روخاندنى ئەم حكومەتە حیزبیە چارەسەرى هەموو كێشەكانە
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
چەوشاندن و حیزباندن و خنكاندن و تۆقاندن و تاریكركردن و ئازادى زەوت كردن رێك مانكانى تەواوكردنى زولم و زۆرداریەكانى حیزبى بەعس و رژێمەكەى دەدات و ئەم ووشانەى سەروە كتوپر رێك ماناى ووشەكانى (تعریب و تبعیس و تنفیل و تعزیب و ترحیل و تنزیم) كاتى زەمانى رژێمى بەعسى لەناوچوو دەگرێتەوە بەلام تەرجەمەى كوردى بۆ كراوە و لە كوردستان هیچ حیزبێك ماف بەخۆى نادات جێبەجێیان بكات تەنها هەردوو حیزبى دەستەلاتى بنەمالەى بەرزانى و تالەبانى نەبێت.
پێویست ناكات بچینەوە نێو ئەرشیفى تاوانەكانى ئەم دوو حیزبە بەتایبەتى پارتى بنەمالە چونكە ئەگەر باس لە تاوانەكانى ئەم حیزبەو ئەم بنەمالەیە بكەین بە دەیان كتێبیش تەواو نابێت كە چەندە تێنوى خوێنى ئە گەلەن بۆیە تەنها باس لە رێگەچارەیەك دەكەینەوە بۆ ئەوەى گەلى كورد ئاسودە بێت لە دەستى ئەم دوو بنەمالەیە كە ئیسپاتیانكرد تەنها بۆ كورد تێناكۆشن بەلام هەموو شتێك دەكەن كە سودى خۆیانیان تێدا بێت.
دواى بەرز بوونەوەى دەنگى نارەزایى لە كوردستان لە دژى ئەم دەستەلاتە گەندەلە ئێستا كاتێك گەلى كورد راپەرى بۆ ئەوەى بتوانێت مالى كورد رێكبخرێتەوە لە بناغەوە كەچى ئەم دوو حیزبە دیكتاتۆرانە لەمپەر دروست دەكەن لە بەردەم جەماوەرى كوردستان و دەیانەوێت بە ئاشكرا و بە فروفێلى سیاسیانە مانەوەى خۆیان مسۆگەر بكەن ....پێم وایە كە گەلى راپەریوى كوردستان چیتر چاوەرێى بەلێنە چەواشەكارانەى ئەم دوو حیزبە نەكات باشترە رێگایەك بدۆزرێتەوە بۆ قر كردنیان چەنكە ئەم دوو حیزبە بەتایبەتى پارتى بنەمالەى بەرزانى پەروەردەى دەستى دیكتاتۆرى بەغدا بوو كە لە دێر زەمانەوە هاموشۆیان هەبوو بەناوى هاریكارى و گفتوگۆ و چارەسەر كردنى كێشەى كورد لە عێراق كەچى دەریش چوو كە لە جاشایەتى زیاتر هیچ بەرهەمى دیكەى نەبوو.
هەلێكى زۆر چاكە بۆ گەلى كوردى قارەمان كە زۆر بە حەماسەتەوە دەست و بازوى خۆیان هەلكەن و هەردوو حیزبى بنەمالە راوبنێن بۆ ئەو دیوى سنورەكانى هەرێم چونكە ئەم دەستەلاتە بۆ لێدانى گەلى كورد وەك مارى سڕ بوو وایە هەركاتێ دەستى بروات ژەهر دەرێژى .
ئەگەر دەستەلات بیەوێت خالە داواكاریەكان جێبەجێ بكات زۆر بە ئاشكرا و بە بێ هیچ دوو دلیەك دەست دەكات بە جێبەجێ كردنیان بەلام وا دیارە هەر رۆژەو بە شێوەیەك ئامادەیى خۆیان رادەگەینن و خەلك چەواشە دەكەن بە پارەى دزراوى خەلك خەلكانێك دەكرنەوە بۆ بێ دەنگ كردنەوەى شەقامى كوردى و ئەمانەش تەنها كات بە فیرۆ دانە و بەس و هیچیتر لە ئارا دانیە....من داوا دەكەم كە هەموو حیزبە ئۆپوزسیۆنەكانى ناو پەرلەمان وبەئەندام پەرلەمانەكانیانەوە هەروەها سەركردەى حیزبە ئۆپوزسیۆنەكان و گشت لایەنە راپەریوەكان زۆر بە ئاشكرا برژێنە سەر شەقامەكان و چیتر لە بێ دەنگكردنى هەولێرو شارەكانى تریشەوە بێ هەلوێست نەبن و زۆر بە پەلە ئەم كارانە بكرێت باشترە لەوەى كە ناوە ناوە گوێ بگرین لەوانەى كە جارێك بەناوى گفتوگۆ و جارێك بەناوى دانیشتنى پەرلەمان و جارێك بەناوى چارەسەركردنى بە شێوەى سیناریۆ ...
جەماوەرى كوردستان مافى خۆیەتى كە هەموو رێگا یەك بگرێتەبەر لە دژى هەڵسوكەوتى ئەم دوو حیزبە چونكە كاتێك ئەم دوو حیزبە بە زۆر خۆیان فەرز بكەن بەسەر گەلى كورد جا گەل بۆ مافى نەبێت ئەم دوو حیزبە قر نەكات چونكە ئەم دوو حیزبە وەكو باسمانكرد هیچ چارەسەریەكى لێ چاوەرێ ناكرێت تەنها درۆ و چەوشاندن و تاریكاندن و خنكاندنى ئازادى نەبێت بۆیە كاتى هاتووە كە هێرش بكرێتە سەریان وەكو چۆن هێرش دەكرا سەر بارەگاكانى حیزبى بەعس كە قوتابخانەى بەرزانى و تالەبانى بوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست