کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(هاواری خاک)

Saturday, 07/10/2017, 11:07


(هاواری خاک)
رۆڵەکانم
گوێم لێتانە هاوارئەکەن..
لەگشت لاوە...
گوایە
ئەوتان لەدەست داوە
گوایە کە ئە و 
سەرکردەبو
گوایە کە ئەو
خۆنەویست و ئێوە ویست و
زاناو
دڵسۆزو
کردە بو...
رۆڵەکانم
من گوێم لە ورە ورتانە
گوێم لە نێرو 
لە مێ و
لە گە ورەو 
وردتانە
ئەمڕۆ ئێوە دەتانە وێ
کەلاکی ئەو
بێننەوە باوەش و کۆشم..
تا من
خوێن و
خیانەت و
کۆیلایەتی و
زۆڵایەتی ...
بۆ بپۆشم
منیش چونکە دایکی ئێوەم..
لە بەر دڵی بچکۆلە و 
ساواو مناڵتان
لە بە ر خە می گڕو گاڵتان
لە بەر بیری کرچ و کاڵتان...
قبوڵ ئەکەم
کەلاکی ئەم خیانەتە
بێننە ئەستۆم..
تا رۆژێ دێ تا رۆژی خۆم
بزانن چۆن
کەلاکی کۆن
توڕ ئەدەمە سەر روی زە وی و
دنیا داگیر ئەکات بە بۆن.
.....................
چاودێر ٦/۱٠/۲٠۱۷
بۆمەرگی "سه ركرده"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە