کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەسعود دانى بەوە دانا كە هەولێر بەهیچ هێزێك داگیر ناكرێت (باركەن برۆن)

Saturday, 12/03/2011, 12:00




هەر بۆنەیەك بێتە پێشەوە سەرۆك وەك كە خۆى تەسك دەكاتەوە بۆ وتارى زل و درۆى حەماسەت وا دەزانێت كە گەلى كورد ئەم سەرۆكە ناناسێت گەلى كورد زۆر باش سەرۆك دەناسێت بەلام ئەوانەى كە پێیاندەلێن لایەنگیر ئەوان سەرۆك ناناسن...

مەسعود بەرزانى بەجۆرێكى وا وتار پێشكەش دەكات زۆر بە وتارى جادوكەرەكان دەچێت كاتێك دەڵێت سەدان هۆلاكۆ دێن و دەچن هەولێریان پێ داگیرناكرێت. ئێمەى هەولێرى دەلێن ئەگەر جەنابتان لەشكرى دوژمنى كورد رانەكێشن بۆ داگیر كردنى هەولێر بەلێ هەولێر ناتوانرێت داگیر بكرێت .. ئێمە وەك گەلى كوردستان خەلكى هەولێر ئەوكاتە تۆمان ناسى كە ئەو لەشكرەى هەلبجەى كیمیاباران كرد تۆ هێناتەوە ئەم شارە بۆ شایەتى ئەم رۆژە رەشەش ئەم تەلارە پیرۆزەى كە تەلارى پەرلەمانە لەخوارەوە تا سەروە واتە یەك بە بالاى تەلارى پەرلەمان ئەو ئالایە دایپۆشیبوو كە پێتداگرتبوو بۆ نەهێشتنى چونكە ئێمە دەزانین هەرچەند چاوت بەو ئالایەى كە سەدام حوسێنى برا گەورەت داینابوو لەوانەیە بێزت لە جاشایەتى خۆت كردبێتەوە وەك كە لە 31ى ئاب تۆمارت كردبوو...

ئەمە چ وەتەنیاتێك بوو كە كردت بۆ نەهێشتنى ئالاى عێراق ئەگەر تەنها بۆ ئەوەت نەبێت كە ئەو رۆژە لەبیر خۆت ببیتەوە؟

دەفتەرى رۆژ ژمێرى كوردانەت پرە لە (جاشایەتى و سیخورى و بازرگانى كردن بە گەل و فرۆشتنى كەركوك و هەروەها بە كرێ دانى) ، رەگەزپەرستانەى جەنابتان گەیشتە ئەو حالەتەى كە ئێوە هەولێر داگیر بكەن...دلنیابە وەك خۆت گوتت هەولێر ئازاد دەكرێت و ئەم تەجروبویەش بەتۆ تێكناچێت چەنكە ئێمە دڵنیاین كە ئێوە بەربەستن لە بەرەوپێشوەچونى كورد ...پێشوەچوونى كورد لاى ئێوە تەنها ماناى ئەوەیە كە كۆشك و تەلار و رێگاوبان كە ئێوە هاتووچۆى پێدا دەكەن خۆش كرابێت ...ئەى پێشوەچوون بۆچى بۆ گەرانەوەى كەركوك و ناوچە بەكرێداوەكان ناكرێت ؟ ئێوە بۆ ئەم گەلە گورگن لە پێستەى مەرى عەرەبى.. ئێوەى داگیر كەر بە زۆر لە یادى ئازادكردنى هەولێر هەزاران كەستان لە دەڤەرەكانى دیكە هێنا بۆ ناو ئەم شارە بۆ ئەوەى تەنها خەلك پێتان باوەر بكات كە گەل ئێەى دەوێت؟ نا جەنابى جاش داگیر ئێوە رێگا بدەن با خەلك بەبێ ئەوەى رێكخستنێك هەبێت بزانە چ جەماوەرێكى خۆرسك دێنە سەر شەقام هەرچەندە كە ئێوە پێتان خۆش بێت وەیان ناخۆش بێت ئەم خەلكەى ئێوە لێى دەترسێن ئەمرۆ وەیان سبەى لو بەرد\ەم روتان وا دەتەقێتەوە كە خۆتان لاى زەین العابدین و موبارەك ببێنەوە..

هەولێر ئیتر پاروێكى وا چكۆلانە نیە كە كەسێكى جاشخائین و ناتەندروست بە ئاسانى قوتى بدات چونكە هەموو شتێك جاشایەتى نیە وەك كە جەنابت خووى پێوەگرتوە.... یادى ئازاد كردنى هەولێر دەكەیەوە ؟؟؟؟ هەموو كارنامەیكت بۆنى جاشایەتى لێ دێت لەم یادە پیرۆزەوە ئێمە تەنها پرسیارێكت لێ دەكەین.

ئازادكردنى هەولێر بەژمارەیەك شەهید تۆماركرا لە راپەرینى سالى 1991 تۆ لەبیرت نەچووە ، ئەى رۆژى 31 ى ئاب بۆچى رێزت لە خوێنى ئەم شەهیدانە نەگرت كاتێك سەدان تانك و هەزاران پیاوى ئیستخباراتى كورد كوژت هێنا ناو حەرەمى ئەم شارە؟؟؟ ئەى جەماوەر بۆچى راپەرینى كرد بۆ نەهێشتنى ئەم دوژمنانە نەبوو ؟ بۆیە یاد كردنەوەكەت بەتال بوو بەلاى ئێمەوە وا ئەژمار دەكەین كە هەوایەكتان بەرداو برایەوە. چونكە یادكرنەوەى ئازادكردنى هەولێر لاى ئەم كەسانەیە كە خۆیان ئامادەكردوە یادى ئەم ئازادیە بە ئازادیەكى تر نوێ بكەنەوە خۆشت دەبێنى....بۆیە تازوە برۆ بۆخۆتان یادى 31ى ئاب بكەنەوە و واز لەو هەولێرە بهێنە كە تۆى ناوێت و بێزتان لێ دەكاتەوە كە دەلێى من سەرۆكم هەرگیز تۆ سەرۆكى ئێمە نیت تۆ تەنها سەرۆك جاشێكى وەك قاسم ئاغا و سەدان موستەشارەكانى دیكە چونكە ئەوەى ئێمە گوتمان بە بەلگەوە دەیلین و هەموو روداوى دەستى تۆ بووە نەك ئەفسانەیەك بیت وەك ئەفسانەى رێگاى رێبازى بەرزانى كە چەندین سالە وەك بنێشتەخۆشە گوتوتانەوە و بەردەوامیش دەلێنەوە نازانین بۆچى بێزار نەبوون لەم ئەفسانەیە كە مێشكى ئێمەتان پێ پر كردوە...ئێوە لەدەستان دا بووایە ناوى رێبازى بارزانیتان لەبانگەكانى مزگەوتیش بانگ دەكرد كە ئەم رێبازە فەقەت سیحرێكەو خوتان پێوەگرتوە خۆشتان باشتر دەزانن كە درۆیەكى شاخدارى سپیكراوەتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە