ئەفسەرى ئاسایش یان تەزویرچی ئەمە سەردێــڕى بابەتەكەمانه
Saturday, 18/04/2009, 12:00
ئەفسەرى ئاسایش پێویستە كۆمەلێك سیفاتى تێدابێت وەك ڕابردوویەكى باش. دڵسۆز بێت بۆ گەل و نیشتمانەكەى. سومعەى خێزانیان باشبێت. لە سەرخیانەت و
دزیى دەستگیرنەكرابێت. ئاستى خوێندەواریى باشبێت كەسێكى بە كەفائەبێـت.
بەڵام لە ئاسایشى یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئەفسەرێكیان هەیـــــە
بەپێچەوانەى ئەم خاڵانەى كە لە سەرو ئاماژەمان پێكرد. ئەم ئەفسەرە ڕابردوویـــەكى قێزەونى هەیە بۆیە بە باشمان زانى كەمێك ڕابردووى ئەم زاتە بخەینــــــــــــــــە
بەرچاوى میدیاكان. ئەم ئەفسەرە ناوى(x)ە
ناوبراو لە سەردەمى بەعس ناسنامەى استخباراتى عاممەى لەگیرفان بوو لەڕێگاى
رائدكاكلى گۆربەگۆربۆى كرابو. تاكو ڕاپەڕین كارى بۆ استخبارات دەكرد.
لەدوواى ڕاپەڕین هاتە ڕیزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە ڕێگاى رۆستەم
ناوێك. لەسالێ1994 چووە بەشى سەربازى دوواى كە شەڕى ناوخۆ هەڵگیرسا ناوبراویان ناردە دۆڵى خۆشناوەتى بارەگایان لە گوندى سوسێ بو. ئەوكات زیادخۆرانى
لێپرسراوى میحوەربو.
ئهم کهسه بەنهێنى لەگەڵ (پدك) ڕێككەوت كە بە مەبلەغێك پارە ناوچەكە تەسلیم بە (پدك) بكات . سەرجەم هێزەكانى دۆڵى خۆشناوەتى سەربەلەشكرى(9)ى كۆیە بوو ئەوكات. (شێخ جعفر) لێپرسراوى لەشكرى ناوبراوبو. بەڵام (شێخ جعفر) زووبەم خیانــــــــــەتـــــــــەى زانی و دەستگیرى كرد. دواى ماوەیەك مانەوەى لە زینداندا لە ڕێگاى ڕۆستــــــەم ناوێك بەكەفالەت ئازادكرا، لە ڕێزەكانى یەكێتى دورخرایەوە.
ئەم ماوەیە خەرێكى قۆڵبڕینى خەڵك بوو پارەیەكى زۆرى بەناوى قەرز وەرگرتبو
تاكوساڵى 1999 ئەوە كار و پیشەى ناوبراو بوو، بەڵام دوواى ئەوەى داواى قەرزەكانیان
لێكردەوە بەرەو سنورەكانى یەكێتى هات . لەساڵى2000 لەڕێگاى شەهیدخسرۆ شێرە
داخلى دەورەى ئەفسەرى كرا. ناوبراو لەساڵى1970 _1971 لەشارى هەولێر
لە خوێندنگاى (چیمەن)ى ناوەندى تاكو پۆلى (1)ى ناوەندى خوێندوە و وازى لە
خوێندن هێناوە لە بەر بێتوانایى. بەڵام ناوبراو (بڕوانامەى ئامادەیى تەزویرى) بۆ
ئاسایش بردووە. ئەگەر بەوردى بەدواى بڕوانامەكەیدا بچن ئەو كات بۆ ئاسایش
دەردەكەوێت كە فێڵى لە ئاسایش كردووە.
ئاسایشێك ئەفسەرى واى تێدابێت خەڵك چۆن متمانە بەم ئاسایشە دەكات و تەماى
چى بەم ئاسایشە هەیە؟ ئەركى ئاسایش پاراستنى سەر و ماڵى هاولاتیانە و دابینكردنى ئاسایشە بۆ هاوڵاتیان، بەڵام كەسێكى تزویرچی و پاشەڵ پیس چى لێڕەچاودەكرێت؟
کوردستانپۆست: ناوی ئهو کهسهی که له سهری نووسراوه، سانسۆرکرا، لهگهڵ شوێنی کارهکهی، ئهگهر نووسهری ئهم بابهته خۆیمان پێدهناسێنێ و بهڵگهی له سهر قسهکانی ههیه با بۆمان بنێرێت، تا ناوی ئهو کهسه ئاشکرابکهین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست