کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود دەرس وەرناگرێ

Friday, 25/02/2011, 12:00


بە پێی هەواڵێک کە لە لڤیندا بڵاوکراوەتەوە هیوا ئەحمەد مستەفای بکوژ لابراوەو لە جێگەکەی فەرەیدون جوانرۆیی دانراوە.

پارتی ئەزانێت چیتر ناتوانێت هیوا، کە سمبۆلی رق و کینەی شۆڕشگێڕانی سلێمانی و کوردستانە، لە سلێمانی بمێنێتەوە، بۆیە وەکو کردەی جارانی هاتوە روخسار دەگۆڕێت.
لەبری ئەوەی سەرکردایەتی حیزبەکە لە بنەماڵە بسەنرێتەوەو مەسعود ریسوابکرێت، دێتو یەکێکی تر بە هەمان پەیامی هیوا دەکات بە بەرپرسی لق لە سلێمانی کە فەرەیدون جوانڕٶییە.

بە کام بەڵگە ئەویش تاسی هەمان حەمام نیە؟

لڤین بەردەوام دەبێت و دەنوسێت کە فەرەیدون وتویەتی:
" یەکەم ئیشمان چاککردنەوەی شوشە شکاوەکانە".

لەبری ئەوەی ئەم بەرپرسە نوێیە بێت و بڵێت کە یەکەم ئیشی ئەوە دەبێت داوای لێبوردن لە سلێمانی دەکات، بێت و بڵێت بکوژانی سلێمانی دەگرێت و ڕادەستی دادگایان دەکات کەچی ئەویش دوبارە بە چەکێکی نوێ دێت و کوژراوەکان دەکوژێتەوە، دێت و وەکو سەرۆکە گەمژە و نەفامەکەی سلێمانی دەکوژێتەوە.

ئەوەی ئەمڕۆ سلێمانی بەلایەوە گرنگ نیە لقێکە کە شوشەکانی شکاوە.

سلێمانی پێویستی بە تۆ نیە شوشەکانی لقی بۆ چاک کەیتەوە، خۆ قوتابیانی زانکۆ پارەو سەدەقەیان کۆکردۆتەوە تا لقی پێ چاک بکرێتەوە.

ئەوەی سلێمانی دەیەوێت ئەوەیە پارتی لە چنگی پیاوکوژان دەربهێنرێت و بکرێتەوە بە پارتێکی سیاسی خاوەن بەرنامەی سیاسی لە بری ئەوەی کە وەکو ئێستە کۆمەڵە باندێکی چەتەو خوێڕی و مافیایی بیبەن بەڕێوە.

تۆش بەم قسەیەت نوێنەرێکی ڕاستەقینەی سەرۆکە ناحاڵیەکەتی. تۆش هەر هیوایت.

بەم قسەیەت جارێکی تر و لە نوێ شەهیدەکانت شەهید کردەوە.
لەبری ئەوەی بە سلێمانی بڵێیت کە یەکەم کارت ئەوە دەبێت بچیتە سەر گۆڕی کاکە ڕێژوانی جوانەمەرگ، لە بری ئەوەی بچیتە لای وەستا عەلی باوکی و بڵێیت ببورە کە فێڵتان لێکرد، دێیت و شوشە شکاوەکانی
لق چاک دەکەیتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە