کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپراسیۆنى ژمارە یەك ...پێنج هەزار لە هێزەكانى زێرەڤانى بۆ سوتاندنى یەك كەناڵىدالیا لە سلێمانى

Sunday, 20/02/2011, 12:00




ئەگەر ئەم بابەتە لەنێو چ هۆلێكى كۆبونەوەكانى هەر ئەركانێكى سوپا لە جیهان باس بكەین لەوانەیە بە فلیمێكى كۆمیدى بزانن ، چونكە پێنج هەزار چەكدارى لەم جۆرە ئەگەر موچە خۆرانى ژێر دیوار نەبن دەبێت بزانن كە ئۆپراسۆنەكەیان وەكو فلیمە كارتۆنیەكەى مشك وپشیلە وایە.

یەكە یەكە تا پێنج هەزاریەكەى زێرەڤانى لەوانەیە پرسیار لەخۆیان بكەنەوە كە بۆچى هاتوون ئایا هاتوون كەركوك و ناوچەدابراوەكان ئازاد دەكەن؟

ئایا هەیبەتى ئەم سوپایە ئەبێت چى بێت كاتێك لەبەر چاوەى جەماوەر بیانشارنەوە لە ژێر كەونە پلێت و چینكۆكانى نێو فەرماندەى سلێمانى؟

سوپاى میسر ئەگەر نەشجەنگا بەلام مەردانە بوو لە نێو جەماوەرى راپەریووى وولاتەكەى كەچى زێرەڤانى نەفرەتى لێكرا و لەبەر نەفرەتى بەردەوامى لاوانى راپەریو شاردراوەتەوە لە ژێر خۆل و كاولە هۆلەكانى مەعسكر سەلام و فەرماندە.

ئاى چەندە بێ شەرمن ئەم جەنگاوەرانە كەچى تەنها جەنگاوەر نین بەلكو هەموو شتێكى دیوە ناشیرینەكانن.

من لێرە لە هێزە زێرەڤانیانە ترسنۆكەكان پرسیار دەكەم ئایا ئێوەى ملكەچكراوى كشانەوە باى چەند غیرەتتان پێ بوو؟

دەزانم پێتان خۆشە هەر من وەلامتان بدەمەوە. پێتان رادەگەینم ئەگەر ئێوە لەكاتى هاتنتان دەستان لە نێو دەستى جەماوەرى راپەریو نابووایە بێگومان دوژمنەكانى كورد لە پێش دۆستان دركیان بەوە دەكرد كە بەراستى ئێوە جەنگاوەرى مەردن... بەلام ئێوە ئسپاتتان كرد كە غیرەتى كوردانە بە بەر ئێوە نەكەوتوە هەر لە زگماكەوە.

خۆ رێژوانى جوانەمەرگ زۆر لە ئێوە پلەوانتر بوو،

خۆ كارمەندانى مەنالى دالیا زۆر لە ئێوە بەغیرەت تر بوون.

ئیتر وا لە سلێمانى دەكێشرێنەوە بە زۆرەملێ ئەبێت بە سەر شۆرى بگەرێنەوە هەولێر و ئەى بەیانى خۆ ئەبێت لە هەولێریش بكشێنەوە چونكە ئەوە ئیرادەى گەلى كوردە كاتێك قبولى نەكرد لە سوپاى بەعس كە ناوى گاردى كۆمارى بوو ئەى نەفامینە چۆن لە شەپوشۆرى و شپرێوى وەك ئێوە قبول دەكات چونكە فەرمانە فەرمان دیسان نەحرەتەى گەلى كوردە بەلام ئەم جارەیان بۆ سەرى سەرانى دەستەلاتى بنەمالەى ئاشبەتاڵەكانە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە