کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


من و مەسعود

Wednesday, 16/02/2011, 12:00





بنەماڵەکەی مەسعود بە قسەی خۆی هەزار پیاون.
ئێمە میللەتێکین چەندان ملیۆن. ئەوان پیاوەکانیان زۆربەیان نە ناسراو، ئێمە میللەتەکەمان هەموو ناسراو. ئەوان بنەماڵەکەیان هەزار پیاو. ئیمە میللەتەکەمان ملیۆنەها کچ و کوڕو ژن و پیاو. ئێمە هەمومان کورد ئەوان بە خۆیان دەڵێن بارزانی.
ئێمە هەزاران ژن و پیاو، و کچ و کوڕ لە کوچەو کۆڵانەکانی کوردستان خەریکی کار. ئەوان هەزار پیاو هەمویان لە سەری ڕەش، و لە ڕاوو شکار.
ئێمە هەمومان لە سپێدەوە خەریکی کۆڵکێشان و کار و کاسپی و خواپەرستی، ئەوان لە دوانزەی نیوەڕۆوە لە خەمی شاردنەوەو ژماردن و ئاودیو کردنی پارە، و تاپۆ کردنی خانو و گردو گردۆڵکە، و موئامەرەن لە خەڵکی.
ئێمە گوێڕایەڵین بۆ یاسا و خراپەکانمان لە زیندان، ئەوان باشەکانیان یەکێک وتبوی بێ ڕوح، و ئەوانەشیان کە لەژیاندان مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت...
ئێمە دزەکانمان تاوانەکەیان دزینی پارچە نانێکە لە برسا، ئەوان زیندوەکانیان ئەوەندە دزییان کردوە نازانین باسی کامیان بکەین.
ئێمە ژنەکانمان هەموو لە سپێدەوە خەریکی ئیش و کار، ئەوان ژنەکانیان هەموو گیرۆدەی نەخۆشی شاهنشان. ئیمە ژنەکانمان هەموو مامۆستا و پارێزەرو بەرگدروو پیشەوەر، ئەوان ژنەکانیان کەس نازانێت خەریکی چین.
ئێمە پێمان خۆشە کچەکانمان بە دڵی خۆیان شوو بکەن، ئەوان هەر دەبێت شو بە کورە مام و کورە پلک و پیاوی بنەماڵە. لە هەموی خەتەرتر گەر یەکێکیان دڵبدا بە سۆرانی.
گەر حسابێک بۆ یاساکانی داروین، لە مانەوەی هەرە باش و گونجاوەکان بکەین، ئەوا ئێمە ملوێنەها ساڵی تر دەژین، ئەوان هەتا بێت کورت و بچوک و بێکەڵک.
ئێمە رۆژانە باج و سەرفترە دەدەین بە دەوڵەت، و لەو کەمەش کە هەمانە بە خەڵکی بێ دەرامەت، ئەوان پیاوەکانیان لە دوانزەی نیوەرۆ وە خەریکی بەتاڵکردن و لرف لێدانی خەزێنەکانی دەوڵەت.
ئێمە سپێدە زوو وەکو ئاسک لەخەو هەڵدەستین، ئەوان تەمەڵ تەمەڵ دوانزەی نیوەڕۆ.
ئێمە هەمیشە لە غەمی میللەتین ئەوان هەر خۆیان.
لەوان تەنیا چوار پێنجێک دەناسم، بەڵام لە میللەت هەزاران هەزار.
لەوان مەسعود و نێچیر و مەسرور و ئەدهەم، و ئەوەشیان، ناوی نازانم، کە لە سەیارە دزینەکانی ڕێگەی موسڵدا فرۆکە ئەمەریکیەکان ناوسکیان برد.
ئەوان هەمویان ملیاردێر، ئێمە هەمومان فەقیر.
چیرۆکی دڵداری هەزاران کوڕ و کچی خۆمان کە زۆربەی هەرەزۆریان بە خۆشی کۆتایی هاتووە، هی ئەوان تەنیا هی خوشکەکەی ئەدهەم کە حەزی لە کوڕە سۆرانییەک بووە، دەزانم. تراژیدیا.
لە ئێمە زۆر ژن هەن مێردیان بە بەرزانی نەسەب کردووە، لەوان کەس مێردی سۆرانی نییە.
ئێمە هەزاران کوڕ و کچی جوانمان داهاتیان نیە هاوسەر بگرن، ئەوان یەکێک لە کوڕەکانیان هاوسەرەکەی بۆسنەییە و بە ملیۆن دۆلاری بۆ ڕادەگرن.
من و ئەو ئەمڕۆ هەریەکەمان لە غەمێکین.
ئەو لەوەی چۆن بتوانرێت ئەو ڕاپەڕینەی لە بەر دەرگەیە خامۆش بکرێت. من لەوەی کەیی و چۆن کڵپەکەی خۆش ببێت،
سوریش دەزانم ئەمڕۆ نا سبەی.
ماویەتی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە