(تا خاوەن مال دزى گرت دزەكە خاوەن مالى گرت) چەند دزى و گەندەلیەكى گەورەى شارى شەقلاوە شارى شەقلاوە

Sunday, 31/10/2010, 12:00


شەقلاوەیەكى رەسەن شەقلاوە ئەو شارەى كە بە (بووكى كوردستان) ناسراوە دەكەوێت خۆرهەلاتى هەولێرى پایتەختى كوردستان (50)كم دوورە لە پایتەخت سالانە بە دەیان هەزار گەشتیار لە ناوچە جیا جیاكانى عێراق و بگرە وولاتانى دەوروو بەریش رووى تێ دەن بە مەبەستى گەشتیارى ئەوەى مایەى هەلوەستە لەسەر كردنە ئەویە كە چەند بەرپرسێكى حزبى و حكومى شارەكەیان ناشرین كردووە بە و دزى گەندەلیەى كە تێ ى دا دەكەن و كەسیش نیە پێیان بڵێت لە پشتى چاوتان دوو برۆ . بۆیە بە پێویستم زانىوەك شەقلاوەیەكى رەسەن و خەمخۆرى شارەكەم كە  ئەو مەترسیانەى كە ڕووبە ڕووى شارەكەم دەبنەوە بیانخەمە ڕوو چونكە ئێستا شارەكە لە من و خەلكە رەسەنەكەى حرام كراوە وەك ئەو پەندەى كە كردۆ تە مانشێتى نووسنەكەم و وە ناوى ئەو بەرپرسە حزبى و حكومیانەى كە شارەكەمیان خاپور كردووە بڵاو بكەمەوە .

1- قائیمقامى شەقلاوە گەراجى گشتى (شەقلاوە هەولێر)ى لەسەر ناوى براكەى خۆى تاپۆ كردووە ئێستا شارەكەم بێ گەراجە (نقلیات)ە
2- حاكمى پێشووى شەقلاوە (حاكم فازل) خانووى حاكمى شەقلاوەى تاپۆ كردووە لەسەر ناوى براكەى كە ئەو خانووە تایبەت بوو بەو حاكمەى كە دەبێتە حاكم لە شەقلاوە .
3- هەژار مستەفا بەرێوەبەرى گەشت و گوزارى شەقلاوە هەستاوە بە تجاوز كردنى پارچە زەویەكى شارەوانى بە رووبورى (500م2) بۆ دروست كردنى خانوو.
4- بلند اسماعیل كە مسئولى لقى 24ى سەفین ە خانووى قائیمقامى شەقلاوەى تاپۆ كردووە قائیمقامیش ئێستا كرێ چیە لە شەقلاوە
5- موسا گەردى كە بەرپرسێكى سەربازى یە بە دەیان دۆنم زەوى گشتوكالى كردووە بە خانوو و مەزرەعە بۆ خۆى و كەسە نزیكەكانى .
6- هیوا ماوەرانى كە مسئول سوپاى شەقلاوەیە چەندین زەوى بازرگانى و گرانبهاى داگیر كردووە كەسیش هیچى پێ ناكرێت لەگەلى
7- چەندین بەپرسى تر تەجاوزیان كردۆتە سەر زەوى (شارەوانى)و (زراعى) .
بەكورتى ئێستا شەقلاوە پێویستى بە هەریەك لە (قائیمقامێكى دۆم و حاكمێكى قەرەج)ە چونكە هیچ خانووى تایبەت بەوان نەماوە تێیدادانیشن بۆیە پێویستە لە خێمە دابن لەگەل ئەوپەرى رێزم بۆ دۆم و قەرەجەكانى كوردستان و جیهان .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە