کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راپەڕینەکەی ١٧ ی شوبات بوو بە مێژووی میللەتێک

Friday, 18/02/2011, 12:00



هەمومان دەبێت سەری ڕێز بۆ شەهید و بریندارەکانی ڕاپەڕینی ئەمرۆ دانەوێنین، بۆ کەس و کاریان.
ئەوان بە خوێنی خۆیان قسەی خۆیان کردوو پەیامی خۆیان گەیاند.
تکا دەکەم لە کەسوکارەکانیان سوڵحی عەشایەری نەکەن لەگەڵ بنەماڵەی مەسعود، چونکە دەزانم ئەمڕۆ هەڕەشە دەکات و سبەینێ بە خوی جارانی لە ژێرەوە دێت داوای بۆ بژاردنی خوێنتان لێدەکات.

شەهید و بریندارەکانی ئەمڕۆ پێشمەرگەی ڕاستەقینەی کوردستان و ئێمەن.

ئەوانەشی ئەمرۆ تەقەیان کرد وەچەی مونەزەمەکەی جارانن. ئەوانە چەکداری بێ ویژدان و، چەتەی مەسعودی مەلا چۆمبی بارزانن. مەسعودەکەی سەری ڕەش. چەتەی ترسنۆکی، مەسعودی ڕوڕەش.
ئەوانە خۆیان لە بەردەم بەردیشا ڕانەگرت نەخوازەڵا لەبەردەم ڕق و توڕەیی رۆژانی داهاتوی میللەت.

ئەی ئەوانەی ئەمڕۆ ڕاپەڕین ئێوە لە دڵی میللەتان.

ئەوانەی تەقەیان لە ئێوە کرد نەک تەنیا گێرەشێوێن بەڵکو نۆکەری ئەڵقە لە گوێن.

ئێوە بە جەستەی بێ قەڵغانتان ڕووی ڕەشی مکیاجکراوی مەسعودە، خاڵاویەکەتان، ڕەشتر کرد.

ئێوە بێکەس نین، دڵنیا بن هەموو دنیایان لێ تێدەگەیەنین.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دەوڵەتە دیموکراتیەکان، نەتەوە یەکگرتوەکان...، کەسانی دادپەروەر و ئازادیخواز.
ئەبێت نەهێڵین بۆ یەک چرکەش پشوبەن.
هەروەک چۆن دنیامان لە سەدام تێگەیاند.

ئێوە بێکەس نین، ئیوە خۆتان هەموو کەسن.
ئێوە بوون ئەمڕۆ تەعداتان لێکرا لە لایەن چەتەکانی لقی چوار، مونەزەمەکەی ئەمرۆی سەدامە قەزەمەکان.
مەسعود تاوانباری هەرە گەورەیە و زوو یان درەنگ وەکو سەدام لە بەردەم دادگادا چۆکی پێ دادەدەین، دەبێت پیشانی بدەین ئەو یان ئەوانەی لە پشت راپەڕینەکەوە بوون تاوانبارن.
ئا ئەم نمونەیە بوو مهاباد خان ئەیویست خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ وەرگرێت؟
شەرتبێت کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ لە ویش و لە مهابادیش تێگەیەنین.
ئەمەبوو کۆتری ئاشتیەکەی جەنابی شاعیری ناموبارەک؟ کە دوای ئەو هەموو ساڵەش ژیان لە سوید نەیویست تێبگات مەسعود ئەوە نییە.

ڕاپەڕین هەر بەردەوامە، بە گڕو تینی زیاتر.
مەسعود و فازیلە نامیرانەکانی با هەر بخۆن زەرداوی ڕشانەوەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ شەقامی سالم بوو بە شەقامی شەهید، شەقامی شەهیدی ١٧ شوبات.
پەیمان بێت دەبێت بارەگاکەی لقی چواری مونەزەمەکەی هەیئەی شیمال، سبەی بکەین بە مۆزەخانەی شەهیدی یەکەمی شۆڕشی نێرگز و بە باخی لالەزار.
مەسعود دەڵێت دەبێت ئەوانەی لە پشت ڕاپەڕینەکەوەن بدرێنە دادگا. منیش دەڵێم سەرت دای لە بەرد. فەرموو ئەوە عەرزو ئەوە گەز. ئێمە هەمومان لە پشت ئەم ڕاپەڕینەوەین. پیشانیشت دەدەین چۆن. ڕۆژانی ئایندە دەیبینیت چۆن ماسکی دیموکراتیت دادەدڕین. لە بەر چاوی هەموو دنیا شەرەف و کەرامەت بە خۆت و بە میرانەکانت ناهێڵین. گەر دەشزانم قەترەیەکتان نییە. ئەبێت وا بکەین شەرم بێت خەڵک بڵێن پارتین.
پارتی ئێستا یەک ڕێگەی لە بەردەمایە ئەویش حاشا کردنیەتی لە ئێوە، ئەگینا بەدەردەکەی بەعسی ئەبەین.
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە