کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


زمناکۆ ڕزگار و حەقی دیفاعی شەرعی

Thursday, 24/02/2011, 12:00




ئیغتساب کردنی مافی دیفاعی شەرعی لە لایەن پارتی و یەکێتیەوە و خۆدزینەوە لە جەریمەکانی خۆیان.
با باسی یەک کرتەی فلیمەکانی ١٧ شوبات بکەین. ئەو کرتەیەی کە زمناکۆ تیایدا ئەدات بەسەری خۆیدا لە کاتێکدا بۆ ئەوەی فیشەک نەیپێکێت خۆی لە بن بلۆکەکەدا پاڵخستووە.
لەوێدا رووی لە هێزەکانی ناوخۆ کردووەو داوایان لێ دەکات فریای کەون.
ئەم دیمەنە لە دوای ئەوە دێت کە بە دەست دوو کەوا ڕەش لەبەرەکەی لقەوەیەو بە قۆناغی چەک خەریکن لێی دەدەن.
لێی دەدەن و دەکەوێتە بەردەم بلۆکەکە.
ئنجا روو دەکەنە خەڵکەکەی ترو تەقە لەوان دەکەن.
ئەو خەڵکە بێ چەکەی کە هەوڵ دەدەن بێن بەهانای زمناکۆ وە. ئەوانیش دەدرێنە بە گوللەو لێیان بریندار دەکرێت لەلایەن کەوا ڕەشێکەوە.
ئنجا دەگەڕێتەوە سەر سەری زمناکۆ و رووی دەمانچەکەی تێدەکات.
دواتر زمناکۆمان بینی چۆن سەری خەڵتانی خوێنە.
حەقی دیفاعی شەرعی کە لە چۆنێتی هەڵسوکەوتەکانی لقپەرستەکاندا بە هیچ جۆرێک نابێت باسکرێت، بەڵام گر باسیش کرا با بزانین ئەو حەقە ڕێگە دەدات پارتی یان هەرکەسێک گەر هێرشبەری گرت ئەوا رەمی بکات؟ یان کورت و موختەسەر کە هێرشکەر لەبەر دەستی هێرش بۆ سەر کراودا بوو، ئەوا هێرش بۆکراو بۆی هەبێت ئیعدامی بکات؟
ئەو حەقە رێگە بە کەس نادات بە کردەوەیەکی لەو جۆرە.
گەر حەقی دیفاعی شەرعی لە یاساوە سەرچاوە بگرێت ئەوە دواجار هەر یاسا خۆیەتی بڕیاردەدات هێرشبەر تا چەند تاوانبارە و چۆن سزابدرێت.
تۆ کە هێرشبەرت دەستەمۆ کرد ئیتر بۆ ئەیکوژیت


ئەم مەسەلەیە بە هیچ جۆرێک ناچێتە ناو چۆرچێوەی حەقی دیفاعی شەرعی. ئەمە ئیعدامکردنە. ئەمە دەربڕینە لە رق و کینەی پارتی و دەسەڵات لە میللەت.
هێزەکانی ناوخۆ لەو ڕوداوەدا هیچ تەداخولێکیان نەکرد. نەچون بە هانای زمناکۆ و ڕزگاریان نەکرد.
کاردانەوەو کۆمێنتی میران و نێچیرو بەرهەم و جەعفەر هەموی یەک جۆر بوون:
ئەویش کە پارتی و کەوا ڕەش تەعدایان لێکراوەو هێرش کراوەتە سەر ماڵیان، بینای لق کە موڵکی میللەتەو پارتی داگیری کردوەو بە ماڵی خۆی دادەنێت، و بۆیە پارتی حەقی بووە دیفاع لە خۆی بکات. پرسیارێک دێتە پێش، لەو کرتەیەدا کێ حەقی دیفاع لەخۆکردنی هەیە زمناکۆ یان کەوا ڕەش؟
ئێستەش هەمان دەسەڵات لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست دەکات تا بزانێت کێ تاوانبارە.
یاسا دەبێت لە پێش هەمو شتێکدا سزای میران و نێچیر و بەرهەم و جەحفەر بدات کە تاوانبارن و دیفاعیان لە بکوژەکەی زمناکۆ کردوەو شەرعیەتیان داوە بە جەریمەکەی. ئەی یاسا ناڵێت هەرکەس دیفاع لە تاوانباربکات خۆشی تاوانبارە!
ئەمرٶ هەر هەمان تاوانبارانی دەسەڵاتن دێن لیژنە دادەنێن لە پیاوەکانی خۆیان و ئیعازیان دەدەنێ کە خۆپیشاندەران بە تاوانبار دانێن و پارتی بە دیفاع لە خۆکەر.
یان گەر بۆ رازیکردنی رای گشتیش کەواڕەشیان بە چەند ساڵێک زیندانی حوکم دا، ئایا ئەو کاتە یاسا بەرقەرار بوە؟ ئێمە دەڵێین نەخێر. ئەوەی ئەمرەکەی دەرکردوە و وتویەتی دەست مەپارێزن ئەو دەبێت حوکم بدرێت. ئەوەی دیفاعی لە کەوا ڕەش کردوە دەبێت حوکم بدرێت و ئنجا کەوا ڕەشیش.
ئێمە زۆرباشیش دەزانین کە ئەگەر کەوا ڕەشیش حوکم درا ئەوا مەسئولەکانی لە گوڵ کاڵتری پێ ناڵێن و بۆ هەر بەرەنگاربونەوەیەکی تر دەینێرن و پێی دەڵێن دەستی بکات بەچوار.
چونکە لە دیدو هەڵسوکەوتی دەسەڵاتەوە وا دیارە خۆیان بەسەرکەوتو دادەنێن. وا دەزانن کێشەکەیان کۆتایی پێهێناوەو ئیتر شۆڕشەکەیان کوشتوە و وڵات بوەتەوە بە شامی شەریف بۆیان.
شٶڕش کۆتایی نەهاتووە. ئەم تاوانانەشتان خستە سەرو تاوانەکانی پێشوتانەوە کە هۆکاری شۆڕشەکە بون.
شۆڕش هەر بەردەوامە و روخان و سەرشۆریش هەر بۆ ئێوەیە.
ئێوە هەر دەبێت برۆن، ئەوە داوای گەلە!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە