که‌س له پێشێلکاریه‌کانی سوپای بارزان ده‌پێچێته‌وه؟
Wednesday, 26/05/2010, 12:00
به‌ر له نزیکه‌ی 11 مانگ ژنێکی سه‌ر به عه‌شیره‌تی سورچی و پیاوێکی مزوری سه‌ر به عه‌شیره‌تی بارزان که ته‌مه‌نیان له‌سه‌ره‌وه‌ی 40 ساڵدایه ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌کتر هه‌لده‌بژێرن، کابرا ژنه هه‌لده‌گرێت و ژیانی هاوسه‌ری به‌یه‌که‌وه دروست ده‌که‌ن. پێویستیان به مه‌لایه‌ک ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی شه‌رع لێکیان ماره بکات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌لایه‌ک له کۆرێ بانگ ده‌که‌ن ئه‌ویش ماره‌یان ده‌کات.
ده‌ڵێن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر پیاوه بارزانیه‌که ده‌کوژرێ و ته‌رمه‌که‌ی له ناوچه‌ی بێخاڵ فرێده‌درێت. هیچ شتێک له‌سه‌ر کوشتنه‌که نییه و ناگوترێت. دوای ئه‌وه سوپای بارزان هه‌لده‌کوتێته سه‌ر مالی مه‌لاکه‌ی گوندی کۆڕێ و به زۆر ده‌یبه‌ن. دوای سێ رۆژ بزرکردن ئه‌وجا ده‌دریته پۆلیس و ده‌لێن ئێستا له ره‌واندوز به‌ندکراوه.
ئه‌و دوو که‌سه ئازادانه یه‌کتریان هه‌لبژاردووه و تاوانێکیان نه‌کردووه. ئه‌و مه‌لایه وه‌کو هه‌ر مه‌لایه‌کیتر به‌پێی رێوره‌سمی عه‌شایه‌ری دوو خۆشه‌ویستی له‌یه‌کتر ماره کردووه. ده‌کری مه‌لا کارێکی ناقانونی کردبێت وه‌کو زۆر مه‌لای دیکه که خه‌ڵک عه‌شایه‌ریانه له‌یه‌کتر ماره ده‌که‌ن. به‌ڵام کێشه‌که لێره‌دا ئه‌وه نییه.
گرتنی مه‌لا به‌پێی رێگه قانونیه‌که له‌سه‌ر ئه‌م کاره ده‌بێ له شکایه‌ته‌وه ده‌ست پێ بکات و دادگا بریاری گرتنی ده‌ربکات و ئینجا پۆلیس به‌م کاره هه‌لبستێت. نه‌ک هێزێکی سه‌ربازی پێشێلی هه‌موو رێوره‌سمه قانونیه‌کان بکات و خه‌ڵک برفێنێ و سزا بدات.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و پیاوه‌یان کوشتووه، تاوانیان ئه‌نجام داوه و ده‌بێ به‌پێی قانون بگیرێن و سزا بدرێن.
سوپای بارزان و شێخ به‌هزاد پێشێلی ئازادی مه‌لاکه‌یان کردووه و رفاندوویانه بۆیه ده‌بێ بدرێنه دادگا و سزا بدرێن.
سوپای بارزان پێشێلی قانونی کردووه، به بێئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه رێی پێدرابێت، هه‌روه‌ها له‌لایه‌کیتر به‌کاری پۆلیس هه‌لساوه، سوپای بارزان بۆی نییه خۆی له کاری پۆلیس هه‌لقورتێنی. بۆیه ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌مه سزا بدرێن و داوای لیبوردن له پۆلیس بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست