لە جەماوەرى هەولێرەوە ,,,بۆ هەموو رێكخراوە مەدەنیەكان
Sunday, 27/02/2011, 12:00
برایان تێكۆشورانى ئازادى
لە هەموو كۆمەڵگایەك بێ دەنگى پێویستە بشكێندرێت لەلایەن خەباتگێرو شۆرشگێران. ئێمەى جەماوەرى هەولێر هەرگیز بێ دەنگ نابین لە سەر ئەوەى كى ئیمرۆ لە كوردستان رۆژانە چەندین لاو و گەنج شەهید و بریندار دەكرێن لەلایەن هێزە تاكرەوەكانى وەك بەرزانى و تالەبانى.
جگە لوەى كە جەماوەرێكى وەك شارى هەولێر پەرۆیان بەزۆر بەدەم خەڵەوە ناوە تاكو دەنگى نەروات و لە پاشان بەرپرسانى وەك نێچیر و حیزبیەكانى تر لە سەر شاشەى كەناڵەكانى خۆیان حوكم دەدەن كە هەولێر واتە پارتى.
نەخێر وا نیە هەرگیز هەولێر واتاى پارتى نیە بەڵكو هەولێر بوكى ئازادیە و سەربەستى دەوێت.
لێرەدا داوا لە هەموو رێكخراوەكان دەكەین كە بەشێوەیەكى مەدەنیانە داوا لە حكومەتى زەرد بكەن لە هەولێر بۆ ئەوەى روخسەت بەدەست بێنن بۆ ئەوەى جەماوەرى هەولێریش داواى داكاریەكانى بكات ،
چونكە ئەگەر دەستەلاتى بارزانى بیەوێت بە زۆر جەماوەرى ئەم شارە بێ دەنگ بكات بەهۆى هێز و جاسوسى و چاو سور كردنەوە . ئەوە بارودۆخەكە زۆر بە شێوەیەكى دیكە بەرەو روى دەسەلاتداران دەتەقێتەوە و ئەو كاتەش هەموو كارێكى لەناكاوى خوێناوى ئەكرێتەوە و هەموو بەر پرسیارەكەشى دەكەوێتە سەر شانى دەستەلاتى بەزۆرى سەر شارى هەولێر.
لە كۆتایدا دووبارە داواتان لێ دەكەین كە بەزوترین كات كار بكەن بۆ خۆپێشاندانێكى هێمنانە نەوەك بارودۆخەكە لە دەست هەموو لایەك دەربچێت.
جەماوەرى هەولێر
27 /شوبت/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست