بەداخەوە سەرۆك كاتمان پێ بە فیرۆ دەدات
Thursday, 03/03/2011, 12:00
باوەر كردن بەو كەسانەى كەناویان لەخۆیان ناوە سەركردایەتى سیاسى كوردى زۆر ئەستەمە ، ئەوكەسانە لەكاتى ئێستا هەموو شتێك دەكەن بۆ ئەوەى كات بە فیرۆ بدەن بۆ خۆ دەربازكردن لە قەیرانەى كە ناوچەكانى رۆژهەلاتى ناوەراستى گرتۆتەوە كە گەردەلولێكە و چادرى هەموو دیكتاتۆرێك لە رەگەوە هەڵدەتەكینێ.
دیارە كە ئەم بارودۆخە بۆ دەستەلاتى بنەمالەكانى وەك زین العابدین و مبارەك و قەزافى و بەرزانى و تالەبانى بارودوخێكى كتوپر بوو وا پێدەچێت هیچ خۆ ئامادەكردنێكى بۆ نەكرابوو تا بتوانن بە ئاسانى لەبن تۆزوخۆڵى ئەم گەردەلولە جەماوەریە بێنە دەرەوە بەلام لەكاتى ئێستا تەنها چوار رێگا چارە هەیە كە خۆیان بە سەلامەت تێدا دەرباز بكەن وەك:-
1/بەكارهێنانى هێز و زەبر و زەنگ و تۆقاندن دژ بە گەلەكانیان كە ئەم رێگایە وەكو هەولێكى فاشیلانەیە بگرە بارودۆخەكەیان زیاتر لێ تێكدەدات و لە كاتى هەڵهاتنیشیان لە هیچ شوێنێك جێگایان نابێتەوە چونكە دەستى دادگا دەگاتە هەموو شوێنێك كە ئەوان بە ئارامگاى خۆیان دانابێت.
2/دەست بەجێ دەست بەردارى كورسى دەستەلات بێت وبەبێ هیچ گیر وگرفتێك لەوانەیە هەندێك لایەن بە كارێكى زیرەكانە بۆى ئەژمار بكەن چونكە لەوانەیە نەبوویتە هۆى رژانى خوێنى گەل.
3/رازى بوون بە جێ بەجێ كردنى گشت خالەكانى داواكارى جەماوەر بە نیەتێكى چاكسازى كە بە شێوەیەكى كردارى لە رەگ و ریشەوە كارى بۆ دەكات و ئەم چاكسازیانەش زۆر بەجدى دەبینرێن لەلاى جەماوەر و بارودۆخەكە دەبێتە هێمنكەرەوەى گشت شەقامەكان و رقى جەماوەر.
4/وەرگرتنى مۆلەت بۆ خۆ دزینەوە بۆ نممونە گوایە داواى سەقفێكى زەمەنى دەكات بۆ جێبەجێ كردنى داواكان و كەچى ئەم مۆلەتە بۆ بەفیرۆ دانى كاتە تاكور چاوەروانى بارودۆخێك دەكات كە گەل ئەم داواكاریانەى لەبیر بچێتەوە. وەیان لەو ماوەى كە بۆى دانراوە هەڵدەستێت بە ریشەكێش كردنى گشت مافە ئازادیەكان و توند كردنى ئەمنیەتى نەهێشتنى خۆپیشاندان واتە بە كوردیەكەى لەبار بردنى ئەم بارودۆخە بە شێوەى فڕوفێڵ.
لێرەدا ئێمە بە هەموو باوەرێكەوە دەڵێن لەوانەیە مەسعود بەرزانى كە وەك خالى یەكەم وچوارەم یەكێكیان هەڵبژێرێت چونكە ئەم دوو خالەى یەكەم وچوارەم زۆر نزیكە لە بارودۆخ و رەوەشتى بەناو سەرۆكى ئێمە كە دیارە پێشتریش زۆر درۆى شاخدارمان بینیوە لەئەو كەچى داوا لە خۆپیشاندەراندەكەین كە بە فێل و درۆى ئەمانە هەرگیز باوەر نەكەن چونكە ئەم بنەمالەیە هەرگیز بۆ كورد گورگ بووینە لەناو پێستەى مەرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست