کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێزان كاك مەسعود و مام جلال بە تیلەى چاویش بێت ئاوڕێك بدەنەوە !!!

Monday, 20/06/2011, 12:00


باسكردنى ئەو هەموو پارەیەى ساڵانە بەناوى حەجەوە ڕادەستى سەرانى ئەو سعودیەیە دەكرێ كە فتواى ئەنفالى بەرامبەر بە كورد لێوە دەرچوو بوارى من نییە چونكە بەڕێزتان داخوازى ئایینى سەرەكى خەڵكى كوردستان ڕەچاو ئەكەن بەهەرحاڵ دەستتان خۆش بێت ئەوەى بەلاى منەوە گرنگە ئەوەیە كە لە هەموو جیهاندا یەك شوێن هەیە كە چەندین ساڵە بێ ئەوەى بە تیلەى چاویش ئاوڕێكتان لێ دابێتەوە ! ئەو شوێنەیە كە خەڵكانێكى تێدایە بۆ سەروەرى یاسا و سەقامگیر بوونى ئاشتى لە كوردستان و باش بەڕێوەبردنى ووڵات و باشكردنى ژیان و گوزەرانى خەڵكى كوردستان شەوارە دەگرن و نوێژ دەكەن و لە خودا دەپاڕێنەوە ئەو شوێنەش زۆر نزیكە نە سعودیەیەو نە سەرگۆڕى خومەینى یەو نە ڤاتیكان و نە نەجەف و نە كەربەلا و نە ئەنقەرە و نە كۆشكى سپى بەڵكو لەناو دڵى هەرێمى كوردستانە ئەویش كڵێسەى مەسیح ى كوردزمانە شانازیە بۆ بەڕێزتان بڕۆن و لەبەردەم خاچەكەى مەسیحدا كڕنوش بۆ مەزنى خودا بەرن و داواى یارمەتى لێ بكەن تۆبە بكەن لەسەر هەر هەڵەیەك كە كردووتانە بەرامبەر بە خەڵكى كوردستان هیچ پێویست ناكات قەڵس بن لەم نوسراوەم چونكە بەپێى بیرى مەسیح لە ئادەمەوە تا كۆتایى زەمانە هیچ مرۆڤێك بێگوناه نییە جگە لە عیساى مەسیح كاتێكیش بەڕێوە دەبن كە بچن بۆ كڵێسەى كوردزمان چاوەڕوانى فەرشى سوور مەبن بۆتان ڕابخرێت چونكە خاوەنى كڵێسەكە عیساى مەسیحە ئەو خۆى كە لە جیهاندا بوو خزمەتى خەڵكى هەژار و پەككەوتەو گوناهبار و نەخۆش و كەمئەندامى دەكرد و چەندین جار لەسەر خۆڵ دادەنیشت فێردەكردنى پێشكەش دەكرد و دەگریا بۆ ئەوانەى كە دەگریان و لەگەڵ خەڵكى هەژار و لێقەوماو نانى دەخوارد و تێكەڵ دەبوو ، بتانەوێ و نەتانەوێ ئێستا بەشێك لە خەڵكى كوردستان بەرهەڵستكارتانە هەموو ئەو بەرهەڵستكارانەش ئەهریمەن نین و ئێوەش فریشتە بن ، گەر دەتانەوێ خودا دڵى هەمووان پڕ بكات لە ئاشتى و ئێوەش بەكاربهێنێ بۆ خزمەتكردنى ئەو خەڵكە تەنها لەبەردەم خاچەكەى مەسیحدا كڕنوش بۆ خودا بەرن و تۆبە بكەن تاوەكو كەسانێكتان لێ دروستبكات لەسەر شێوەى دەستەڵاتدارانى ئەوروپا گەل و نیشتمان جوان و تێروتەسەل بكەن وە ئەو كەسە گەندەڵانەش كە دەمێكە مشەخۆرن لەسەر حیسابى گەل و پشت ئەستوور بە ئێوە لە خۆتانى داڕنن تاكو مۆریانەى گەندەڵى ڕزیوتان نەكات ..
براتان قەشە زاگرۆس
شوانى كڵێسەى كورد لە ئەڵمانیا
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە