کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قۆناخی دەی ئەنفال لە جەژندا

Monday, 12/08/2013, 12:00


ئاسۆ جەوهەر



وێنەی ئەو منداڵە کوردانەمان بینی، کە لە کاتی هێرشی گروپە مرۆڤ کوژەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی کورد لە خۆرئاوای کوردستان دەربازیان بووە؛ چۆن دەرباز بوونێک؟! ئاخۆ دەبێت ئەو مندالانە پاش هێرشەکە لە چی دۆخێکی دەرونی پڕ لە ترسو شڵەژاویدا ژیابێتن؟ خوێن و ترسیان وەک چی پێدراوە لە وەها جەژنێکدا؟
ئایا رێکخروە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان چۆن لەم پرسە دەڕوانن؟ پرسی قڕکردنی مرۆڤ، مرۆڤێک هێشا خاوەنی هیچ تایبەت مەندییەیەکی نەتەوەکەی نییە، ‌هێشتا لەوە تێناگات کورد بوون چییە؟ لە خۆڕا بێ گوێدانە یاسا ئاسمانی و زەمینییەکان قڕدەکرێت! ئەگەرچیش ئەمە پێشێلی یاساکانی جەنگە لەگەڵ ئەوەشدا جەنگ ناڕەواترین و بێڕەوشتانەترین کردەوەی مرۆڤە-، بەڵام ئەو راستییە ناشردرێتەوە، کە ‌هێزە هەرێمی و جیهانیەکان ژمارەیەکیان پشکی شێریان لە کۆمەڵکوژی و قڕکردنی ئەو کوردبوونەدا هەیە لە خۆرئاوای کوردستان. بێگومان ئەو کوشتارگەیەی کە لە خۆرئاوا دروست کراوە، بەدەر نییە لە هاوکاریە کانی بەشێک لە حزبەکانی باشوری کوردستان و لەمەشدا پارتی دیموکرتی کوردستان رۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕێت، هەر لە داخستنی سنوری خۆرئاوای کورستان و چەندین پیلان گیڕی شاراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کپ کردنو شکست پێهێنانی شۆڕشی کورد لە بەوشەی نیشتیمان لە گەڵ هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و ئەمەریکا و ئیسرائیل ئەردەن و سعودیە و چەند وڵات و لایەنی تر دانیشتووە تاکو بە هەر نرخێکە بتوانن خۆرئاوای کورستان و شۆڕشەکەی لە پێناوی خۆیاندا ئاراستە بکەن.
ئیدی پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی خۆرئاوای کورستان هێندە لە لایەن هێزە هەرێمی و جیهانییەکانەوە دەکرێتە ئامانج؟ لای ئەو هیزانەنە پرسەکە ئەوەیە ئەو شۆڕشەی لە خۆرئاوا سەری هەڵداوە، بەرێکخسترین هێز کە لە رووی چەندێتی و چۆنیەتییەوە لە پێشە ئەو جوڵانەوەیە کە لە ژێر ئایدیۆلۆژیای پەکەکەدا سیاسەت دەکات و پتر لە سەدی پەنجای نەوتی سوریاش لە خۆرئاوای کوردستاندایەو لە ژێر چاودێری هێزەکانی پاراستنی گەلدایە کە سەر بەو رەوتەیە و جگەلەوەی پتر لە (٨٠٠) کیلۆمەتر خاکی سوریاو ناوچە کوردنشینەکان بەڕوی تورکیا دا واڵا دەبێت و پریشکی ئاگرێکی توڕە دە گاتە ئاگردانی کوردانی باکوری کوردستان. سەرەرای ئەوەی سوریا لە هەرێمەکەدا بۆ روسیا تاکە هاوپەیمانە و بە کەوتنی ئەم وڵاتە لە هەرێمی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هاوکێشە ئاڵۆزەکەی ئەمەریکا- روسیا یەکلای دەبێتەوە.
چەکدارەکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و بیلادی شام و به‌ره‌ی نه‌سر، کەتیەبەکانی سەڵا حەدینی ئەیوبی و سوپای ئازاد و هێزەکانی سوریا، ئەم هێزانە لە هەر جێگەیەک بۆیان کرابێت ‌‌‌هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی یەکینەکانی پارستنەلی گەل-کە دەیانەوێت خۆرئاوای کوردستان بپارێزن-بە ئاشکرا دەر دەکەوێت کەهیزە نەتەوەپەرستەکان دەیانەوێت جەنگی ناوخۆی کورد-عەرەب هەڵگیرسێنن، ئەمەش وەک یەکێک لە ئامانجەلانی هێزە هەرێمی و جیهانیەکان کە دەیانەوێت لە پێکدادان و ئاڵۆزیەکاندا سایسەتەکانی خۆیان رای بکەن.ئیدی تا گەیشتنە ئەوەی بە شێوەیەکی گێستگیر ئەوەی هاوڵاتی کورد بێت بیکوژن و بە کۆمەڵ بیان ڕفێنن کۆمەڵکوژیان بکەن و بدەن بەسەر گودنشیناندا گوندو ماڵیان تاڵ بکەن و فتوای ئەوە بدەن کە ژنانی کورد وەک خەنیمە بیان بەن و کوشتنی کورد بە جیهاد بزانن؛ رێکخراوەکانی جیهانی ئیسلامی لە کوێی ئەم کۆکوژییەدان کە هاودینەکانیان ماڵیان تاڵان دەکرێت و کوشتنیان بەڕەوا دەزانێت و بردنی ژنەکانیان وەک خەنیمە پەسەنددەکات، ئایا مەگەر ئەوە ژینۆسایدی مرۆڤ نییە، ئایا ئەمە قۆنا‌خی (١٠)ی ئەنفال نییە؟! هێزە ئیسلامییە کانی باشوری کوردستان لە مەدا بێ گوناه نین، نەک لە بەر ئەوەی ورتەیان لێوە نایات بۆ کوشتنی هاودین و هاونیشتیمان و هاونەتەوەکانیان بەڵکو بە نهێنی بە ناڕاستەوخۆ هانی گەنجانیان داوە بچن بۆ جیهاد دژی کورد،بەڵام مسوڵمانێک بکوژرێت لە هەر کوێیەک بێت دێنە دەنگ.
بە ئیسلامی و چەپەوە، مرۆڤ بوونمان گەیشتۆتە پنتی کۆتای و خاوەن ویژدانێکی وەها کپین نەک پەی بە کوشتنی منداڵانی بێتاوانی کورد نابەین بەڵکو ‌هێرشی کۆکۆژی بگاتە کۆرپەکانی ئامێزمان دەڵێین قەدەرە و دەستەو ئەژنۆ دا دەنیشن و بەرگری رەواشمان لەخۆیشمان پێنا کرێت!- بێگومان کوردێکی ئازادو مرۆڤێکی ویژدان زیندو ئەمە پەسەند ناکات- ئاوهایە کوردی کۆیلە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە