کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان دیەوێت لە ڕێگاى مانگرتنى ئەندام پەڕلەمانەكانى لە بەردەم پەرلەمان خۆپیشاندان لە هەولێر دەست پێبكات.

Sunday, 20/02/2011, 12:00




دەنگ و باسى ئەوە هەیە لە ناو ئەندام پەرلەمانەكانى گۆڕاندا بۆچون هەیە مانگرتن ڕابگەیەنن لە بەردەم پەڕلەمانى كوردستاندا و بەو جۆرەش خەڵك لە دەورى خۆیان كۆبكەنەوەو لەوێشەوە خۆپیشاندان دەست پێبكات، شایانى باسە زۆر لە خەڵكى ناوچەكانى هەولێرو دهۆك پارتى بە حزب و حكومەتى كۆمەڵێك خەڵك دەزانن و چین و توێژى هەژارو مام ناوەندەكان زۆر بێزارن لە ناعەدالەتى و گەندەلى لە ناوچەكە، هەروەها چینى هەژاران هەست بە تەهمیش كردنێكى زۆر دەكەن. پارتیش بەو حزبە ناسراوە كە هەموو كات هەوڵ دەدات بە دەم چەور كردنى كۆمەڵێك خەڵك كۆنترۆڵى وەزعەكە بكات، ئەم شێوازەش شێوازێكى كۆنە لە گەڵ زەمانى فەیس بووكدا ناگونجێت، هەروەها حزبێكە لە چەمكى عەدالەتى كۆمەڵایەتى ناگات. لەبەر ئەوەى لاى ئەو حزبە ئاغاو دەرەبەگ هەیە بەرانبەر جوتیارو كۆیلە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە