ووشەى دیموكراتى لاى پارتى واتاى دیكتاتۆریە
Sunday, 27/02/2011, 12:00
ئەوەى لەم رۆژانە هاتبێت بۆ ناو شارى هەولێر زۆر بە شێوەیەكى بەرچاو بەچاوى خۆى دیكتاتۆریەت دەبێنێت چونكە هەر شوێنێك كە دیموكراتیەتى لێ نەبێت ئەوا بە دیكتاتۆریەت ئەم كەلێنە پر دەكرێتەوە.
بنەمالەى دواكەوتووى بارزانى بۆ هەموو جیهان روونیان كردەوە كە ئەوان دامەزرێنەرى دیكتاتۆریەتن لە ناوچەكە ، زۆر شەرمە كاتێك كە ئەم بنەمالەیە باس لە دیكتاتۆریەت بوونى سەدام حوسێنێك دەكەن سەدام دوژمنى گەلى كورد بوو نەك ئەو تاوانانەى كە ئەنجامى داون لە دژى گەلى كورد بەڵكو زیاتریشى ئەنجامدابوایە هەرگیز جێگاى ئەوە نەبووە كە باسیش بكرێت چونكە كاتێك دەڵێن دوژمن بە واتاى دوژمن دەخوێندرێتەوە و لەوە زیاتریش چاوەروانى لێ دەكرا.
بەڵام دەستەلاتێكى زەبەلاحى تەقلیدى وەك بنەماڵەى بارزانى كاتێك ئەوان دەڵێن ئێمەى قوتابخانەى كوردایەتى و هەڵقۆرێنەرى دیموكراتى و ئاشتى هەم هەموو شیعاراتەى ئەوان هەمووى دژى یەكترن نەوەك هاوتەریب.
شارێكى وەك هەولێر ئەگەر خۆپیشاندانى تێدا نەكراوە تاكو ئێستا من وەك چاودێرێك كاتێك كە دەبینم هەرچى جاسوس و پاراستن و زێرەڤانى و چەكدارو پۆلیس و مكافەحەو....هتد. هێناویانە بۆ ناو شارى هەولێر بۆ دروستكردنى ترس و تۆقاندن و نەهێشتنى خۆپیشاندان ، بەلام ئەم بارودۆخە بەردەوام نامێنێتەوە وەك ئێستا بەڵكو كارى وا رودەدات كە هەرگیز مرۆڤ بە خەیالیدا نایەت و ئینجا سەیر لەوەدا دەبێت كە ئەم زەبەلاحیەتەى ئەم هێزانە وەك بەفرە بوكە دەتوێنەوە.
من وەك چاودێرێكى شارەزا لە بارودۆخى هەولێر رادەگەینم كە لەناوچوونى یەكجارەكى دەستەلاتى پارتى و بارزانى لە هەولێرەوە دەست پێ دەكات كە زۆریش ئاسانترە لەوەى ئێستا بیر لێ دەكرێتەوە چونكە ئەوەى روون و ئاشكرایە لەبەر ئەم خالانەى خوارەوە
یەكەم/بوونى پارتى لە شارى هەولێر لەسەر بناغەى جەماوەرى نیە بەڵكو بوونى پارتى لە هەولێر لە شێوەى ئاغا و كرمانجە. كرمانجیش تەنها تا ئیسقان لە ئاغا رازى دەبێت كە دەستى پێكرد بێگومان كارلەكار دەترێزێت ، جگەلەوەى كە سەردەمى ئاغا بە سەرچوو بەلام ئێستا سەردەمى كرمانجە واتە جەماوەر.
دووەم/خۆ فەرز كردن بەهۆى ترس و تۆقێنەر و بەكار هێنانى هێز و تیرۆركردنى لاوان لێرەو لەوێ ئەمەش هۆیەكە بۆ دروستكردنى تۆڵە
سێیەم/ئەندام و لایەنگیران بەتایبەتى سۆرانیەكان ئەمانە هیچ بە پرنسیب نەبووینە پارتى بەڵكو بەكرێ گیراون و جگە لەوەش كە دەستەلاتیان سنوردراوە وەك سەد ساڵ خزمەت بكە تۆ هەر بێگانەى .هەروەها هەموو سۆرانیەكان لە ناخى خودى خۆیان كە پارتین هەست بە شەرمێك دەكەن كەچى بەسەر خۆیان ناینن بەلام ئەم حالەتە دیارە لە رەنگى هەر هەممویانەوە.
چوارەم/بەهۆى كارى نابەجێى وەك گەنەڵى و دزین و پاوان كردنى زەوى و سوكایەتى بە كەرامەتى كۆمەل و یارى كردن لەسەر چەندین حەبل و رێز نەگرتنى بەرامبەر و خۆدزینەوەى بەرپرسەكان لە نێو جەماوەر و....هتد.
جەماوەر زۆر ئەم پارتە بە پارتێكى نادروست و ناپەسەند دادەنێن جگەلەوەى كە هەموو باس و خواسى ئەم پارتە تاكو ئێستا هەر باسى بارزانى و خەباتى بارزانى و هەلاتنى بارزانى و شیوەسورى بارزانى و.....هتد.
بۆیە من پێشبینى دەكەم كە لە زوترین كات پارتى وبارزانى بەو گەردەلەلەى كە ئێستا هەلى كردوە لە ولاتانى رۆژهەلاتى ناوەراست بۆ دوا جار فرێ دەدرێنە دەروەى بازنە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست