کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمە خەلكى هەولێرین.......دوژمنى دیكتاتۆرین

Wednesday, 23/02/2011, 12:00


ئێمە خەلكى هەولێرین.......دوژمنى دیكتاتۆرین

چیتان دەوێ قوتابیان.....تۆلەى خوێنى شەهیدان

رۆژى هەینى هەولێرى نێرگز جوان یەكەمین دەستەگوڵى نێرگزى ئەم بەهارە پێشكەش دەكات بە ئازادیخوازان ،

هەولێرى دڵ و گوڵ

هەولێرى بیرۆك و دیرۆك

هەولێرى یەكلاكەرەوەى شۆرشەكان پر بە دەنگى شێرانەى بەرامبەر بە بكوژانى سەردەشت عوسمان هاوار دەكەن و رێویە فروفێڵبازەكان و روو زەردە خوێن ساردەكانى بنەمالەو جاشەكانى رادەماڵێ.

هەولێر بۆ هەولێریەكانە شوێنى هەزارمێردە نەزۆكەكان لێى نابێتەوە ...

بەڵى لاوانى خوێن شیرین و باڵا بەرزەكانى شار وەك گەردەلول كلك زەردە بێشەرمەكان دەبەزێنێ.

هەولێر درۆ ودەلەسەكانى چەندین سالەى بنەمالەى بۆگەنى بارزاتى سپى دەكاتەوە و بەرەو رووى پەنجەسورەكانى بكوژانى سەردەشت و رێژوان دەوەستێت.

هەولێر سەرانى گەندەڵ و خائین و دزو بكوژان راپێچى دادگا دەكات...هەولێرى دایك باوەشى دەكاتەوە بۆ هەردوو جمكە كچەكانى وەك سەرى رەش و پیرمام كە چەندین ساڵە دیلى ژێر دەستى داگیر كەرانى ئاشق بە سەرمایەكان .

هەولێر ...............هەولێرەكەم وەك شێر بووەستە و سڵاو لە سلێمانى بكەو بڵێ هەدەم پاڵپشتى تۆم بلێ من هەولێرم بۆ ئاشبەتالەكان گۆرستانم .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە