کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فەرهاد پیرباڵ ...بەدیل زۆرە

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


فەرهاد پیرباڵ بەدیل زۆرە


چاودێر

بیانویەکی بێ بناغە.
زۆرجار کە داوای گۆرانکاری دەکرێت دیکتاتۆرەکان دەڵێن گەرئەوان نەبن دنیا خاپور دەبێ. لەبەر ئەوەی کەس زات نەکات لایان بەرێ.
فەرهاد ئەو ڕێگە دورەی بریبوو تا بە شۆڕشەکەمان بڵێ بەدیلمان پێ نیە.
لە ناو ئەو هەموو خواستە ئازادەدا بەدیلی نە ئەبینی.
ئەو بیانوە هەمان پرۆپاگەندەیە کە بۆ مەسعودی ئەکرد و ئەیوت کوردستان پیاوی تیا نیە.
لەلای ئەو هەر دەبێ پیاوێک وڵات بەرێوە بەرێ.
گەر چاوت نابینێت و تێناگەیت با پێت بڵێم کە میللەتی کورد زیندوەو بەدیلی زۆرە. هەمو تاکێکی کورد بەدیلە. ئەوە بەدیل نیە کوردستان لێی بێ بەشە. ئەوە سیستەمێکی دیموکراتی ڕاستەقینەی پەرلەمانیە، ئەوە سوپایەکی نیزامیە، ئەوە سەرۆکێکە کە دەوڵەت ناکات بە دیوەخانی سوڵحی عەشایەری و رێز لە یاسا دەگرێت، ئەوە سەرۆکێکە کە دەنگی خەڵک نادزێت. ئەوە بودجەیەکە کە نادزرێت. ئەوە وڵاتێکە کە بینا بکرێت. ئەوە دۆزینەوەی هەلی کاری زۆرە بۆ گەنجەکان. ئەوە و ئەوە.
بەدیل زۆرە.
دنیا وێران نابێت گەر مەسعود و بەرهەم دابەزن.
بەدیل زۆرە.
بەرنامە هەیە.
خواستی گۆرین هەیە.
ئیرادە هەیە.
تازە کەس ناتوانێت بە هیچ بیانویەک ڕێ لە میللەت بگرێت یان بە بیانوی نەبونی بەدیل ساردی کاتەوە.
پێم ناڵێیت مەسعود چیە تا بەدیلی نەبێت؟ پێم ناڵێیت بەرهەم چیە تا بەدیلی نەبێت؟ پێم ناڵێیت جەلال چیە تا بەدیلی نەبێت؟
ئەی گەر ئەوان مردن کێ لە جێیان دائەنێیت، مەسرور و قوباد؟ ئایا ئەوانن بەدیلەکانی تۆ؟
ئێمە میللەتین و ملوێنەها کەسمان هەیە.
ئێمە بەرچاومان ڕونەو بەرنامەی دژی گەندەڵیمان پێیە.
ئێمە کوردین و داوای گەڕانەوەی حورمەت و دادی کۆمەڵایەتیمان پێیە.
ڕێژوان و سورکێو و شێرزاد کە ڕاپەڕین نەیان پرسی بەدیل کێیە.
ئەوان دڵنیا بون کە پیاوەکەی تۆ ئەوە نیە.
ئەی ئێوە بە غەیری بیانوی نەبونی بەدیل بۆ مانەوە چیتان پێیە.
ئەوەی کە ئەزمونەکەتان تازەیەو دوژمن هەیە؟






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە