کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"هوما حكومەتى فریوداوەو بازرگانى بەكتێبە كۆنەكانیەوە كردوە"

Monday, 03/05/2010, 12:00


هاوڵاتیانى گەرمیان كردنەوەى پێشانگاكانى داشكاندانى كتێب بەبازرگیكردن ناودەبەن و ئەوەدەخەنەڕو،كتێبەكان كۆنبون و پاشماوەى پێشانگاكانى هەولێرن و نرخەكانیشیان زیادكراوە،تاوەكو بەنرخەكانى بازاڕ بگەنەوە.
لێپرسراوێكى كتێبخانەكانى گەرمیانیش جەخت لە نیگەرانییەكانى هاوڵاتیان دەكاتەوەو دەڵێت"دراوى تمەن لە كڕیارەكان وەرگیراوەو بەزیاتر لە نرخى بازاڕ بەدینار حسابكراوە".
كۆمپانیاى هوما بەچاودێریی وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێم و بەهاوكارى چەندین دەزگای ناوخۆیی و دەرەكى پێشانگایەكیان بۆ داشكاندنى نرخى كتێب بە رێژەى 50% لە هۆڵی كتێبخانەى گشتیی كەلار كردەوە،كە نزیكەى 15 هەزار ناونیشانى كتێبی كوردى،عەربی،ئینگلیزى و فارسی لە خۆگرتبو.
لە یاداشتێكدا،كە ئاڕاستەى كتێبخانەكانى گەرمیان كراوەو دانەیەكى دەست "چاودێر"كەوتوە،سەد خوێندكارى كۆلێژى یەروەردەى كەلار،ناڕەزایی بەرامبەر بەنرخى كتێبەكاندا لە پێشانگاكەدا دەردەبڕن.
لە یاداشتەكەدا،هاتوە"لە كاتێكدا بە چاودێرى حكومەتى هەرێم و وەزارەتى پەروەردە،پێشانگاكانى كتێب دەكرێنەوە،كە چی هیچ چاودێرییەكى لە سەر نییە،بۆیە دەپرسین ئەم پێشانگایە داشكاندنى كتێبى 50% ە،یان بازرگانیكردنە بە گەرمیانییەكان؟".لە بەشێكى ترى یاداشتەكەدا،ئاماژە بەوەدراوە،كتێبەكان نرخێكى زۆریان لەسەرەو هەندێك كتێبیش نرخى پێوە نییەو دو جاریش نرخەكەى چوەتە سەر داشكاندنەكە.
كازم جەبارى،سەرپەرشتیارى ئەو خوێندكارانەى یاداشتەكەیان بەرزكردۆتەوە،بە"چاودێر"ى راگەیاند"پاشماوەى كتێبەكانى هەولێر ماوەتەوەو لەكەلار عەرزى دەكەن،ئیتر نازانم دەیانەوێت بازارگانى بەكەلارەوە بكەن،یان مەبەستیان چییە؟ئێمە بەبەڵگەوە لامانە ئەو كتێبانەى نرخیان پێوە نییە،دوقات نرخیان خستۆتە سەر،تالەكاتى داشكەنەكەدا،نرخەكەى بێتەوە سەر هەمان نرخى بازاڕو ئێمەیش هەڵوێستمان نواند.
عامر سەڵاح،گەنجێكى گەرمیان،بەنیگەرانییەوە وتى"نرخێكى زۆریان خستوتە سەر كتێبەكان،بۆ ئەوەى دواتر دایشكێنن و وەكو هەمان نرحى بازاڕى لێبێتەوە.
ئەو گەنجە،پێشیوایە،جۆرێك لە فێڵكردنى تێدایە،كە بانگەشەى دەكرێت و دواتر وانییە،ئەمە جۆرێكە لە فریودانى خەڵك،بۆیە دەبێت خەڵك هۆشیار بێت،با ئەم پێشانگایە نەبنە ئیسغلالكردنى خەڵك.
لێپرسراوى بەشی كردنەوەى پێشانگا لە كتێبخانەكانى گەرمیان،رایگەیاند:ئێمە نەك ئەم پێشانگایە،بەڵكو پێشتریش كێشەمان بۆ دروستبوە لەبارەى نرخەكانەوەو بەشێك لە كتێبەكان نرخیان بەسەرەوە نییەو بە ئارەزوى خۆیان نرخیان دەخەنە سەر،بەڵام لە ڕێگاى دەزگاى ئاڕاسەوە نرخەكان وەربگرین.
لەبارەى وەرگرتنى دراوى تمەن لە بەرامبەر كڕینى كتێبە فارسییەكان،موتیع عەبدولعەزیز،وتى"هەڵوێستمان هەبوەو ویستمان پێشانگاكەیان پێدابخەین،چونكە جیاوازى لە گەڵ نرخى بازاڕدا زۆربو،هەزار تمەنیان بەدو هەزارو 500 دینار دادەشكاند
".جەختیشدەكاتەوە:ئەو كەسانەى پێشانگا دەكەنەوە،بۆ بازرگانییە،نەك بۆ خزمەتى خەڵك و هاتون كتێبە كۆنەكانیان لێرە.
لەمبارەیەوە،"چاودێر"پەیوەندیی بە سلێمان هەولێرى،سەرپەرشتیارى پێشانگاكەوە كرد،بەڵام ئامادەنەبو هیچ لێدوانێك لە سەر ئەو كێشەیە بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە