کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەو هۆشیارى !!..

Monday, 13/06/2011, 12:00


ئەوەى ئەمڕۆ دەگوزەرێ لە نێو كومەڵگەماندا شتێكى نوێ نیەو ڕەگ و ڕیشەیەكى مێژینەى هەیە زنجیرەیەكى نەپساوەیە لە كێشەو ململانێ لەسەر دەستەڵات و خۆسەپاندن ، خۆبەچاك زان و ڕەتكردنەوەى بەرامبەر و نا یەكسانى ڕەگەزى و پێشێلكردنى مافى منداڵ و گەنج و بەساڵاچووان و چین و توێژە كەمدەرامەت و ناهۆشیارەكان و بەكارهێنانیان بۆ هەمان مەبەستى سەرەوە كە كۆبەندەكەى لە گەمژەكردن ى كۆمەڵگەدا خۆى دەبینێتەوە هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەى كلتۆرێكى سەپێنراودا بە زەبرى هێز وەك كاڵایەك بەبەر كوردستاندا كراوە ، تەنها یەك نموونە بەسە بۆ تێگەیشتن لە كۆى كێشە هەڵپەسێراوەكانى ناو كۆمەڵگەى كوردەواریمان تاكى كورد وەك ئەو مەلە ئازادە وایە كە منداڵێك دەرزووى نەبڕ بە قاچیەوە دەبەستێ و كۆتى دەكات بە پایەیەكەوە دواتر تەنها بۆ ماوەیەك لە ژێر چاودێرى و دەستەڵاتى خۆیدا دەیهێڵێتەوە ئیتر ئەمە بەسە بۆ ئەوەى ئەو مەلە ڕابێت لەسەر خولانەوەى بە دەورى پایەكەدا هەر كاتێك بیەوێ بەیەكجاریش ئازادى بكات ئەو هەر وەكو جاران بە دەورى پایەكەدا وەكو دەخولێتەوە چونكە وا ڕاهاتووە . تاكى كورد ئەمڕۆ دەبێت بیرى بگۆڕێ وە هەنگاوەكانى بگۆڕێ ئاراستەكانى بگۆڕێ خۆى ڕزگار بكات لەو كلتورەى كە سەرتاپاى كۆمەڵگەى تووشى جۆرەها پەتاى كۆمەڵایەتى كردووەو ڕەنگى زیندانێكى گەورەى لێنیشتووە بە شێوەو ڕوخسار ئازادیخواز و پێشكەوتوو بەڵام لە بیركردنەوەو ناخدا بەندكراو بە پایە كلتوریەكەوە و هەر بە دەوریدا دەخولێتەوەو ناتوانێ چێژ لە ئازادى ڕاستەقینە وەربگرێت ، دڵنیابن لەنێو هەر كۆمەڵگەیەكدا نا یەكسانی لە نێوان چین و توێژ و ڕەگەزدا بوونى هەبێت ئەو كۆمەڵگەیە تەندروست و ئاسایى و سروشتى نابێت كاتێ ئافرەتان وەكو كۆیلە ڕەفتاریان لەگەڵ دەكرێ لەلایەن كۆمەڵگەیەكى نێر سالاریەوە باش بزانن كە پیاوان پێش ژنان كۆیلەن لەناو هەمان كلتور و كومەڵگەدا بۆیە ئەو كوردستانەى كە نیشتمانمانە پێویستە سروشتى و ئاسایى بكەینەوە ، كاتێ كلتورێك خۆى دەسەپێنێ بەسەرتا و فرە ژنیت بەدیارى پێشكەش دەكات بە بیانووى ئەوەى كە حیكمەتى خوداییەو ڕێژەى پیاوان هەمیشە زۆرترن لە ژنان چونكە پیاوان لە جەنگدا دەكوژرێن ، تۆى تاكى كورد ئەم گاڵتەجاڕییە قبوڵ مەكە خۆ هیچ نەبێ دەتوانى زۆر بە ساكارانە بە دوو پرسیار وەڵام بدەیتەوە و بڵێى (جەنابى سەرۆك و فەخامەتى كلتور تۆش ئەگەر پیاوان نەكوژى و بە كوشتى نەدەیت ئایاڕێژەى ژنان و بە تایبەتى بێوەژنان لە ووڵاتدا زۆر دەبێت) دووەم (ئایا خودا نەیدەتوانى لە برى یەك حەوا 4 حەوا بۆ كاك ئادەم دروست بكات) تاوەكو سروشت بە جوانى بمێنێتەوەو بەریەككەوتنى ئایدیاو فەرهەنگەكان ئەو جیاوازیە زەق و بەرچاوانەى تیا بەدینەكرایە ، هەمیشە پاساوى هەلپەرستان بۆ بیرى خراپیان خراپەیەكى گەورەترى هێناوەتە ناو گۆڕەپان ، لەلایەن دەستەڵاتە دیكتاتۆرەكانەوە زۆر بیرى خراپ بە ویراسەت ماوەتەوە وەكو چارەسەرییەك بۆ پیلانە نەگریسەكانیان لە بە كوشتدانى خەڵكى لە پێناوى دەستەڵاتى خۆیاندا بەڵام مەخابن كەمن ئەوانەى كە هەست بەوە دەكەن هەر كێشەیەك یان نا یەكسانیەكى ڕەگەزى لە نێو كومەڵگەدا هەبێت قوربانى تەنها یەك ڕەگەز نیە بەڵكو هەردوو ڕەگەزە وەك یەك قوربانین و هەموو كۆمەڵگەش بۆ مێژوویەكى درێژ خایەن باج ى گەورە دەدەنەوە ، بەرەو هۆشیارى بەڵام ئەو بەناو هۆشیاریە نا كە هەر بە دەروى پایەكەدا بخولێیتەوە بەڵكو بیر و هزر و خودى كەسایەتیت ئازاد بكە جیاوازى دروست بكە لە تێڕوانین و هەنگاو و ئاراستەكانى ژیانت ، بەڕێوەبردنى كۆمەڵگەیەك كە كلتورەكەى خێڵەكى و ناهۆشیار بێت زۆر ئاسانە بۆ سیاسیەكان چونكە سیاسیەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە گشتى هەرگیز لە بەرژەوەندیاندا نیە كۆمەڵگە هۆشیار بێت و ڕاست و نا ڕاست بزانێ چونكە هەر كاتێ هۆشیار بوون سیاسیەكان ناتوانن دزیتان لێ بكەن ناتوانن گەنجى ئازادیخوازتان بە بەرچاوتانەوە بكوژن ناتوانن ڕوڵەكانى خۆتان بە كرێ بگرن و خۆتانى پێ لەناو بەرن ناتوانن بەردەوامى بدەن بە نا یەكسانیەكان و دوو چین دروست بكەن چینێك ى سەر بە سەرۆك و فەخامەت و چینێكیش كۆیلەو تێهەڵدراو ، من هیچ دڵخۆش نیم بەو بەناو گۆڕانكاریانەى كە ئەمڕۆ لە كوردستان دەیبینم چونكە هیچ گرەنتیەك نیە بۆ ئەوەى ڕەگ و ڕیشەى پەتاو نەخۆشیە درێژخایەنەكەى كۆمەڵگەكەم چارەسەر بكات و بنبڕ بێت ، چونكە ئالودەیە بەئەو بیر و هزرەى كە باوەڕى بە نایەكسانی ڕەگەزی هەیە هەر ئەو بیر و هزرانەشن كە پیاوان دەنێرێتە بەرەى جەنگ و ڕێژەى بێوەژن و منداڵانى بێ سەرپەرشتیار زۆر دەكات لە ووڵاتدا ، پێویستە بەرەو هۆشیارى ڕاستەقینە هەنگاو بنێین ، ئەو ئینجیلەى كە پێت دەڵێن دەستكارى كراوە بیخوێنەوە بە تێڕامانەوە بزانە چ كلتورێكى دروستكردووە لەناو ئەو ووڵاتانەى كە ئەمڕۆ تۆ پێویستت بە هاوشێوەى سیاسەكانى ئەوانە پێویستت بە عەقڵى پێشكەوتوو وئازاد و زانستخوازى وەك ئەوانە ، پەتەكە بپچڕێنە چیتر بەدەورى شتە كلاسیك و كۆنە كاوێژەكاندا هەڵبەز و دابەز مەكە ، كاتێ پاپاكان لە ئینجیل لایاندا و وەكو دیكتاتۆرێك ڕەفتاریان كرد زاناكانیان دەكوشت چونكە دەیانزانى ئەوان لە هەموو بوارەكانى ژیاندا مایەى ڕووناكى و هۆشیارى دەبن ئەمەش لە بەرژەوەندى پاپاكانى ئەو سەردەمەدا نەبوو بەڵام كە بەڕاستى هاتنەوە سەر هێڵى پڕ لە خۆشەویستى و ڕووناكى ئینجیل ئەم پێشكەوتنەیان بەرهەمهێنا لە هەموو بوارەكانى ژیان كە ئەمرۆ هەموو جیهان لێى سوود مەندە ،


شوانى كڵێسەى كورد لە ئەڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە