کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان وستراتیجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نوێ

Tuesday, 26/04/2011, 12:00


چاودێر



دوای تێپه‌ڕبوونی دوومانگ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی شاری سلێمانی وده‌وروبه‌ری و وه‌ڵئم نه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆ هیچ كام له‌ داواكارییه‌كانی نه‌ خۆپیشانده‌ران ونه‌ ئۆپۆزیسیۆن پێویسته‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران شێوه‌یه‌كی تازه‌ له‌ ستراتیجی شه‌ڕ بگرنه‌ به‌ر .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا من ده‌مه‌وێ بیڵێم هه‌تا خۆپیشاندانه‌كان ئاشتیانه‌ بوون وسه‌رای ئازادی ڕۆژانه‌ جێگای خۆپیشئندانه‌كان بوون نه‌ده‌كرا باس له‌ هیچ شیوه‌یه‌كی یان زاراوه‌یه‌كی سه‌ربازی بكرایه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كاندا چونكه‌ وه‌كو له‌یه‌كه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هه‌موو خه‌ڵك ولایه‌نه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌كان شیعاری به‌ئاشتی به‌ئاشتی به‌رزكرابۆوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی شاروشارۆچكه‌كانی سلێمانی وده‌وروبه‌ری دوور له‌ هه‌موو ئه‌خلاقیاتێكی سیاسی ته‌نیوه‌ به‌ هه‌زاران جاش وهێزی دژه‌ تیرۆر ولیوای تایبه‌ت وهه‌ندێكی عه‌ره‌بیش وه‌ك له‌م دواییه‌دا باسكران بۆیه‌ ئه‌مڕۆ ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی له‌بواری عه‌سكه‌ریدا شاره‌زان كه‌ ڕێنمایی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن بۆ چۆنییه‌تی درێژه‌ پێدانی خۆپیشاندانه‌كان .
مه‌به‌ستی من له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری نییه‌ خوانه‌خواسته‌ كه‌ بێجگه‌ له‌ماڵوێرانی هیچی تری به‌دوادا نایه‌ت به‌ڵام هه‌موو له‌ شه‌ڕی اسرائیل میسردا گوێمان له‌ ووشه‌ی حه‌ربی استینزاف بوو بۆیه‌ من لێره‌وه‌ پێشنیازی ئه‌وه‌ بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م كه‌ هه‌مان شێوه‌ی شه‌ڕ بگرنه‌ به‌ر له‌گه‌ڵ هێزه‌ عه‌سكه‌رییه‌كاندا.
حه‌ربی ئیستینزاف چییه‌ ؟زاراوه‌یه‌كه‌ له‌ بواری عه‌سكه‌ریدا به‌واتای ئه‌وه‌ دێت كه‌ لایه‌نێكی شه‌ڕكه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌ ستراتیجی كار هه‌ڵبژێرێت بۆ لاوازكردنی لای به‌رامبه‌ر به‌ زیانلێدانی ڕۆژانه‌ شه‌رت نییه‌ زیانه‌كان گه‌وره‌ بێت به‌ڵام هه‌ر نه‌كردنی یا نه‌چوونه‌ ناو پرۆسه‌یه‌كی ئاشتییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا خۆی مه‌شغوڵكردنی لاكه‌ی تره‌و گه‌یاندنی زه‌ره‌ره‌ پێی تا كاتی پێویست بۆ وه‌شاندنی گورزی ته‌واو.
ئه‌م كاره‌ دوای هێنانی سه‌ربازێكی زۆر بۆ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری زۆر ئاسان ده‌كرێت پیاده‌ بكرێت بۆ؟
هه‌مومان ده‌زانین كه‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانی له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ تا ڕۆژی هێنانی سه‌ربازه‌كان وداگیركردنی سه‌رای ئازادی گره‌وی له‌سه‌ر ماندوبوونی خۆپیشانده‌ران ده‌كرد به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامن ئه‌وه‌ بوو بینیمان په‌نای برده‌ به‌ر هێزی سه‌ربازی به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ لێره‌دایه‌ ئایا ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا كه‌ی ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا ؟ئایا درێژه‌ پێدانی ئه‌م بارودۆخه‌ له‌ قازانجی كێیه‌؟
ده‌سه‌ڵاتی كوردی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی وه‌كو كۆمپانییه‌كی بازرگانی كاری كردووه‌ پێموایه‌ كه‌ درێژه‌ی به‌م شه‌ڕه‌ پێنادرێت و له‌ قازانجی ئه‌ودا نییه‌ بۆیه‌ من لێره‌وه‌ داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م كه‌ له‌مه‌ولا ڕۆژانه‌ خۆیان هیلاك نه‌كه‌ن و شه‌ڕه‌كه‌ پێجه‌وانه‌ بكه‌نه‌وه‌ واته‌ له‌ به‌ینی چه‌ند ڕۆژێكدا ته‌نها پیشانی بده‌ن كه‌ ئه‌وان هه‌ن واته‌ خۆپیشاندانێكی بچكۆله‌ وابێ كه‌ به‌س وا له‌و هێزانه‌ بكات كه‌ نه‌توانن بڕۆنه‌وه‌ به‌مه‌ دوو شت ده‌پێكن یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كان ده‌بێ بمێننه‌وه‌و ئه‌مه‌ زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی تیایه‌ دووه‌م خۆپیشانده‌ران كه‌مترین زه‌ره‌ریان پێده‌گات له‌كاتێكدا هه‌مومان ده‌زانین كه‌ ئه‌و هێزانه‌ ئه‌مری ته‌قه‌یان پێیه‌ وده‌ست له‌كه‌س ناپارێزن.
ئه‌م كاره‌ به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هێزه‌كان ده‌كێشنه‌وه‌ پاش یه‌ك ڕۆژ له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان خۆپیشاندان بكرێت كه‌ وه‌كو دوایین ڕۆژی به‌رده‌ركی سه‌رای ئازادی بێت ئه‌م كاره‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌خاته‌ وه‌زعێكی خراپه‌وه‌ كه‌ نه‌زانێ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات و له‌كۆتاییدا ده‌بێت مل بدات به‌ داواكارییه‌كانی میلله‌ت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە