کۆبانی، به‌ڵام بارزانیش هه‌مان رۆڵی "یه‌زدان شێر" ده‌بینێت و نه‌وشیروانیش له که‌سایه‌تی ئه‌و ئاغا و ده‌رەبه‌گانه تێ ناپه‌ڕێت که بێده‌نگی سه‌رساخیی خۆی ده‌وێت.
بارزانی پشکی شێری هه‌یه له که‌وتنی کۆبانیدا، ئاخر بارزانی له ساڵی (2011) هه‌تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ده‌زگاهه‌وڵگریەکانی وه‌ک تورکیا و ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا و فه‌رەنسا و سعودیه و ئیمارات و ئیسرائیل دانیشتووه و ده‌زگای پاراستنی حزبه‌که‌ی و چه‌ندین که‌سایه‌تی دیاری نێو پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌بوونه له دانیشتنه‌کاندا، خودی مه‌سعود بارزانی و فازڵ میرانی و فواد حوسێن و نێچیرڤان بارزانی هتد... هه‌موو ئه‌م دانیشتنانه‌ش له یه‌ک دوو راگه‌یاندندا بڵاوکراوه‌ته‌وه؛ یه‌کێک له پیلانگێڕێکان چه‌ند پنتی تیدایه که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات: به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پارتی یه‌کێتی دیموکراتی(PYD) له راگه‌یاندنه‌کانی پارتی و راگه‌یاندنه سێبه‌ره‌کانی وه‌ک (ڕووداو) ناشیرین بکرێت، هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی (PYD) هانبدرێن کادیر و که‌سه دیاره‌کانی (PYD) تیرۆر بکرێن و ته‌قینه‌وه له ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت و هاوڵاتیان دنه بدرێن ڕۆژئاوای کوردستان چۆڵ بکه‌ن و کۆچیان پێ بکرێت. بارزانی له ئوردن سه‌رقاڵی پیلانگێڕییه له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌رێمی و ناوخۆیی و جیهانی، (1-6-2014) وتوێژی کردووه کە چۆن رۆژئاوا له‌خشته‌به‌رێت و شنگال چۆڵ بکات و بیدات به‌داعش تا له‌وێشه‌وه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نه‌مێنێته‌وه.
ئیدی بارزانی (مه‌سعود و نێچیرڤان)، به‌ڕاستی رۆڵی مێژوویی خۆیان ده‌گێڕن، کام ڕۆڵ؟ بارزانی هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌ی "یه‌زادن شێر" و "ئیدریس بەدلیسی" و "پاشای کوێره" ده‌بینێته‌وه له مێژووی کوردستاندا که بۆ داگیرکەر و سه‌رده‌سته‌کانیان کرد؛ پاشای کوێره ئێزدێکان کۆمه‌ڵکوژ ده‌کات و ئیدریس به‌دلیسی فتوای ره‌وایدان به‌ژێرده‌سته‌یی و نۆکه‌ری بۆ عوسمانیەکان به میره کورده‌کان په‌سند ده‌کات و یه‌زدان شێریش به هه‌موو هێزیه‌وه ناپاکی ده‌چێته که‌وڵیەوه و له میرنیشینی بۆتاندا شاری جزیره ده‌داته ده‌ست عوسمانیه‌کان، ئه‌مه له کاتێکدا بووه "به‌درخان پاشا" ویستوویه‌تی تاکو موکریان سه‌ربه‌خۆیی میرنشینه‌که‌ی رابگه‌یه‌نێت بۆ ئه‌مه‌ش لاوازی عوسمانییه‌کان ده‌رفه‌ت بووه.
خودی نه‌وشیروان مسته‌فا و پارتەکەی؛ بۆ کۆبانی ده‌توانن زۆر شت بکه‌ن، ئاخر نه‌وشیروان له ئاستی هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا هه‌ژمونێکی هه‌یه و مرۆڤێکی ورده، لانیکه‌م په‌یوه‌ندی دیپلۆماتی هه‌یه. ئێمه‌ش ده‌زانین کە کۆبانی ته‌نیا پرسی شارێک نییه، به‌ڵکو بووه به ناوچه‌یه‌کی ململانێی هه‌رێمی!، به‌ڵام نه‌وشیروانێک که خۆی به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی ڕامیاریی ده‌رکه‌وتووه، مێژوونووسێکه ته‌نانه‌ت ورته‌یه‌کی لێوه نایەت بۆ کۆبانی؟! ئیدی ئه‌و کوردبوون و که‌سایه‌تیه ڕامیارییه‌ی له نه‌وشیرواندا هه‌یه له ترسناکترین دۆخی نه‌ته‌وه‌که‌یدا شتێک نه‌ڵێت به که‌ڵکی چی دێت؟ هه‌مووان ره‌خنه‌یان له تاڵه‌بانی ده‌گرت، به‌ڵام له سه‌ختترین دۆخه ئاوارته‌کاندا هیچی نه‌وتبایه هه‌ر ڕێگایه‌کی ده‌دۆزییه‌وە و به‌پێی پێوانه‌کانی حقوقی و یاسانێوده‌ڵه‌تییه‌کان شتێکی ده‌درکاند. ئا له‌مه دایه کە پارتی دیموکراتی کوردستان بووه به دیوێکی پیلانه‌کانی تورکیا دژی ڕۆژئاوای کوردستان و کۆبانی، نه‌وشیروانیش بووه به ستوون بۆ شکست و په‌رده‌پۆشکردنی ناپاکییه‌کانی بارزانی دژی کۆبانی.
ئەگەر کۆبانی بکه‌وێت، ده‌بێت بۆ مێژوو بارزانی دادگایی بکرێت، چونکه به‌وردی ئاگاداری هه‌موو دانیشتنی پیلانگێڕێکانه دژی ڕۆژئاوای کوردستان، ته‌نانه‌ت زۆر باش سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی کردووه که چۆن له ڕۆژئاوای کوردستان تیرۆر و ئاژاوه‌گێڕی پێشبخه‌ن، له‌مه‌شدا ژه‌نڕاڵ عه‌زیز وه‌یسی کاری مه‌یدانی و ئاراسته‌کردنی هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر کۆبانی بکه‌وێت، ئه‌وا بۆ ده‌یان ساڵ پرسی کورد دواده‌که‌وێت وگورزێکی مێژوویی به‌ر ته‌ڤگه‌ری سیاسیی کورد ده‌که‌ویت و، ناشتواندرێت به ئاسانی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست